بۆچی ماری زه‌رد بێ ده‌نگه له هه‌ڵبژاردن؟
Saturday, 20/02/2010, 12:00
به‌پێی زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کان و به‌تایبه‌تیش ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر شاره‌کانی هه‌ولێرو که‌رکوک و دهۆک که له سایتی ئاوێنه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، پارتی ماری زه‌رد بێده‌نگه‌و، ئه‌و بێده‌نگیه‌شی هه‌روه‌ک هه‌میشه مارسفه‌تی خۆی مه‌لاس ده‌داو تا له کۆتاییدا که‌تنی خۆی ده‌کا. پارتی له‌و هه‌موو هه‌ڵبژاردنانه‌ی تائێستا کراون، به خۆشی وترشی و به زۆر‌و زۆرداری خۆی به یه‌که‌م داناوه. له هه‌ڵبژاردنی 25/7 هاوینی ڕابردوو بۆ په‌ڕله‌مانی کوردستان، مه‌سعود بارزانی هیچ خۆی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ماندوو نه‌کردوو له کۆتاییشدا خۆی کرده‌وه به سێبه‌ری ڕه‌زاگران به سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌وه. جه‌لال زۆری بۆ ڕست و چاوه‌شی بۆ کرد، به‌ڵام مه‌سعود هیچ مه‌منوونی نه‌بوو، چونکه ئه‌گه‌ر جه‌لال چاوه‌شیشی بۆ نه‌کردبا ئه‌وا هه‌ریه‌که‌م ده‌بوو، چونکه ئه‌و فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به دۆلاران وه‌ک هه‌مبانه‌ی ئاخنیبوو. به کورتی یه‌که‌ی خۆمان به قه‌ولی کورده‌که ده‌ڵێ مه‌سعود ده‌یزانی و ئێستاش هه‌ر ده‌زانێ کوێ نیسکان دێنێ.
ئه‌و ململانێیه‌ی له نێوان پێکهاته‌کانی تر‌و به‌تایبه‌تیش هی یه‌کێتی و گۆڕان دا هه‌یه، بۆ مه‌سعود و پارتی و بنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌ک فلیمێکی خۆش وایه و خۆیان سه‌یریان ده‌که‌ن. زه‌مانی مه‌لای دارجگه‌ره‌تاشیش هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا وابوو، زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سلێمانی و که‌رکوک شۆڕشه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌یان بۆ به‌ڕێوه ده‌بردو خۆشیان له کۆتاییدا به 75 ملیۆن دۆلاری ئه‌و کاته‌وه وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوون. دواتریش وه‌ک ماری زه‌رد خۆیان مات کرد‌و تا بزووتنه‌وه‌و کۆمه‌ڵه‌و خه‌تی گشتی و دواتریش یه‌کێتی و چه‌ند حزبێکی تر وه‌ده‌رکه‌وتن. ئه‌مجاریش که‌وتنه‌وه ته‌ڵه‌نانه‌وه و چونکه جه‌نگی ئێران عێراق دروست ببوو، وایان زانی سه‌ددام خه‌ریکه ده‌ڕووخێ به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه. به‌ڵام چه‌ند شه‌ڕێکی براکوژیان نایه‌وه له گه‌ڵ یه‌کێتی وحزبه‌کانی تر. که زانیشیان هێشتا وه‌ختی که‌نگرو ماست نه‌هاتووه، ئیدی ئه‌مجاره‌ش له که‌ره‌ج و ڕاژان خۆیان مات کرده‌وه.
له به‌هاری 1991 و له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی کوردستانی باشوور، پارتی تا دره‌نگ نه‌ک هیچی نه‌کرد، به‌ڵکو به کاک نه‌وشیروانی وتبوو که با ئه‌وه‌نده میلله‌ته‌ی ماویشه له ناوی نه‌به‌ین و چه‌ند شارێکی تریش به ده‌ردی هه‌ڵه‌بجه نه‌به‌ین. واته نه ئاگای له ڕاپه‌ڕین بوو نه هیچ، وه‌ک ده‌ڵێن له بێخه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت سلێمانی و هه‌ولێریش ئازاد کران، ئه‌مجاره موسعود بنه‌ماڵه‌و پارتی وتیان ئیدی ئێستا کاتی خه‌رمانانه و ئه‌وه ئه‌و به‌هاره‌یه که لێی ده‌گه‌ڕێین. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و کاته‌ش فرت‌و فێڵه‌که‌یان به ته‌واوی ئاشکرا بوو به تایبه‌تی له زاخۆ، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ش وه‌ک دوپشک هه‌میشه کلکیان له دواوه ئاماده کردبوو، که ئه‌گه‌ر به که‌یفی ئه‌وان نه‌بێ، ئه‌وا هه‌ر بڵێی یه‌کو دوو یه‌کێ له تورکیه‌و ئێران و یا سه‌ددامیان ده‌هێنایه سه‌ر ئه‌و میلله‌ته داماوه.
به‌ڵام ئه‌و به‌شدارییه‌ی که یه‌کێتی هه‌یبوو له نیوه‌ی ده‌وڵه‌ته ساوایه‌که‌ی ئه‌و کاته‌و، که به داخه‌وه هێشتاش هه‌ر ده‌ڵێن ساوایه! هه‌ڵبه‌ته بۆیه نایانه‌وێ بڵێن ساوا نی یه، هه‌تا به ناوی ئه‌وه‌ی که بڵێن ساوایه، وابزانن ده‌توانن که میلله‌ت به بێ ئاگای ده‌هێڵنه‌وه بۆ دزی و ته‌نگه پڕکردن. به دڵی مه‌سعود و ته‌نگه زله‌کانی تری نه‌بوو، وه ئه‌و پاروه چه‌وره‌ی ئه‌و کاته‌ی ئیبڕاهیم خه‌لیلیش وای کردبوو که مه‌سعود و جه‌لال هه‌ر لێوان بلێسنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کامێکیان به ته‌نها بۆ خۆی به‌رێ. به‌ڵام چونکه چانسی پارتی زۆرتر بوو، بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی به ته‌نها، له به‌هانه بوو بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێک. که به‌داخه‌وه ئه‌و شه‌ڕه براکوژیه‌ش ڕوویداو ئیدی مه‌سعود، له پێناو ئیبراهیم خه‌لیل ئاماده بوو، ئێران و تورکیا و به‌عسییه‌کان بێنێته سه‌ر کوردستان و 31ی ئابیش زیندووترین نموونه‌یه. وه گه‌ر به شه‌قی ئه‌مه‌ریکاو ڕوخانی سه‌ددامیش نه‌با هێشتاش پارتی ئاماده نه‌بوو فلوسێکی ئیبراهیم خه‌لیل بداته‌وه، به میلله‌ت یان لانی که‌م به یه‌کێتی و حزبه‌کانی تر.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له‌و باسه‌دا ئه‌وه‌یه، که پارتی نه کوردایه‌تی شتێکه لای و نه ئاماده‌ی هیچ قوربانیه‌کیشه له و پێناوه‌دا، به‌ڵکو پارتی هه‌میشه، وه‌ک ماری زه‌رد خۆی مات کردووه‌و، دواتریش هاتۆته سه‌ر سفره‌ی حازری. ئێستاش که پارتی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، گه‌رم و گوڕی وه‌ک لایه‌نه‌کانی تر پێوه دیار نی یه، ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه که یه‌که‌میان ده‌سته‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی به تایبه‌ت فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری وه‌ک هه‌مبانه‌ی ئاخنیوه‌و، ئیدی له‌وه‌یان هه‌موو کوونه‌کانی بێنه‌فه‌س کردوون. دووه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ریکا تازه به تازه بانگی مه‌سعود بارزانی کرد، ئه‌ویش کوڕ‌و برازای له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا، که ئه‌مه‌ریکاش ده‌زانێ که پیاوی وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بۆ ئه‌وان باشتره، چونکه پیاوێک ئاماده‌ی نۆکه‌رایه‌تی بۆ سه‌دام وتورکیاو ئێران سوریا بێ، ئه‌وه جوان دیاره سه‌د جار ئاماده‌یه نۆ که‌رایه‌تی بۆ ئاغای نۆکه‌ران بکات. چونکه تورکیه ئه‌وه به ئاشکرا دیاره که نۆکه‌ری ئه‌مه‌ریکایه. سێ یه‌م به داخه‌وه که تا ئێستاش خه‌ڵکێکی زۆر له کوردستان به پێ ی سۆز‌و عاتیفه‌ی عه‌شیره‌تی و باوکسالاری ئاماده‌ن وه‌فادار به دۆستایه‌تی پارتی بمێننه‌وه. چواره‌م مه‌سعود و جه‌لال ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ژیانی میلله‌ت، قوتی ئه‌و میلله‌ته هه‌مووی له ژێر ده‌ستی خۆیاندایه‌و ئه‌وه‌ی که بزانن له خۆیان ئه‌وا وای لێ ده‌که‌ن که نه‌توانێ نه‌فه‌س بکێشێ.
پێنجه‌م که له هه‌مووی خه‌ته‌رناکتره، ئه‌وه‌یه که پارتی بزانێ یه‌که‌م نابێ، ئه‌وا کوردستان گه‌وره‌ترین کاره‌ساتێ به‌سه‌ردا ده‌هێنرێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌میشه کردوویانه، جا بۆیه ئه‌وان باوڕیان به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و نه‌دان نی یه. ئه‌وان به سه‌دان ته‌زویر و فرت‌و فێڵ و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه خۆی به یه‌که‌م داده‌نێته‌وه، ئیدی حه‌قیه‌تی وه‌ک ماری زه‌رد ئێستا خۆی مه‌ڵاس دا‌و به فیلمی یه‌کێتی و گۆڕانیش پێبکه‌نن، وله دوایشدا میلله‌ت خۆت بگره چۆنتان پێوه‌ده‌ده‌م.
بۆ زانیاری له سه‌ر بێده‌نگبوونی پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌توانن ئه‌و لینکانه کلیک بکه‌ن.
عەلی غەریب 20. 02. 2010
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=898http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=900http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=899
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست