کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ جاری دووه‌م ئه‌ڤين ئاسۆ له‌ كه‌نالی كۆره‌ك و 4 لادرا

Monday, 14/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ كه‌نالی كۆره‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ دوو ڕۆژه‌ بۆ جاری دووه‌م هه‌ريه‌كه‌ له‌ ئارامۆ و ئه‌ڤين ئاسۆ له‌ به‌ريوه‌به‌رايه‌تی هه‌ردوو كه‌نالی كۆره‌ك و كوره‌ك ٤ به‌ برياری سيروان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی و خاوه‌نی كومپانيای كۆره‌ك تيليكۆم لادراون، گۆران تۆفيق كارمه‌ندی پيشووی سه‌ته‌لايتی كورستان له‌ شوينه‌كه‌يان دانراوه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ دادگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئه‌ڤين ئاسۆ له‌لايه‌ن چه‌ند ده‌وكاندارێكی ئاسنگه‌روه‌، سكالای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ به‌ هۆی نه‌دانی پارە و هەقدەستی کارەکانیان، له‌ كاتێكدا بۆ چه‌ند كاريكی هونه‌ریی ئەو ئاسنگه‌رانه‌ كاريان بۆ كردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ محمه‌دی حاجی قادرناسراو به‌(سه‌يد محمه‌د) خاوه‌نی به‌رنامه‌ی تاراوگه‌ش له‌ دادگای هه‌ولير سكالای له‌سه‌ر ئه‌ڤين ئاسۆ و ئارامۆ تۆمار كردووه‌، به‌وه‌ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی تاراوگه‌يان له‌ به‌ بێ لۆگو و ئاگاداریی محمه‌دی حاجی قادر له‌ كه‌ناله‌كانی كۆره‌ك و كۆره‌ك چوار په‌خش كردووه‌!
شايانی باسه‌ بۆ هه‌مان هه‌واڵ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ كه‌نالی ئاسمانی كوردستانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ محمه‌دی حاجی قادريش كاتی خۆي به‌ پاره‌ی حكومه‌تی هه‌ريم و سه‌ته‌لايتی كوردستان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ هه‌نده‌ران به‌ناوی تاراوگه‌وه‌ تۆمار كردووه‌و، ئه‌وه‌يش واته‌ سه‌يد محه‌مه‌دی حاجی قادريش هه‌مان به‌رهه‌می به‌ كه‌نالی نه‌ورۆزی ئاسمانی حكومه‌تی هه‌رێم كاتي راويژكاربووه‌ به‌ پاره‌ فرۆشتۆته‌وه‌، ئەو سەرچاوەیە وتی: بۆيه‌ پێويسته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبيریی و كه‌نالی نه‌ورۆز كه‌ ئيستا بۆته‌ كه‌نالی ئاسمانی په‌رله‌مانی كوردستان، سكالا له‌سه‌ر سه‌يد محمه‌د تۆمار بكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە