ئەوەى لە باڵەكایەتى روویدا ، گەرانەوەیەوە بۆ خێڵ یان باڵا دەستى خێلە لە نێو دەستەڵات ؟؟
Wednesday, 08/02/2012, 12:00
ئەوەى كە لە هەفتەى رابردوى دەڤەرى باڵەكایەتى روویدا نە قەول بوو روبدا ،نە وەك بیر كردنەوەى هەندێك لە نوسەرانى میدیاى سێبەر دەیانویست بەرەو كێشەیەكى بچوكى خێلەكى بگوازنەوە ، هەروەك روداوەكەى زاخۆ كە دەیانووت لە ناو بردنى پێكەوە ژیانى ئایینى یە ؟ بەڵكو ئیرادەى خەڵك بوو كە چیتر نابێت هاووڵاتیانى ئەو هەرێمە لەسەر بچوكترین كێشەى نێو كۆمەڵگە بكوژرێن و دۆسیەكانیش لە نێو داداگكان رۆژانى تەمەنیان پێ بەرێبكرێن ، ئەوانەى كە بەوە قەڵس و ماندو بون كە هەزاران خەڵكى باڵەكایەتى هاتنە دەنگ و رۆژێك بێت لە ئاغا بەرپرسەكانی ئەو جۆرە كەسانە بە دیوێكى تردا بێنەوە سەرشەقام، پێویست بە ووتارى زبر بەرامبەر بە خەڵكى باڵەكایەتى ناكات ، چونكە ئەوە كۆمەڵگەى كوردیە كە چیتر ناتوانێت قبوڵى كەسانێك بكات باس تەنیا لەبەرژەوەندى خۆیان و دەوربەركانیان بەسەر خەڵكى نارزاى و ئازادى خوازى ئەو ووڵاتە بسەپێنن ، ئەوە كوێرە گوندێكى ئەفغانستان نەبوو ئەوە ئەوشوێنە بوو كە سەركردە كوردەكانى ئیمرۆى گۆرەپانى سیاسى ووڵات هەمیشە بەلانەى شۆرش و شوێنى هەزاران شەهیدى شۆرشەكانى كوردستان بوو ، لە زەمەنى پێشكەوتن و تەكنەلۆژیادا ئەوە یاساكانى ووڵاتە كە ناتوانێت داد پەروەر بێت و بكوژ چاڵ هەڵدەكەنێ و لە نێو زیندان رادەكات و یان بكوژ لە نێو حزبەكان خۆى حەشار دەدات ومناڵە چاو گەشەكانى ئەو هەرێمە بۆ چەند مەبەستێكى گلاو هەتیویان دەكات ، ئەوان دەلێن خەڵكى باڵەكایەتى لەوە نەگیشتون كە سیستەمى دیموكراسى واتاى دروست كردنى دەزگاكانى دەوڵەت و دابەش كردنى ئەرك و مافەكان لە روانگەى ئەو دەزگایانەوە دەبێت ، ئێمەش دەلێین ئەوە سەرۆكى گەوەرترین دەستەڵاتى جێ بەجێ كردنە كە دێت و دەڵێت كەم تەرخەمین و دەبێت بەخۆداچونەوەى یاسا بكەین ، سەیر لەوەدایە باس لە زەبرى چەك و رێگرى دەكەن كە ئێمە پێمان وایە ئەوە تەویلێكى هەڵەى خۆیانە چونكە خەڵكى باڵەكایەتى زۆر لەوە گەورەترن كە ببنە تێكدەرو رێگر بەڵكوبە پێًچەوانەوە ئەوە سەرۆكى حكومەت بوو كە دەڵێت بەراستى ئەوە خۆپیشاندانەى خەلًَكى باڵەكایەتى سەرەرەاى غەدر لێكردینان كە هیچ توندوتیژیەك و تەنانەت قسەیەكى نابەجێشیان بەرامبەر بە دەستەڵات نەكرد ، ئێمە شانازى بە دەڤەرەكەمان دەكەین هەمیشە لە چوارچێوەى یاساشدا رێز لە یاساكانى خۆمان دەگرین ، من بەو كەسانە دلێم كە بە پێچەوانەى ئێوە باشترین ناوچە یەكە كە كەمترین سەرپێچى یاسایى تێدا تۆمار نەكراوە ، بەڵام كاتێك هەزاران رۆژ مەلەفەكانى كوشتنى بەناحەقت لە دادگاكان دەكەون و بكوژانى رۆڵەكانمان كەمترین كاردانەوەى یاسایان بەرامبەر ناكرێت ، دەبێا فشار هەبێت چ فشارێك لە رێگەى داواكاریى گشتیەوە ؟ یان لە رێگەى دەزگاكانى دەوڵەت ؟ كە بەووتەى سەرۆك حكومەت بە ئەركى خۆیان هەڵناسن ؟! تەنیا فشارێك رێگەى بازرگانیە كە زۆرێك لە خەڵك پێیان وابوو گشت بازرگانی و جوڵەى هاتوچۆ دادەخرێت ، بەڵام تەنیا یەك رۆژ لەكاتى كارساتى كوشتنى رێباز بەناحەق بۆ 18 كاتژمێر داخرا دواتر ئاسایى بووەوە ، گلەیى لەوە دەكەن كە خەڵكى باڵەكایەتى ئەنجومەنى دروست كردوە ئەمەش گەرانەوەى ێرفە بۆ عەشایرەكە وەك خۆیان دەفەرموون ، بەڵام لە هەموو دونیا هەروایە كە گردبونەوەیەك ئەنجام دەدرێت ناكرێ سەرجەم خەڵك قسە بكەن دەبێت نوێنەرانى ئەوان بن ، بۆیە ئەمەش بێ سەوربەرى دەستەڵاتە كە چەندین ساڵ بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى قەزاو ناحیەكان رەت بووە نەك نەكراوە تا ئێستا لەیاسایى هەڵبژاردنى پارێزگاكانیش ئاماژەى بۆ نەكراوە ، بۆیە ئەوەى باڵەكایەتى كردى تەنیا ئاگادر كردنەوەى حكومەتە كە هاووڵاتیانى ناوچەكە هیچ متمانەیەكیان بە یاسا نەمابوو ، بەڵام ئەو ووتەیەى یاسا زۆر بەناوبانگە كە دەلێت" تاوانبار تاونبار نى یە تا تاوانەكەى لەسەر ساخ دەبێتەوە "بۆیە حكومەتیش ئەوەى بۆ ساخ كردینەوە كە كەمتەر خەمە لەبەرامبەر جێ بەجێ كردنى یاسا ، چاوەرێ ى سەروەرى یاساین ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست