کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەندێك لەكادیر و ئەندامانی ینك لەشاری هەولێردا لەدەوڵەمەندەكانی سەربەپارتی سواڵ دەكەن

Tuesday, 28/01/2014, 12:00

1610 بینراوە


ئەو یەكێتیەی كەوا خاوەنی داستان و ئەفسانەی زۆر گەورەیە, ڕۆژێك لەڕۆژان هێزێكی كاریگەر و زەبروەشێن بوو بۆ دوژمنانی كورد و داگیركەران , بەتایبەتی حزبی بەعسی گۆڕبەگۆڕ . ئەو یەكێتیەی بەسەدان سەركردە و پێشمەرگەی ئازای وەكو شەهید ئارام و مامەڕیشەی پێگەیاند و خوێندنگایەكی شۆڕشگێڕی بوو .بەداخەوە ئەمڕۆ كەسانێكی نەفس نزم و مشەخۆر دەستیان بەسەر یەكێتی داگرتووە و بونەتەمایەی ئەو شكستیەی ئێستا , ئەمەش وایكردووە كەڕۆژ بەڕۆژ لەپاشەكشەدابێت و تەنانەت حزبێكی بۆش و بەتاڵی وەك پدك گاڵتەی پێبكات و پێی پێبكەنێت .
ئەمە مانای ئەوە نیە كەوا یەكێتی بەتەواوی پیاوی باشی تێدا نەمابێت ,بەپێچەوانەوە ئێستاش كەسانێكی دڵسۆز و بەوەفا و تێكۆشەر و قارەمان و چاونەترس لەناو یەكێتی ماوە و ئومێدی ئاسۆیەكی گەشیان لێدەكرێت .
هەر كەسێك ڕێز لەخەباتی حزبەكەی و خوێنی شەهیدانی نەگرێت , ئەوا هەموو كارێكی ناڕەوا ئەنجام دەدات ,بەهیچ شێوەیەك سڵ بەهاپیرۆزەكان و لەئابڕووچوون ناكاتەوە .هەرچەندە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و باڵباڵێنەكانی ناوخۆ ڕۆڵێكی سەرەكیین لەلاوازكردنی یەكێتی و پاشەكشەكانی ,هەروەها هەڵسوكەوتی هەندێك لەئەندام و كادیرە نامەسول و گەندەڵ و دەروون نزمەكانیش بوونەتە هۆی زیاتر ناشیرینكردنی یەكێتی . ئەوەی لێرەدا دەمەوێت باسی بكەم هەندێك لەبەناو كادیرانی یەكێتیە لەهەولێر لەوانەش لیوا (م) و لیوا(د) وعەمید (ب) هەمیشە لەبەردەرگای سەرمایەدارەكانی سەربەپارتین و بێشەرمانە دەستیان بۆیان پان دەكەنەوە و داوای یارمەتیان لێدەكەن . لەو سەرمایەدارانەش (ئازاد حاجی یەحیا و غەفور خۆشناو و زیاد قەساب و هتد) ئەوانە پاش ئەوەی بەنابەدڵی پارەو یارمەتیان دەدەنێ‌ ,ئینجا لای برادەرەكان یان مەسولەكانی پارتی باسی نەفس نزمی ئەو یەكێتیانە دەكەن .
بەڕاستی ئەو هەڵسوكەوت و كارەناشیرینانە لەئاستی خەباتی یەكێتی نین ئەوانەی ئەم كارە ئەنجام دەدەن تەنیا دەیانەوێت ناوی یەكێتی لەكەداربكەن . یان دەبێت یەكێتی خۆی وازەلیل بووبێت و بەكادیر و ئەندامەكانی بڵێت هەر چۆنێك بێت پارە پەیدا بكەن و خۆتان دەوڵەمەند كەن ؟!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)