سه‌مه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی هاوڵاتی و لڤین، كوشتنی سكار و زانا حه‌مه ساڵح به‌نمونه
Monday, 13/08/2012, 12:00
به‌و پێیه‌ی كه رۆژانه به‌هۆی هیڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌وانرێت گشت سایت و كه‌ناڵه‌كانی میدیا ببینرێت، هه‌میشه وه‌ك ئارهزووهیهك به ووردكاری ته‌ماشای هه‌واڵه‌كان له چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی و بایه‌خ و گرنگیهكانیان ده‌كۆڵمه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌كی نوی مێدیا ئه‌هلیه‌كان ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و گۆڤاری لڤین به‌نمونه خسته ژێر لێکۆڵینه‌وه‌ی ویژدانه‌وه، چه‌ند حاڵه‌تیكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌م به‌رچاو که‌وت، له‌وانه كوشتنی زانا حه‌مه ساڵح قائیمقامی ناوه‌ندی سلێمانی و كوشتنی ساكارم به وینه وه‌رگرت، له‌كاتیكدا یه‌كیتی له ئاسایشی سلێمانی زانا حه‌مه ساڵح ده‌كوژێت، هاوڵاتی 4 هه‌واڵی له‌سه‌ر بلاو كردۆته‌وه، یه‌كیان وه‌ك هه‌واڵێكی ئاسایی وه‌ریگرتووه و كه‌سی تاوانبار نه‌كردووه، هه‌واڵی دووه‌م لێدوانیكی یه‌كیتی بلاو كردۆته‌وه كه زانا نامه‌یه‌كی بهجیهیشتووه و خۆی كوشتووه، سیه‌میان لیژنه‌یه‌ك پێك هێنرا، چواره‌میش با چاوه‌ڕوان ده‌ر ئه‌نجامی لیژنهكهبین، له یه‌كه‌م هه‌واڵه‌وه تا چوار هه‌واڵه‌كه یه‌ك دیر یه‌كێتی نه‌خستۆته ژێر پرسیاره‌وه و به‌دواداچوونی له یه‌ك لایه‌نه‌وه بۆ كردووه ئه‌وه‌یش یه‌كێتی و به‌رپرسانی ئاسایشی سلێمانی لێدوانیان داوه، له‌وه‌وه گۆمانم نه‌ما كه یه‌كێتی گه‌مه‌یه‌كی جوانی له ناو هاوڵاتی ده‌ست پێكردووه و عاقیبه‌تیش بۆیان كرده ڕۆژانه.و پارچه زه‌ویه‌ك و چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێكیان پی برا!
هه‌رچی گۆڤاری لڤینیشه له هاوڵاتی باشتریان نه پێكاوه، به‌وه‌ی ئه‌وانیش سه‌رتاپای باس و هه‌واڵه‌كانیان به ئیعازی عیماد ئه‌حمه‌د سه‌ر و ژێر كردبوو، به ئاشكرا خۆیان له‌و تاوانه نه‌گریسه‌ی یه‌كێتی خافڵ كردبوو یا دزیبوهوه.
له‌وه‌ش به‌رچاوتر بۆ هه‌موو تاوانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م دوو راگه‌یاندنه‌وه سه‌رچۆپی كه‌مپین و ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یان بۆ زۆر كیشه و به كه‌سی دیكه نه‌دابوو، خۆیان كردۆته كویخای به‌ناو میدیای ئه‌هلی و ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر ته‌ماشای ئه‌رشیڤی هه‌واڵه‌كانی لڤین بكات دوور و نزیك خۆیان له‌و باسه نه‌داوه كه یه‌كێتی چۆن زانا حه‌مه ساڵح كوشتووه.
له وێنه‌كان و شاشهكانیشهوه ئه‌حمه‌د میرهمان باش ناسیوه كه جار جاره له‌گه‌ل عیماد ئه‌حمه‌د یه‌كتر ده‌بینن و به‌ڵگه‌ی زیندووش گۆڤاری سیخورهكهی جه‌مال عه‌بدوللا بوو كه ده‌مانچه‌كه‌ی عیماد ئه‌حمه‌دی ئاشكرا كرد كه ئه‌حمه‌د میره وه‌ریگرتووه.
له‌و هه‌فتانه‌ی پێشووش ئه‌حمه‌د میره له قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوری له كردنه‌وه‌ی پیشنگای كتیب چاوی به عیماد ئه‌حمه‌د كه‌وتوو وینهكهشی له فه‌یس بووك بلاو كرایه‌وه.
نھێنی دیكه‌ش هه‌یه كه له رێگه‌ی ئیدریسی قاوه‌خانه‌ی كه‌لتورییه‌وه به نهێنی سه‌ردانی هیرۆ به‌رپرسی مه‌ڵه‌به‌نده چۆڵه‌كه‌ی یه‌كیتی كردووه.
ئه‌مه باسێكی دیكه‌و نهینی باشترمان لایه و ئه‌وه‌ش كاتی خۆی دێت، تا پاله‌وانه‌كانی میدیای به‌ناو ئه‌هلی به خوینه‌ران بناسێنین.
ئه‌سڵی مه‌به‌ست هه‌واڵه‌كه‌ی ساكار ئه‌و كچه به‌دبه‌خته‌ی له‌لایه‌ن كهسو كاره‌كه‌یه‌وه كوژار به‌داخه‌وه هاولاتی له سایته‌كه‌ی هه‌ر رۆژه زانیاریه‌ك و به‌دواداچونێك بۆ كوشتنی ساكار ده‌كات ئه‌مه كاریكی باشه، به‌ڵام دوو فاقیی و كلك گریدان و چاوپۆشیكردنه به مه‌رامی سیاسی و به‌خشیش وه‌رگرتنه‌وه ته‌واوی كایه‌ی میدیای به‌ناو ئه‌هالی و به‌تایبه‌تیش ڕۆژنامه‌كه‌ی كه‌مال ڕه‌ئوف (هاوڵاتی خستۆته) ژێر پرسیاره‌وه.
زۆر ده‌ترسم ئه‌مانه خه‌ڵک به بێ هۆش و بێ ئاگا ده‌زانن. ئه‌مانه تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌موزیش جیگای ئۆمیدبوون، هه‌رچه‌نده ئه‌وكاتیش هه‌ر سه‌رنج و تێرامانی زۆرم هه‌بووه، به‌لام دلخۆش بووم له‌وه‌ی له‌گه‌ل شه‌فام و نارهزایهكاندان، دواتر ئه‌وه‌ی نه‌مان دیی له هاوڵاتی و لڤین به‌دیمان كرد!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست