بەرکوڵی کابینەی حەوت
Friday, 16/03/2012, 12:00
یەكی لەدیاریە مەزنەکانی کابینەی پێنجەمی نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵکی کوردستان بریتی بوو لە وەسفکردنی لاو گەنجی ووڵات بەتەمبەڵ و تەوەزەل. ئەو پێی وابوو لەبەرئەوەی گەنجی ووڵات ئامادە نین هەندێ کار بکەن ، بۆیە پەنا بۆ هێزی کاری دەرەکی ئەبەن و بەکاریان دێنن بۆ کاری پاکردنەوەی شارو کوچەو کۆڵانەکان، ئێدی گەنجی کوردی بە خەسێنراو لاواز وەسف کرد. نێچیر پێی وابوو کە گەنجەکانی کورد هیچ لەبارا نەبوون و دەست و پێ سپین. کاریان پێناکرێ و ناتوانرێ پشتیان پێ ببەستن. ئاخر یەکێ نەزانێ بنەماڵەی هەزار پیاوەکەو مناڵەکانیان لەگەڵ ڕۆژ ئەبیتەوە خەریکی کەسابەت و پاڵنان بەعەرەبانەو فرۆشتنی پاکەتە کلێنێکس و جگەرەن. ئەگەر یەکێ ئەمانە نەناسێ ئەڵێ دیارە بنەماڵەی بارزانی جگە لەئارەق ڕشتن قەت هیچ کارێکی دزێویان نەکردەوە، ئەوەی دەستیان کەوتوە هەمووی بەڕەنجی شان و هیزو باسك وتوانای جەستەییانە.. کێ بینویەتی بارزانیەك کرێکاری بکاو خەنەق لێبا(جگە لەخەندەقی خیانەت دژبە گەریەلاکانی پەکەکە)؟ کێ ڕۆژێ لەبازاردا مێرمنداڵیكی بارزانی بینیوە عەلاقەی ڕەش بفرۆشێ و حەماڵیت بۆ بکا(جگە لەحەماڵی دزینی پارەی ئیبراهیم خەلیل و ڕەوانەکردنی بۆ بانکەکانی دەرەوە)؟ لەکام نادی و چێشتخانەیەك بارزانیەك مێزی بۆ ڕازاندویتەوەو ووتبێتێ قوربان تا نان ئەخۆی با پێڵاوەکەت بۆ بۆیاخ بکەم(مەگەر گۆرانی ووتن بۆ ئۆردۆگان و بوون بەشالیار بۆیان)؟ ئەی باشە بۆ جەنابی نێچیرەڤان بە گەنجی کورد ڕەوا ئەبینێ ئەو کارانە بکا، کەچی گەنجەکانی خۆیان نایکەن؟؟ بۆ هی بنەماڵەکای خۆی هەتاو لێی نەیاون و بەساڵێك جووتێ پێڵاو نادڕن، کەچی خەڵکی هەژار جووتێ پێڵاو بەشێ هەفتەیەکیان ناکا و پیوستە هەموو کارێك بکەن،، باشە کاکی گەنج خۆ تۆ خۆت عەزیەت نەیاو هاتی لەئەمریکا دکتۆراتەکت بەکردن داو بەپارەی خەڵکی کوردستان کرای بەدکتۆر.. ئەی باشە چۆن لەڕووت یەت باسی گەنجی کورد ئەکەیت و بەتەمبەڵ ناوی ئەبەی. کەچی هەنووکە میدیای بەناو ئۆپۆزیسیۆن و ئەهلی ڕیکلامی ئەوەی بۆ ئەکەن کە گوایە نێچیرڤان هەموو توانای خۆی بۆ سلێمانی سەرف ئەکاو لەهەولێرو بادینان زیاتر خزمەتی ئەکا.
وا ئێستاش بەرکوڵی ئەم کابینە نوێیەمان پێگەیشت و جگە لەجاشێتی و کلك ڕاوەشان بۆ دوژمنان و ئاشبەتاڵ و چەتەگەرایی و مافیایی بنەماڵەیی ، نێچیرڤان لەگردەکە ووتی (گەندەڵی)کلتوورە.. کەچی هەر لەو گردە یەکێ نەبوو بڵێ وانیە. دیارە دەمی ئەوانیشی باش چەور کردوە،، ئەگینا چۆن کەسێ نەبوو لەوێ بڵێ، باشە گەر تەقە لەلقی ٤ کراوە، ئەی کوا بەڵگە؟بۆ کرتە ڤیدێۆییەك لەئارادا نیە کەخەڵکی تەقەی لێکردبێتن وەیان کەسێ چەکی پێبوبێ؟ جا بۆیە گەر ئەمە بەرکوڵەکەی بێ، ئەوا بێ شك بنکڕەکەی لەوە ناشرینتر و قێزەوەنترە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست