کوردستان مەیدانی تاریکی و کوشتنە جۆربەجۆرەکان
Friday, 05/12/2014, 12:00
To:
[email protected][email protected]تاریکی و نا ڕۆشنبیریەت لە کوردستاندا دوانەیەکن کە دەیان ساڵە لەم هەرێمە خنجیلانەی خۆماندا سەریان هەڵداوەو تا ئێستاش نەک هەر بەردەوامە بەڵکو لە پەرەسەندنیشدایە و وایان کردووە کە ئومێدی بەیانییەکی پرشنگدار لە هزری زۆربەماندا بسڕنەوە،سەختی لە ناوبردنی ئەم جمکە لەوەدایە کە لە مێشکی کاربەدەستە باڵاکان و ڕەفتاری سەرکردەکانماندا خۆیان حەشارداوە،ئەوان بەم فکرەوە هاتوون شەڕی دیموکراسیمان پێدەفڕۆشن بە مێشکێکی تەواو تۆتالیتاریزمانەوە یاساکانی دیموکراسیمان بۆ دەنووسنەوە و ڕاڤەی دەقەکانیمان بۆ دەکەن،ئەوان بەم یاسایانەی کە خوانەبێت کەس نازانێت لە کام مەملەکەتەوە هێناویانە ئامادەن بۆ لە باربردنی هەمو ئەو فکرانەی کە پەیوەستن بە ئازادی و یەکسانی و مافی بیرووڕا دەربڕین،تا چەند بیانەوێت ئامادەن خوێنمان بڕێژن و مالمان وێران بکەن و ناومان بسڕنەوە تەنها لە پێناوی ئەوەی نەوەک درزێک بکەوێتە پایەکەیانەوە و سەرچاوەی داراییان بێتە لەرزین،بەهۆی ئەم فکرە ڤایرۆساویانەوە کوردسان بۆتە مەیدانێک بۆ کوشتنە جۆربەجۆرەکان و ڕۆڵە پێگەشتووەکانی گەل شەهیدن و بەتەمەنەکانیشمان یەکەم خانەخوێی ئەم ڤایرۆسەن کە ئێستا لە دەسەڵاتتدان،لەم هەرێمە ساوایەی خۆماندا شەهیدی قەڵەم و شەهیدی زەوی و زار و شەهیدی برسێتی و چەندەها جۆر شەهیدی دیکەمان هەیە و بەردەوامیشیین لە ناونانی شەهیدەکانی ئایندەمان. لێرە دەسەڵات وەک ماکینەیەکی لێهاتووە کە هەرکەس بە کۆمەڵێ فیکری نوێوە خۆی پێدا بکات لەو سەرەوە بە کۆمەڵێک یاسای تاریک و لێڵەوە بەرەنگارمان دەبێتەوە وامان لێهاتووە خۆشمان نازانین کێ ڕاستە و کێ چەوتە؟لێرەوە دەپرسم:تاکەی ئێمە واین؟تا کەی ئەم مەیدانە ئاوا بە خوێنی ئێمەو ماناوە سور دەنەخشێنرێت؟تاکەی فکری تاریک و نا ڕۆشنبیریەت ئێمە مەحروم بە ماف و داواکانمان دەکات؟تاکەی شمشێرتان لە کێلان ئەبێت بۆ قرتاندنی زمانی ئازادی بێژ؟تاکەی سەقفێک بۆ داراییتان درووست ناکەن؟ئەبێ کێ ڕزگارمان بکات؟ئاخۆ ئەکرێ چاوەڕێبین خودا پێغەمبەرێکیترمان بۆ بنێرێت بۆ لە ناو بردنی ئەم نەفامیە؟ئەمانەو چەندین پرسیارگەلی دیکە کە هەمیشە لە ئاسمانی مێشکماندا سەما دەکەن ئەبێ کەی جواب بدرێنەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست