لە سەرەنجامی پەلاماردانێکدا یەکێک لە چەکدارەکانی بنەماڵەی بارزانی دەکوژرێت
Thursday, 20/10/2011, 12:00
پەیامنێری كوردستانپۆست (3)_ هەولێر شەوى سێ شەممە لەسەر چوار شەممە رێككەوتى 18 لەسەر 19ى ئەم مانگە، واتە دوێنێ كاتژمێر 12:30 خولەك هێزێكى تۆپخانەى بنەماڵەى بارزانى كە نزیكەى 30 چەكدار بوون، بە فەرمانى سیداد بارزانى داویانە بەسەر ماڵى هاووڵاتیەكى دانیشتووى ناحیەى بەحركە سەر بە پارێزگاى هەولێر.
سەرچاوەیەكى ئاگادار و نزیك لە رووداوەكە بەم شێوە رووداوەكەى بۆ پەیامنێری كوردستانپۆست (3) باس كرد و وتى: كاتژمێر 12:30ى شەو بوو كاتێكمانزانى بوو بە تەققە و هێزێكى زۆر دایان بە سەر ماڵى هاووڵاتى (دڵشاد كرووتى)، بەڵام ناوبراو ئازایانە لێیان هاتە دەست و چەكدارێكى كوشتووە و یەكێكی تریشى بریندار كردووە، دواتریش دەرباز بووە.
سەرچاوەیەكى تر لە ناو هێزى تۆپخانەى شەقڵاوە كە راستەوخۆ سیداد بارزانى براى مەسعود سەرپەرشتى دەكات، پێى راگەیاندنین كە پێشتر كێشەیەك لە نێوان ملازمێك بە ناوى ملازم عەدنان و دڵشاد روویداوە، دڵشاد كەسێكى بێ لایەنە و زۆربەى خزمەكانى یەكێتین، ئەمەش گەیشتۆەتەوە دەمى سیداد بارزانى، بۆیە راستەوخۆ فەرمانى داوە كە شەو هەڵكوتنە سەر ماڵى دڵشاد، شایەنى باسە دواى ئەوەى دڵشاد دەست لە هێزەكەى بنەماڵەى بارزانى ناپارێزێت و خۆى دەرباز دەكات، چەكدارەكانى سیداد بارزانى بە قۆنداغە تفەنگ لە خێزانێكى دڵشاد دەدەن و دەم و چاوى دەتەقێنن و خەڵتانى خوێنى دەكەن، وەك زانراوە ئەو شەوە كە تەقە لەو ماڵە كراوە هەردوو خێزانى دڵشاد و 5 منداڵى لەو ماڵەدا بوون، بنەماڵەى بارزانى و خودى سیداد بارزانى لە تۆڵەی ئەوەدا کەوتوونەتە گیانی ژن و منداڵەکانی.شایانی باسە دوای روودانی ئەم کارەساتە، پیاوانی بنەماڵە بوون بە 999 پیاو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست