کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌ به‌هاردا بنه‌ماڵه‌ به‌ره‌و پایز هه‌نگاوده‌نێت

Saturday, 22/02/2014, 12:00

1319 بینراوە




یه‌کێ له‌و قه‌یرانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م میلله‌ته‌ی کردووه‌ قه‌یرانی بێ موچه‌ییه‌ ، که‌ ژیانی خه‌ڵکی له‌ سه‌ره‌ بۆ بژێوی ڕۆژانه‌ وژیانیان به‌تایبه‌ت هه‌ژاران که‌ به‌شه‌ زۆره‌که‌ن . ئه‌م قه‌یرانه‌ ئاماژه‌ به‌ زۆر شت ده‌کات وپه‌رده‌ له‌ سه‌ر زۆر عه‌یب وشاراوه‌ هه‌ڵده‌ماڵێت .




حکوومه‌تی عیراق توانیویه‌تی له‌ جێیه‌کی هه‌سیاره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به‌ چنگ بگرێت ، مل که‌چ وشه‌پرزه‌ ولاواز بکات ، ناڕه‌زایی میلله‌ت وترسێکی گه‌وره‌ لای بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ورووژاندووه‌ . هه‌ر بۆیه‌ش مه‌سعود بۆ هێورکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌ برسییه‌که‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رۆکی حیزبه‌کان . نازانم بۆ مه‌سعود بۆ وا بێده‌سه‌ڵات ده‌می داخراوه‌ ووه‌کوو جاران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مالیکی ناکات ؟

ئه‌م قه‌یرانه‌ حیکمه‌تی گه‌وره‌ی هه‌ردوو به‌رزانیه‌که‌مان مه‌سعود ونێچیر که‌ به‌ ڕاستی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌ بۆ ئاشکرا ده‌کات له‌ به‌ڕێوه‌بردن وحوکمداریدا . نه‌ به‌رنامه‌ نه‌ پلاندانان نه‌بیرکردنه‌وه‌ ته‌نها به‌شێوه‌ی دیوه‌خان ئاغا ئه‌م لادێیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات . ئه‌م باره‌ ناله‌باره‌ مه‌سعودبه‌رزانی ناچارکرد دان به‌ شکست وسیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانیدا بنێت ئه‌گه‌رچی یه‌کێتیشی کرده‌ شه‌ریک له و‌ هه‌ڵانه‌ به‌گوێره‌ی په‌یمانی ستراتیجی .

ئه‌م باره‌ نه‌ک ته‌نها په‌رده‌ له‌ سه‌ر حیمکه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌ڵده‌ماڵێت به‌ڵکوو ئه‌وپه‌ڕی ساکاری ونه‌زانییان ده‌خاته‌ روو ئاشکراده‌کات . ئه‌وه‌نده‌ هیچ نه‌زانن نێچیرڤان به‌رزانی په‌نای بردۆته‌ به‌ر ئه‌ردۆغانی ئاغایان بۆ یارمه‌تی وقه‌رزوه‌رگرتن . ئه‌ردۆغان به‌ ئاشکرا نێچیری بێهیواکردووه‌ ونه‌ویستی وناتوانایی تورکیای بۆ یارمه‌تی خستۆته‌ ڕوو ، به‌ڵام نێچیری ئیحراج کردووه‌ وپێی راگه‌یاندووه‌ ئه‌ری ئێوه‌ له‌ سه‌ر حسابی شه‌خسیتان له‌ بانکه‌کانی ئه‌وروپا پاره‌ زۆره‌ (پاره‌ی نه‌وته‌ دزراوه‌که‌) بۆ وه‌کوو قه‌رز به‌کاری ناهێنن ؟

ئه‌رێ پاره‌ی نه‌وته‌که‌ که‌ نێچیر هه‌میشه‌ ده‌یگوت پارێزراوه‌ وهیچی لێ خه‌رجنه‌کراوه‌ بۆ به‌کار ناهێنن ، له‌ کوێیه‌ ؟

ئه‌رێ بۆچ به‌ڵێنده‌ره‌کان له‌ هه‌ستێکی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه‌ ده‌ستێکی یارمه‌تییان درێژکرد ، ئه‌رێ بۆ به‌رپرسه‌کان ئه‌و هه‌سته‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌ له‌لایان وجوودی نییه‌ ؟

ئه‌م قه‌یرانه‌ تاڵه‌ ، به‌ڵام له‌وه‌ تاڵتر ئاشکرابوون ودرۆکردن وکارنه‌کردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی کوردی . ده‌سه‌ڵاتێت نه‌توانێت به‌رگه‌ی یه‌ک مانگی بێ موچه‌یی بکات چۆن ده‌توانێت ئیعلانی ده‌وڵه‌تی کوردی بکات .

ئێمه‌ ڕوومان له‌ به‌هاره‌ وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی به‌هه‌نگاوی گه‌وره‌ به‌ره‌و پایز هه‌نگاو ده‌نێت .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)