ده‌نگى ئازاد كپ ناكرێت
Saturday, 09/02/2013, 12:00
پارتى نمونه‌ى قێزه‌ونترين رێكخراوى سياسيه،پارتى پێشرِه‌وى خيانه‌ت و ته‌سليم كاريه، پارتى مه‌كۆى تاوان و كوشتن و تۆقاندن و ئابرِو بردنه، ئه‌ندام و لايه‌نگرانيشى له‌كه‌سه هه‌ر نه‌فام ونه‌زان و پاشڤه‌رِۆكانن، به‌ده‌يان ماستاو چى و كه‌سانى ده‌ربارى وه‌كو عه‌بدولوه‌هابه سه‌رخۆش و،فازيل به‌شاره‌تى له‌ده‌ورن، پارتيه‌ك له‌كۆتايى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا به‌عاله‌مى ئاشكرا بلَێت په‌رله‌مان و حكومه‌ت و موئه‌سه‌ساته‌كانى زياده‌ن و كاك مه‌سعود بۆخۆى موفه‌كير و عالم و هه‌موشتێكه،عه‌ميدێكى كۆليژ به‌هه‌موو عه‌قل و سه‌قافه‌تيه‌وه بلَێت كورد پێويستى به‌فه‌لسه‌فه نيه، ئيدى چاوه‌رِێى چى له كه‌سانى هزر بۆش و ناحالَى وكالَفام و لايه‌نگرانه‌كه‌ى ده‌كه‌يت كه په‌مپ بدرێن ..
باشه ئه‌وه چى ده‌گه‌ينێت وواتاى چيه؟كوا ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى كوا ئه‌وميديا ئازاده‌ى لاف و گه‌زافى پێوه لێده‌ده‌ن؟ باشه جامانه سور وكۆيله‌كانى بنه‌مالَه قسه‌و وتن به كابرايه‌كى خائين و نه‌فام و نه‌خوێنه‌وارو دواكه‌وتوى وه‌كو مه‌لا مسته‌فا تاوانه، يان كوشتنى به‌ناهه‌قى رێژوان و شه‌هيدانى حه‌ڤده‌ى شوبات ، ئايا كاميان پێشێلكارى و هێرشى نارِه‌وايه؟! شكاندنى يه‌ك دوو په‌نجه‌ره‌ى لقى چوار يان بۆمب هاويشتن و هه‌رِه‌شه‌وتۆقاندن،كاميان پێشێلكاريه؟
من هه‌موو ده‌م و كاتێك وتومه و ئه‌يلَێمه‌وه ئه‌و رۆژه كورد دووچارى نه‌هامه‌تى بو، ئه‌ورۆژه كورد قورِى بۆگيرايه‌وه،ئه‌ورۆژه كورد حسابى فه‌وتا كه جارێكى ديكه مه‌سعود و بنه‌مالَه‌كه‌ى هاتنه بونه‌وه به‌كوێخاو رابه‌رمان.. ئه‌و كاره چه‌په‌لَه ئه‌و ده‌ستدرێژيه ترسنۆكانه‌يه‌ى كرايه سه‌ر كه‌نالَى نالياهه‌رِه‌شه‌يه‌كه بۆ سه‌ر ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى و، سوكايه‌تيه به ده‌سه‌لاَتدارانى ئه‌و هه‌رێمه به‌تايبه‌ت بۆ يه‌كێتى نيشتمانى كه حاكمى ده‌ڤه‌ره‌كه‌يه.
ئه‌رێ براده‌رينه هه‌موو ئاگاداربون زانيتان سه‌رده‌شت و سۆرانى مامه حه‌مه و دكتۆر عبدالستار كێ كوشتنى،ئه‌ى بۆ له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌س نه‌هاته‌جواب؟ بۆ ده‌زگاكانى ئاسايش و پۆليس پۆزى ئه‌وه ليده‌ده‌ن له‌ماوه‌ى سه‌عاتێكدا له‌موسلَ كه‌ركوك و شوێنه‌كانى ديكه گه‌وره‌ترين تاوانبار و تۆرِى تيرۆريستيان ئاشكرا كردوه و له‌وێوه ده‌ستگيركراون و هێنراون بۆ كوردستان، به‌لاَم ناتوانن هيوا و چه‌كداره‌كانى لقى 4 ببنه به‌رده‌م ياسا وله‌سه‌ر ئه‌و تاوانه سزابدرێن.
تكام وايه له ده‌سه‌لاَت و په‌رله‌مان ولايه‌نى به‌رپرس قرِو قه‌پى لێ نه‌كه‌ن و به بلاَوكردنه‌وه‌ى به‌ياننامه‌يه‌ك و مه‌حكوم كردن ئه‌و شته ديزه به‌ده‌رخۆنه نه‌كه‌ن،بمانه‌وێت يان نا ناليا بۆته مينبه‌رى حه‌ق ،ناليا بۆته جێگه متمانه‌ى بينه‌ران،ناليا بۆته سه‌رچاوه‌ى راستگۆيى،چۆن ده‌سه‌لاَت هه‌مو شتێكى قۆخ كردوه ياسا و ده‌ستور و په‌رله‌مان وحكومه‌ت هه‌موشتێك خۆيه‌تى،خۆ له‌مه‌شياندا هه‌ر حاكم و بالاَده‌سته ، ئه‌ى بۆچى رێگه‌ى ياسايى ناگرێته به‌ر و له‌ورێگه‌يه‌وه كێشه‌و سكالاَ ى خۆى بكات؟ يان نا ئه‌وه‌ى ده‌يكات په‌يامێكى تۆقاندن و هه‌رِه‌شه‌يه‌كى جديه بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه بيه‌وێت سوكايه‌تى به‌و بنه‌مالَه‌يه بكات بيه‌وێت عه‌يب و عاروتاوانيان ده‌ربخات.ئه‌وه‌ى كه‌ماوه‌ته‌وه بيلَێن ئه‌وه‌يه كه‌چه‌ند رۆژێكى ديكه ده‌چينه يادى سالَوه‌گه‌رى كاره‌ساتى شوبات، هه‌مووش ده‌زانن كه تاكو ئێستاش تاوانباران و بكه‌رانى ئه‌و كوشتاره راده‌ستى ياسا نه‌كراون و كه‌سيش له‌گولَ كالَترى پێ نه‌وتون،جا بۆئه‌وه‌ى وه‌كو هه‌موو تاوانه‌كانى ديكه‌ى ئاشبه‌تالَ و 31ى ئاب و كوشتنى ده‌يان شۆرِشگێرى كورد ئه‌و مه‌سه‌له‌يه له‌بيرى خه‌لَك ببنه‌وه، سه‌رانى پارتى و چه‌وره‌كانى مه‌سعود ئه‌و جۆره سيناريۆانه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كارتێكى سووتاوه و وه‌كو هه‌موو تاوان و كاره پرِ شوره‌يه‌كانى پارتى وبنه‌مالَه بێ كاريگه‌ر ده‌بێت.. ئيدى كورد سه‌رده‌مى ترس وسلَ كردنه‌وه وتۆقاندنى برِيوه وهێز نيه ده‌نگ و ئيراده‌ى حه‌ق كپ بكات، نه‌سوتاندن نه‌بۆمب هاويشتن و نه هه‌رِه‌شه و گورِه‌شه نابنه خنكاندنى ئه‌و ده‌نگانه، بكه‌رانيش وه‌كو هه‌موو تاوان وخيانه‌ته‌كانيان له رووزه‌ردى وشه‌رمه‌زارى و نه‌فره‌تى ميلله‌ت زياتر هيچى ديكه ناچننه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست