ئازادکردنی مەحمود سەنگاوی لە کوردستان کاریگەری لەسەر سکاڵاکەی لە سوید نیە
Saturday, 25/01/2014, 12:00
لە ڕۆژی ٢٢/٠١/٢٠١٤ مەحمود سەنگاوی ئازادکرا. بەمەش سەرلەنوێ بزمارێکی تری لە تابوتی یاسا و دادگا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتە میلیشیایە حزبیەکەی پارتیو یەکیتی درایەوە . حکومەتێکە کە دادگا و یاسا تیایدا تەنها بۆ هەژاران و دەنگە ناڕازیەکانی ئەم دەسەلاتەیە، بەڵام بەرپرسان لەسەرەوەی یاسا و دادگاوەن، بگرە دادگا و یاسا و دادوەرەکان بونەتە ئامرازێکی سەرکوت لە دژی دەنگە ناڕازیەکان و بۆ سپی کردنەوەی تاوانی بەرپرسان
و بەشداری کردنی دادوەران لەتاوانی بەرپرساندا.
بۆیە ئێمە وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئازادکردنی ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکیتی مەحمود سەنگاوی و کادیری زاخۆ ئەحمەد دەکەین، هاوکات ئەوە رادەگەینینن کە بەپێی ئەو زانیاری و بەدواچونانەی ئیمە لەگەل پۆلیسی تاوانەکانی سوید هەمانە، ئازادکردنی سەنگاوی هیچ کاریگەری لەسەر سکالای ئیمە لەولاتی سوید نیەو بەپێی زانیاریەکیش بەدەستمان گەیشتوە ئەگەری زۆرە پۆلیسی سوید داوای پەراوی دۆسیەی تیرۆری کاوە گەرمیانی لەپۆلیسی کوردستان بکات.
هەروا لێرەدا رایدەگەینین ئیمە نەک هەر کەیسی شەهید کاوە گەرمیانی بەلکو کۆی تاوانەکانی ٢٢سالەی تیرۆری سیاسی و ڕۆژنامەنوسان بەو ئەنجامەمان دەگەیەنێت کە خۆپیشاندانی هێمنانە کاریگەری لەسەر وەستانی ئەو تاوانە نیە، و دادگا و یاسا ڕێچکەی خۆی بەرامبەر سزادانی تاوانباران ناگرێتە بەر، بۆیە پێیوستمان بە سکالا تۆمار کردن لەسەر بەرپرسان لەئەورپا و سازدانی کۆنفرانس و کۆنگرەی نێو دەولەتی هەیە لە ناوەندە ئەورپیەکان ئەو دۆسیانەیان لێ هەلبدەینەوە ، کە ئیمە وەک گروپی ١٧ شوبات لەگەل چەند ريکخراو و کەسایەتیەک دەستبەکارین و کاری لەسەر دەکەین،
گروپی ١٧ شوبات /ستۆکهۆلم
٢٠١٤/٠١/٢٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست