کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیاوازیە بێزاركەرو تاڵە كان لەنێوان هەرێمى كوردستان و بەغداد بۆ؟؟!!

Thursday, 23/12/2010, 12:00


تەمەنی ئەو ئەزمونە سیاسی و ئیدارى و ئابوریەی لەكوردستانداهەیە خۆى گەیاندە دوو دەیەى دواى ڕزگاربون لە بەعس .. لەبەرامبەر ئەم دوودەیەى كوردستاندا خەڵكی عێراق 8 ساڵە لەبەعس سەرفرازبوون , كەچى ئەوەى ئەوان بەم 8 ساڵە بونیدیان ناوە لەڕوی چۆنیەتی و چەندایەتیشەوە زۆر زیاترو باشترە لەوەى كە خەڵكی كوردستان بە 20 ساڵ بەدەستى هێناوە , لە هەموو ڕویەكی دێموكراسی , ئازادیە سیاسیەكان وئازادی ڕادەربڕین , شەفافیەت و سیستەمی لیێپرسینەوە , بونیاتنانی دامودەزگاى دەوڵەتی و مەدەنی , ئاڵوگۆڕى دەسەڵات و لێكجیاكردنەوەى هەرسێ دەسڵاتەكە ...هتد , لەهەرڕویەكەوە بەراوردی نێوان بارودۆخی بەغداد و هەولێر بكەین جیاوازیەكی بەرچاو ئەبینین ,بەراستى بۆ ئێمە ئەم جیاوازیە بێزاركەر و تاڵە, سەرەراى ئە وهەموهێرشو تەقینەوانەى تیرۆرستو نەیارەكانى عراق ئەنجامى دەدەن بۆرێگرى لە پرۆسەى بەرەو پێشچونى بەدیموكراسیى كردنى دەولاتى عراق لەهەمان كاتدا هەرێم سەقامگیرەو بارو دۆغى بەرەو پێشچونى دیموكراسى رێگرى زۆر كە م ترە عەقوایە حكومەتى هەریم ببوایە پێشەنگى بەدیموكراسیكردنى عراق و تەنانەت خۆرهەڵاتى ناوەراست بەكشتى ئەبێت لەمەودوا حكومەتى هەریم بیر لەوە بكاتەوە بۆگەڕان بەدواى ئەو هۆكارانەى دواكەوتویى ئێمەو پێشڕەوی بەغدادی دروستكردووە .. چونكە جگە لەجیاوازی گەورەى نێوان ساڵەكانی تەمەنی هەردوو ئەزمونە كە لەڕوی چۆنایەتیشەوە لەهەمو كایەكاندا تادێـت بەغداد بەرەو پێشتر و باشتر ئەڕوات , كوردستانیش تازە بەاتازە رێگرى لەئازادیە كانى خەلك دەگرێت و خۆپیشاندان و نارەزاى خەلك ئەبێت بەرەزامەندى دەسەڵەت بێت كەئەمە زۆرپێچەوانەیە لەگەل بچوكترین بنەماكانى دیموكراسیو مافى هەرتاكێك بەیاسایكردنى خۆپیشاندان بەم شێوازەى ئێستا رێك زەمانى دەسەڵاتى پیش بیست سالى رابردومان بیردەخاتەوە ئەبێ بپرسین بۆچى دەسەڵاتى هەریم لەخۆپیشاندان ئەترسێت بەڵام دەسەڵەتى ناوەند بە كارێكى ئاسایى دەزانێت دیارە ئەوەدەسەلمێنێت بەشێكیان ئەوەندە گەندەڵیان كردوە و بەپێى پێویست نەیانتوانیوە خزمەتى خەڵك بكەن. ئەگەر رێگرى لەئازادیە كانى خەلكى كوردستان بكرێت ئەوە بەدڵنیایەوە هەریمى كوردستان بەرەو میرنیشینی گەندەڵەكان ئەڕوات , بەپێچەوانەشەوە لەبغداد رۆژبەرۆژ بەرەو دیموكراسیو ئازادیەكانى خەلك مسۆگەردەبێت لەوێ نورى مالكی بە ژمارە بڕی دینارە عیراقیەكانی خۆى ئاشكرا ئەكات چیى هەیەو چى نیە سالانە بلاوى دەكاتەوە , لێرە هیچ كەسێك ژمارەى نەك هەر كۆمپانیاكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكى ئەنجومەنی وەزیران نازانێـت . بگرە هى مەسئوولە بچوكەكانیش نازانێت لەوێ هەرسێ ساڵ جارێك سەرۆكی حكومەت ئەگۆڕێت , لێرە ماوەى سەرۆكایەتی وەك ئەوەى (هەتاهەتایی) بێت بەنۆرە براوبەش ئەكرێـت . كەواتە ئەم جیاوازیانە بۆ ؟ لەچیەوە هاتووە و كێ دروستى كردووە .
لەڕوی بونیاتی كۆمەڵایەتیەوە : كۆمەڵگاى عێراقی دەستەبژێرێكی گەورەى لە خەڵكی ئیدارى و ئاكادیمی و كادرى تەكنۆكرات هەیە , ئەم دەستەبژێرە گەورەو كاریگەرە بەرهەمی 80 ساڵی ڕابردوی دەوڵەتی عێراق و حكومەتە یەك لەدواى یەكەكانیەتی , ئەگەرچى بەعس بەهۆى برسێتی و خراپی ژیانی ساڵانی ئابڵوقەى ئابورى سەر عێراق تالێوارى وێرانبون و توانەوەى بردبون , بەڵام لەهەموو سەردەمێكدا ئەمانە هێزێكی كاریگەرى سیاسی و كارگێڕین لەبەڕێوە بردنی وڵاتەكەدا . لەبەرامبەر ئەمەدا :- لەهەرێمی كوردستان لەوەتەى حكومەت و ئەزمونی وڵات بەڕێوەبردن هاتۆتە ئاراوە (هەردو حزبى دەسەڵات بەحوكمى ئەوەى پارەو پولێكى زۆریان بەدەستەوەیە كە سەروەتى ئەم میڵەتەیە بەكاریى دێنن لە هەڵبژاردنە كانى هەریمى كودستان بۆخۆیان بەمەدەستیانگرتووە بەسەر وڵاتەكەدا , , هەموو پۆستە ئیدارى و سیاسیەكانی ئەم وڵاتەیان لە نێوان خۆیان و دارودەستەحیزبیەكانیاندا دابەشكردووە .. دیارە وڵاتێكیش ئابەم شێوەیە رێگرى لە ئالو گۆریى دەسەڵات بگرێت بەشێوەیەكی حەتمی ئەبێتـەوڵاتێكی پڕ لەگەندەڵی و دیكتاتۆریەت و یاساى دۆخی نائاسایى و برسی بونی زۆربەى هاوڵاتیان و زۆربونی ژمارەى كۆمپانیاى سەركردە سیا سیەكان , ئەمە نەك هەر لەكوردستنان , بەڵكو لە هەرچى وڵاتی ئەم دنیا هەیە ئەم خەسڵەتانە بووەتە تایبەتمەندی دەوڵەتە پۆستكۆلۆنیالیزمەكان , هەرگیز دەستەبژێرێكی سیاسی شۆڕشگێڕ نەبینراوە بەباشى وڵاتیان بردبیـَتە ڕێوە , هەر لە پاكستانەوە تائەگاتە جەزائیر و كوبا و ...هتد , بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ جیاوازی نێوان دەستەبژێرە سیا سی و ئیدارى و ئابوریەكانی بەغداد و هەولێر بەم جۆرە شكاوەتەوە نابیـَت سەیرو عەجیب بێـت بەلامانەوە , چونكە دەرهاویشتەى ئەو دوو كۆمەڵگا سیاسیە جیاوازەیە كە ئیدارەى هەردوو ئەزمونەكە ئەكەن .. هەڵبەتە لەناو پەرەسەندنەكانی بغداد نابێـت ڕۆڵى ئامریكا فەرامۆش بكرێـت , بۆدروستكردنی هاوسەنگی نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی عیراق و بۆناچاركردنی حكومەت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و گەڵاڵەكردنی دەستورى هەمیشەیى عێراقیش پشتیوانیەكانی ئەمریكا یارمەتیەكی گەورەى بەخشیە ئەو پێشكەوتنانەى ئەمڕۆ لە بەغداد هەیە .. تەنها جیاوازیەكە لەوەدایە , بەرپرسەكانی بەغداد وەك پیاوانی دەوڵەت بۆ سودو بەژەوەندی وڵات كەڵكیان لەم پشتیوانیەى ئەمریكا وەرگرت , لە كوردستانیش كادیرەحیزبیەكان بۆ بەزركردنەوەى رەسیدی ئابورى خۆیان و دابینكردنی دواڕۆژى ئابورى وەچەكانیان قۆستیانەوە .
لەڕوی دام و دەزگاییەوە :- لەعیراقدا دام و دەزگاكان تاڕادەیەكی لە ئاستی كۆمەڵگاى سیاسیدا :- كۆمەڵگاى سیاسی عێراق كۆمەڵگایەكی فرەلایەنى زیندوی بەهێزە , ئەمەیش واى كردووە هیچ هێزو لایەن و ڕەوتێك , هەرچەندە بەهێزیش بێـت نەتوانێت عێراق كۆنترۆڵبكات , بەتاقیكردنەوەیش سەلمێنراوە هەمو هێزە تائیفی و ئاینیەكان (ئەوانەى لە ئەدەبیاتی سیاسی كوردیدا بەهێزی تاریك و دواكەوتو ئەناسرێن) لەڕێگاى هەڵبژاردن و پشتیوانی كردنی خەڵكی عێراقەوە ئەیانەوێـت ببنە هێزی باڵادەست و , بەڵام كۆمەڵگاى سیاسی لەكوردستاندا كۆمەڵگایەكی كۆنترۆڵكراوى ترسێنراوی رابردووە , گۆڕەپانی سیاسی كوردستان لەلایەن یەكیەتى و پارتیەوە كۆنرتۆڵكرا وە, ئەم دوو حیزبەیش هیچ ڕێگایەك نەما نەیگرنەبەر بۆمانەوەى خۆیان وەك هێزی تاق و تەنها وتۆتالیتارى ئەو ناوچانەى بەهەرێمی حیزبی خۆیانی ئەزانن , هەر لەشەڕی ناوخۆ و تا ئەگاتە گزی و ساختەكارى هەڵبژاردنەكان , و دوایش هاوپەیمانیى و رێكەوتنى ستراتیژى دورو درێژ . لەپێناو مانەوەى خۆیان .
لە بەغداش دەزگاى زیندوی خاوەن كارەكتەرى خۆیانن , پارلەمان و دەستەى نەزاهەو هەر سێ سەرۆكایەتیەكە و دادگاى فیدراڵى ڕۆڵێكی باش ئەگێڕن لەو بزوتن و جوڵانەوە دیموكراسی و سیاسیەى لەعێراقدا هەیە , بەڵام لەكوردستاندا ئەم دەزگایانە رۆلێكى زۆر لاواز دەگێرن زیاتر وێنەیەكی كاریكاتۆرى حزبین.
هەلومەرجی سیاس و ئابورى و ئاسایشى : عێراق وڵاتێكی پڕناكۆكی سیاسی و ئاینی و مەزەهەبیە , بەكۆمەڵكێك دراوسێى دوژمنكار و خاوەن ئەجێنداى خراپ دەورەدراوە , لەبەر ئەو ئامادەییە بەهێزەى ئەمریكایش وەك سوپایەكی داگیركەر وڵاتەكە بۆتە شوێنی ململانێى لانی ئەمریكاو ئێران و سعودیە و سوریا و توركیا و ئوردون ... هتد , جگە لەو ناكۆكیە خوێناویەى چەند سەدەیە شیعەو سونە ئاگرەكەى خۆشتر ئەكەن , بەڵام هاوكێشەكان لەكوردستاندا ئەگەر هەیش بن ئەوەندە ئاڵۆز نین , ئەگەر خراپی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشى بیانویەك بێـت بۆ پێش نەكەوتن و چەقبەستن لەخاڵی ئفلیجیدا , ئەوا ئەبوایە عێراق هیچ گۆڕانێكی پۆزەتیڤى بەخۆیەوە نەدیبایە , بەڵام دۆخی عێراق جگە لەوەى ناماقوڵی ئەم بیانوەمان نیشان ئەدات , هاوكات ئەزمونی كوردستانیشى توشى شەرمەزاریەكی قورس كردووە . .ئەگەر ئەم هۆكارانە لەپشت جیاوازیەكانی نێوان ئەزمونی بەغداد و هەولێرەوە بێـت , دیسان هەرجێگەى وەبیرهێنانەوەیە لەگەڵ ئەم هۆكارانەیشدا هەر كۆمەڵگاى كوردی و دەستەبژێرە سیاسیەكەی لێپرسراوی سەرەكی گرفتەكەن , نەك كەسى تر . هەموو ئەم ڕاستیانە دەمانخاتە بەردەم حەقیقەتێكی گەورە تر و تاڵتر كە ئەویش ئەوەیە , هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەش ئاماژەیان بۆ دەركەوتنی ئەستێرەى بەختی ئوسامە نوجێفی و ێالح موتڵگ و نورى مالكی ئەكرد لەناو ئەم خەڵكە هەژارانەدا : لە بەرامبەر ئەم خۆشگۆڕانەى,كە لەبغداد ئەبیسترێو ئەبیندرێت.كاتێك حزبێك ناگۆردرێت خۆى بەموقەدەس ئەزانێت ئەوە لەوێى جەماوەرەكەى دەگۆردرێتو خەلكەكەى وابەستەنابن وەكو ئەوەى لە م هەڵبژاردنەى دواى بینیمان. ئێمە كۆمەڵگایەكی دواكەوتوین بۆیە پرۆسەیەكی سیاسی دواكەوتو پڕكەموكوڕیمان بەرهەمهێناوە. بەشی زۆرى خەڵكی كوردستان دابەشبونەتە سەر دوو هێزی سیا سیدا تائێستایش پاساوی زۆر لە ئەندامانی ئەم دوو حیزبە بۆ وەلائو وابەستەییان (دیارە جگە لەمەسەلە ئابوریەكەو پێداویستى ژیانی ڕۆژانەیان) , لەبەر ئەوەیە كە ئەم دوو حیزبە مێژویى خەباتگێڕیان هەیە , یان شەهیدیان هەیە و خوێنیان بۆداوە , یان هەر بەبنەماڵە هەوادارى ئەم حیزبەن , یان لەو جۆرەیە كە خۆیشى نازانێـت بۆچى بۆتە ئەندامی حیزب و بۆچى پێویستە قەت نەگۆڕێت !!! كە بێگومان هەموو ئەم بیانوانە بەراورد بە ئاگایى و هۆشیارى شروگیەكانی بەغداد نیشانەى دواكەوتویی و نەخوێندەواریەكی كوشندەى كۆمەڵگاى كوردیە . هەر ئەم دواكەوتنە سیاسیەیشە وەڵامی زۆربەى ئەوپرسیارانەمان بۆ ئەداتەوە كە دەربارەى جیاوازیەكانی نێوان (بغداد هەولێر) دەخرێتەڕو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە