کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌ خانه‌قین یه‌کێتی له‌ داکشان دایه‌

Friday, 30/11/2012, 12:00




دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق ، لێقه‌وماوانی کورد به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بوون که‌ ئه‌نفالچیه‌کان ،کۆنه‌ به‌عسیه‌کان ، جاش وموسته‌ساره‌کان ، هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌کان ده‌ستیان له‌ نه‌هامه‌تی میلله‌ته‌که‌مان هه‌بوه‌ به‌ سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن . به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌کرا بکرێت نه‌ک هه‌ر ئه‌نجام نه‌درا به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌شی رووی دا ، هه‌ندێک به‌رپرسی ناو حیزبه‌کان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سکه‌کانی خۆیان هه‌ستان به‌داڵده‌دانی ئه‌و تاوان بارانه‌و جوانکردنی ده‌م وچاوه‌ دڕنده‌کانیان .
کاتێك کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان به‌نیازی تۆله‌ سه‌ندنه‌وه‌ بون له‌و خوێن مژانه‌ داڵده‌ده‌ره‌کانیان به‌رگرییان لێ ده‌کردن به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه‌ لێبوردنی گشتیه‌وناکرێت ببین به‌ شه‌ریکی به‌عس له‌ کوشتن ،ئێمه‌ خرابکاره‌کان و ئه‌وانیش باشه‌کان ئه‌وا میله‌ته‌که‌مان له‌ناو ده‌چێت ، خه‌ڵک به‌مه‌ قایل بو به‌مه‌رجێك ئه‌مانه‌ گۆشه‌گیر بن و دور له‌به‌ر چاوی که‌سوکاری شه‌هیدان وئه‌نفال کراوان ، ژیانیان پارێزراو بێت وهیچ پۆست پله‌یه‌کی حکومه‌تی وحیزبییان نه‌درێتێ. ئه‌مه‌ جێگای قبوڵی خه‌لک بو..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی قابلی قبوڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان نیه‌ وهه‌رگیز سازشی لێناکات ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م گورگه‌ دڕندانه‌ له‌ رێگای هه‌ندێ مه‌سئولی نا مه‌سئوله‌وه‌ دوباره‌ ببنه‌‌ خاوه‌ن پۆست وده‌سه‌ڵات ، که‌ به‌راست ئه‌و کاره‌ نابه‌جێیه‌ خیانه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ رێبازی کوردایه‌تی و خوێنی شه‌هیدان .
[ ابراهیم علی رچا ] نمونه‌ی ئه‌م کۆنه‌ جاشه‌ به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵکی خانه‌قینه‌ وله‌ سه‌رده‌می به‌عس هاورێ و دۆستی نزیکی ێباح میرزا ی به‌رپرسی ده‌سته‌ی حیمایه‌کانی سه‌دام بوه‌ ، دوای نه‌مانی به‌عس گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ خانه‌قین هه‌ر رۆژێکی به‌ ساڵێک تێپه‌ریوه‌ وچاوه‌روانی تۆڵه‌ی به‌زه‌بری خانه‌قینیه‌کان بوه‌ و بۆ یه‌ک رۆژیش به‌ته‌مای ژیانی خۆی نه‌بوه‌ ، به‌ڵام له‌پرێک له‌بری کوشتن ئه‌بێته‌ نوێنه‌ری تاڵه‌بانی وبه‌مه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستێت دوای ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌بێته‌ جێگری مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیان وبه‌پله‌ی (عمید) خانه‌نشین ئه‌کرێت له‌کاتێکدا پێشمه‌رگه‌ دانه‌بڕاوه‌کانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ به‌و پله‌یه‌ خانه‌نشین نه‌کراون و پله‌ی کارگێر مه‌ڵبه‌ندیان پێنه‌دراوه‌ .
ئه‌و کاره‌ خیانه‌ت ئامێزه‌ وای کردوه‌ که‌ له‌ ناو شاری خانه‌قین مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی به‌ قێزنه‌وه‌ترین جێگای حیزبی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ته‌ماشا بکرێت و لێی دور که‌ونه‌وه‌ له‌کاتێکدا وله‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی وه‌کو مه‌زاری گه‌وره‌ پیاوێک خه‌ڵک روی تێ ده‌کرد .
پرسیاری خه‌ڵکی خانه‌قین ئه‌وه‌یه‌ له‌کار به‌ده‌ست و به‌رپرسانی یه‌کێتی،ئه‌وماستاوچی وکاسه‌ لێسی به‌عسه‌ سودی بۆ کورد ویه‌کێتی چیه‌ ؟




28/11/2012





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە