کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باری ته‌ندروستی جه‌لال تاله‌بانی ناجێگیره‌، (عادل عبد المهدي) کاروباری سه‌رۆککۆمار به‌ڕیوه‌ ده‌بات

Friday, 20/05/2011, 12:00


له‌به‌ر ئاڵۆزیی باری ته‌ندروستیی تاله‌بانی، دوێنی به‌ فه‌رمانێکی کۆماریی جێگره‌که‌ی تاله‌بانی (عادل عبد المهدي) کرا به‌ سه‌رۆک کۆمار، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی تاله‌بانی بۆ عێراق هه‌موو کاره‌کانی وڵات ئه‌و به‌ڕیوه‌ی ده‌بات،( الجزیره‌ و الریاض) له‌ راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که‌دا ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌ فه‌رمانێکی ره‌سمی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربچێت، که‌ ناچاربن جێگری سه‌رۆک کۆمار، هه‌موو کاره‌کانی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕیوه‌بریت، که‌ پێشتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌ده‌کرا، مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ تاڵه‌بانی پێش چوونی بۆ ئه‌مه‌ریکا، وای دانابوو زوو بگه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ نیاز نه‌بووه‌ جێگرێک بخاته‌ شوێنی کاری خۆی، دیاره‌ ئاڵوزی باریی ته‌ندرووستیی وای پێویست کردووه‌ که‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ ده‌ربکرێت، ، شایانی باسه‌ هه‌واڵی ناجێگیریی ته‌ندروستی تاله‌بانی بۆ یه‌که‌مین جار کوردستانپۆست رایگه‌یاند، تا ئیستاش هیچ لایه‌ن و شوێنێکی تر له‌ کوردستان ئه‌مه‌یان بڵاونه‌کردۆته‌وه‌، یه‌کێتیی نیشتیمانیی نه‌ راسته‌وخۆ، نه‌ ناڕاسته‌وخۆش خۆیان له‌ گه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ نه‌داوه‌ و بێده‌نگ بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کوردستانپۆست په‌یوه‌ندیی به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی پێشوومانه‌وه‌ کرد، ئه‌ویش هه‌ندێک زانیاری دیکه‌ی پێداین، که‌وا ته‌ندروستیی تاله‌بانی باش نییه‌ ته‌نها هێرۆ و کوڕ و خێزانه‌که‌ی لێێ ئاگادارن و ده‌یزانن، به‌رده‌وام هێرۆ په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌مریکاوه‌ ده‌کات، ئه‌وانیش شاردوویانه‌ته‌وه‌ و باسی لێوه‌ ناکه‌ن، ناشهێڵن هیچ راگه‌یاندنێک باسی لیوه‌ بکات، به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم (سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێت) ، که‌ تاله‌بانی له‌ جێگادا که‌وتووه‌ و پزیشکی زۆر به‌ دیار سه‌ریه‌وه‌یه‌، هه‌ناسه‌دانی ته‌واو نییه‌، به‌ زه‌حمه‌ت هه‌وا هه‌ڵده‌مژێت، خواردنی که‌م بۆته‌وه‌، زه‌خته‌که‌شی به‌رزه‌، ئیتر نازانم ئایا ده‌توانرێت وه‌کو جارانی پێشوو چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت و زوو هه‌ڵده‌ستێت ده‌گه‌ڕێه‌وه‌، یان نا، وه‌ڵامی ئه‌مه‌ ده‌سپێرین به‌ رۆژانی داهاتوو.
ئه‌مه‌ دوا قسه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ بوو.
کوردستانپۆست هه‌ر هه‌واڵێکی دیکه‌ی پێگه‌یشت سه‌باره‌ت به‌ باری ته‌ندروستی تاله‌بانی ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ 

سه‌رچاوه‌کان:

http://www.alriyadh.com/2011/05/20/article634265.html

http://www.aljazeera.net/NR/exeres/1034217A-D556-486A-BB4A-A2E7BC9F6D1C.htm

هه‌واڵه‌که‌ی پێشووی کوردستانپۆست:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=57947f06

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە