قەرەیلان: زۆر توند وەڵامی ئەردۆگانی دایەوە
Friday, 30/09/2011, 12:00
موراد قەرەیلان وەڵامی ھەڕەشەکانی سەرۆک وەزیری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی دایەوە و گوتی
سەرۆک وەزیر دەیەوێت بەھەڕەشە و ھێزی پۆلیس و سوپا و کڕینی چەک کاریگەری زیاد بکات و مرۆڤی تر بکوژێت و ئەنجام بەدەست بخات بەڵام پێچەوانەیە و شکست دێنێت چونکە ئێمە زرنگین قەرەیلان تەئکید لەوە دەکاتەوە کە حکومەت و دەوڵەت لەبەرامبەر بزوتنەوەی ئازادی کوردستان شکستی ھێناوە.
ڕاگەیاندنی لایەنگر
قەرەیلان تێکەڵی ڕاگەیاندنی تورک و دەسەڵاتی بەمشێوەیە لێکدایەوە و ووتی ئەوە ڕاستیەکە کەتەمەنی داگیرکەری کلاسیک لەکوردستان کۆتایی پێھاتووە و بەڵام دەوڵەت لەسەر مانەوەی ئیسرار دەکات و زیاتر ووتی ڕاگەیاندنی تورک ھەوڵدەدات دۆزی مافداری کورد ڕوو ڕەش بکات ڕاستیەکان پێچەوانە بکاتەوە بەڵام لەبەرچاوی ھەرکەسێکە کەئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن بیانخەنە ئەستۆی ئێمە
قەرەیلان داوا لەڕاگەیاندنی تورکیا دەکات دەستیان بخەنە سەر ویژدانیان و دەڵێت دەوڵەت دەکوژێت بەڵام ئێوە دەیخەنە ئەستۆی ئێمە قەرەیلان گوتی بەکورتی ڕاگەیاندنی تورک شەڕێکی دەرونی لەکوردستان بەڕێوە دەبات ئەوە ڕێبازی ساڵی نەوەدەکانە،
ئەردۆگان شکست دەھێنێت
قەرەیلان لەبارەی لێدوانەکەی ئەردۆگانەوە کەگوتبووی دژی تیرۆر تێدەکۆشین لەبەرامبەردا قەرەیلان دەڵێت ئێستا سەرۆک وەزیر دەیەوێت بەکڕینی چەک و ھێرشی پۆلیس و سوپا ئەنجام بەدەست بخات بەڵام نا پێچەوانەیە و ئەردۆگان شکست دەھێنێت و ئێمە سەردەکەوین و ئێمە لەوان بەھێزترین و لەبەرامبەر ڕای گشتیدا بەئاشکرایی دەڵێم حکومەت لەبەرامبەر بزوتنەوەی ئازادی شکستی ھێناوە ئێمە ھەم بەخۆمان و ھەم بەگەلیش باوەڕین با ئاقڵی بۆ ئێمە نەنێرن و ئێمە وەکو بزوتنەوە چل ساڵە لەناو سیاسەت داین لەخۆپاراستن و ھونەری شەڕ ئێمە باوەڕمان بەخۆمان ھەیە.
لەفورات نیوزەوە کردومە بەسۆرانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست