کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە مەنتقى عەقل یان بە عەقلى مەنتق كێ ریسوا بكرێت؟!

Friday, 02/04/2010, 12:00


وڵامۆكەیەك بۆ عەدنانى كەركوكى كارگێرى لقى كەركوكى پارتى دیموكراتى كوردستان.
ئەم كارگێرە لە رۆژنامەى (میدیا)ى ژمارە(428) رێكەوتى رۆژى سێشەممەى 30/3 شەكرێكى شكاندوەو وتیەتى "هەق وایە گۆران و یەكگگرتوو وكۆمەڵى ئیسڵامى و لیستى قەڵا ریسوا بكرێن"چونكە وایان كرد دەنگى كورد بۆ عەرب بچێت !هەروها ئەم نامەقولیەشى كردووەو مێژووى نوێى لەبیر چووەو وتویەتى یەكگرتوو لە بەعس خراپترن!!!
پێش ئەوەى بێمە سەر ئەم منتقە عەقلیەتەى كە عەدنان قسەى پێكردووە هەرجارى زوو لە چاو پێكەوتنەكە بۆى سەلمێنراوە بە پێوەرى خۆى،كە كێ هەقى ریسوا كردنى هەیە ؟بەڵام وادیارە ئەم كاكەیە زۆر بێ ئاگایە كا تێك یەكگرتوو داواى یەك لیستى كردووە بۆ كەركوك كە خۆیان رەتیاتنكردۆتەوە كەواتە ئەمان هۆى فەوتاندنى دەنگى كورد بوونە نەك ئێمە تا هیچ كورسیەك دەست كەسى ولایەنى ترنەكەوێت دواتر خۆیان دەنگى كوردیان لە كەركوك فەوتاندووە بەم یاسا هەڵبژاردنەى كە هاوپەیمانى بە هەمەهانگى لیستى عەرەبیەكان لە بەغدا رواندیان بەدەست هێنانى كورسى (اقوى الباقی)یان لە لیستى كەمینە بۆ لیستى براوە گواستەوە،وا دیارە لە روانگەى بینینى بەرژەوەندى تەسكى حزبایەتیەوە سەركەوتنى لیستى عەرەبیان پێ باشتر بووە لە لیستێكى موعارەزەى كوردى تا لە كوردستان چۆن هەر یەك ئاغاى هەیە دئاواش ئەم ئاغایەتیە بگوازرێتەوە بۆ كەركوك .
ئینجا دێمە سەر ئەم عەقلى مەنتق: كە ئەگەر عەقلى كەسێكى دۆگماتست وەك پێوەرو مەرجعى مەنتقێك بێت ئەوا دەبێت یەكگرتوو كۆمەل و گۆران...سپى و باش و مەنتق وبەها وهەق ودڵسۆز ...هەموویان ریسوا بكرێن ،چونكە تەنیا ناكەونە نێو بازنەى حیكمەتە كورتەكانى ئەم،بەڵام ئەگەر بێنە سەر عەقلى مەنتق كە پایەكانى مەنتق خۆى لەسەرى دادەمەزرێت وەك هەقیقەتێك كە گشت رەهەندەكانى واقیع وژیان وڕەواو تەندروستى لەسەر دەڕوێنەوەو دواتریش رەنگ وراستیەكان وەك خۆى بە خەڵك دەبخشنەوە ، كە نزیكى رەنگدانەوەو نواندنى ئایدیاى یەكگرتووە، هەر بۆیەش ئێمە نەك لە حزبى بەعس بەڵكو لە زۆر حزبى كوردیش باشترین، بەعس بۆیە دوژمن بوو ژونكى خوێنى ئێمەى كوردى حەلال كردبوو ،بەڵام نەمانزانى ئایە خوێنى كوردیش لاى حزبە كوردیەكان حەلال بوو تا لەشەرى ناوە خۆ یەكتر بكوژن ،سوپاس بۆ خوا یەكگرتوو تا ئێستاش تاكە حیزبە خوێنى یەك تاكى كوردى نە رێشتوو و لایەنێك نەبووە لە شەڕى ناوەخۆ كاتێك ئێوە مناڵەكانى كوردتان بێ باوك دەكرد ئێمە (یەتیم)ەكانمان دەكردە باوەش وبەخێومان دەكردن كاتێك ئێوە لەسەر گردێك هەزارن رۆڵەى كوردتان بە كوشت دەدا ئێمە خەرێكى ئاشتەوایى نێوانتان بوین، ئێمە كاتێك وەك گشت رۆڵەكانى ترى كوردستان نەفرتمان لە بەعس وحزبیەكانى دەكرد ئێوە بەعسیتان وەك نوێنەرى حیزب لە پەرلەمانى كوردستان دانابوو ئەتوانى بچیت لە ئەدهم بارزانى بپرسیت كە بۆ لە پەرلەمانى كوردستان دەستى كێشایەوە كە دەلێت(من چۆن لەگەڵ كەسێك دابنیشم چەپلەى بۆ بێ سەرو شوێن كردنى بارزانیەكانى لێدابێت كە پێنج خانەوادەى منى لەگەڵدا بوو وتەبەروعى 3000 دینارى ئەسلى ئەم كات كردبێت)ئەم كەسەش ئەندام پەرلەمانى پێشووى فراكسیۆنى زەرد بوو وئەگەر زیاترش زانیاریت دەوێت بچۆ چاوپێكەتنەكانى ئەدەهم لە رۆژنامەى ئاوێنە بخوێنەوە تا ناوى باش بزانیت ،كاتێك كوتلەى یەكگرتوو دژ بەم یاسا هەڵبژاردنەى 7/3 ى ناو پەرلەمانى بەغداى بەجێهێشت ئێوە بوون بە زیادكردنى 47 كورسى رازیبوون بۆ شارە عەرەبیەكان بەرامبەر سێ كورسى بۆ ناو شارەكوردیەكان كاتیك نمونە بە خراپى بەعس دەهێنیتەوە بیرت نەچێت كە كێ خەریكە حكومەت لەگەڵ بەعسیەكان پێك بهێنێت و لەگەڵى دادەنیشێت ئەوا یەكگرتووە یاخوود ئێوەن.وەڵامى تریشم لایە بەڵام با ئەم وڵامۆكەیە بەس بێت.َ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە