پارتى یان حیزبى بەعسى كوردى
Sunday, 20/02/2011, 12:00
ئەوەى پارتى لە خۆپیشاندانەكەى ڕۆژى 17/2ى سلێمانى ئەنجامى دا هیچ ى لەوە كەمتر نەبو كە حیزبى بەعس لەسەردەمى حوكمڕانیدا لە كوردستان ئەنجامى ئەدا دژ بە گەلى كورد و كورد زمان .... بەڵام حیزبى بەعس دژ بە گەلێك ئەنجامى ئەدا كە هاو زمان و هاو نەتەوەى خۆى نەبوو بەڵام پارتى كورد وەتەنى حیزە و بە خاڵۆى خۆى فێرە .... گەر وانەبێت لە كوێ بەتەقە خۆپیشاندەر كراوەتە ئامانج لەكاتێكدا ئەو واتە پارتى بەدەنگى ئەو خۆپیشاندەرانە چوەتە سەر حوكم ... لەهەمووى كۆمیدى تر پارتى ووشەى دیموكراتى بۆ خۆى هەڵبژاردوە و پروپاگەندەى بۆ ئەكات .. من نازانم ئەیەوێ خۆڵ بكاتە چاوى خەڵكى ئازادی خوازى كوردستان یان بە تەمایە ماناى دیموكراتیەت لەكەدار بكات ..؟ ئەگینا حیزبى دیموكرات چۆن ئەتوانێ بە گوللە هاونیشتمانیان بكاتە ئامانج پاشان لەكەناڵە درۆزنەكانى خۆیانەوە بێ شەرمانە دێنە گۆ و ئەڵێن كە گوایە ئەوان دەست درێژى ناكەنە سەر كەس بەڵام ئەوەى دەست درێژیان بكاتە سەر دەستى ئەبڕن باشە بابزانین ئەوانەى دەست درێژى ئەكەنە سەر خەڵك كێن ..؟؟؟؟ پارتى هەر ئێوە نەبوون كە (سەردەشت عوسمان) تان شەهید كرد..؟؟؟؟ ئێوە نەبوون كە كەوتنە ڕفاندنى ئەو گەنجە ئازادى خوازانەى كە درۆكانى ئێوەیان بۆ ڕاى گشتى ئاشكرا ئەكرد ...؟؟؟ كێ بوو نەبەز گۆرانى ڕفاند و پاش لێدان و ئازاردانى ئازاد تان كرد ...؟؟؟ كێ بوو دادگاكانى پڕكرد لە سكاڵا لەسەر ئەو ڕۆژنامە نووس و ڕۆژنامە و گۆڤارانەى كە گەندەڵیەكانى ئێوەیان پێ قبوڵ نەدەكرا و باسیان ئەكرد ؟؟؟؟ كێ بوو بارەگكانى گۆڕانى لە هەولێر سوتاند گێرە شێوێن بوون؟؟؟ جارێ بە و مشاڕەى كە دەستى دەست درێژكەرانى پێ ئەبڕن پێویستە دەستى خۆتانى پێببڕێت چونكە لەوەتەى كورد بووە و هەیە كەس ئەوەندەى ئێوەدەست درێژى نەكردوەتە سەر كەس هەتاكو كەى بەم عەقڵە بەعسیە حوكمڕانى ئەكەن ئێوە ئەگەر كیمیایتان هەبوایە كوردستانتان كیمیاباران ئەكرد بەڵام خۆشبەختى بۆ كورد كە نیتانە ئەگینا جگە لەلایەنگیرانى خۆتان تاكە كەسێكتان بە زیندویی نەدەهێشتەوە ...هەر ئێوە نەبون كە حیزبى بەعستان هێنایە كوردستان و بە دەبابەكانى بەعس لاشەى چەندین كوردتان پان كردەوە ئەمە دەست درێژى نیە ..؟؟
ئێوە نەبوون كە بە چیمەنتۆ هەموو بیرە نەوتیەكانى شیواشۆكتان پڕ كردەوە و دەست درێژیتان كردە سەر موڵكى خەڵكى كوردستان ئەى ئەمە ناو ئەنێن چی....؟؟
دەست درێژى لەمە زیاتر چیە ....؟؟ ئێوە نین كە بانگەشەى ئەوە ئەكەن كە كوڕەزاى سەرۆكەكەتان ئەبێتە سەرۆكى هەرێم و كەركوك ڕزگار ئەكات ئێوە سەرۆك و باوكى سەرۆكەكەیشتان نەیتوانى ڕزگارى بكات ئایا كوڕەزاى سەرۆكتان ئەتوانێ ڕزگارى بكات ..؟؟ خەڵكى كوردستان ئەزانێت كە كێ دەست درێژى ئەكات و ئەبێ دەستى كێ ببڕێتەوە دڵنیابن كە دەست درێژى كەرێك لەكوردستان بونى هەبێت نە گۆڕانە و نە یەكێتى و نە ....هتد بەڵكو ئێوەن بۆیە لە ئێستاوە چاوەڕوانى ئەو ڕۆژە بن كە دەستتان ئەبرَێتە وە كورد و كوردستان ڕزگارى ئەبێت لەدەستى چەپەڵى ئێوەى بۆگەن و گەندەڵ......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست