کازیوەی تۆراو
Wednesday, 11/12/2013, 12:00
وشەو شێعرلەو خاکە
تۆراوەدا
ئەوەندە هەرزانە
هەزار ئەوەندەش هاسان بە چۆک دادێ
تا هەرکەس بتوانێ
هەڕڕاجی کاو بیفرۆشێ
لە مێژساڵە ئاسمانی وڵاتەکەم
نە مانگە شەوی دیوە
نە کازیوە نە خۆر
کە تیرڕێژی بەسەردا ببارێنێ
دێو جامەکانی وڵاتی پێنوس
تان وپۆی ڕایە ڵێک دەپسێنن
کە لاوێنە و چاوی نەپشکوتووە
دایکی پێنوسێک دەشکێنن
کە جەستەی زامداری
هەتا هەتا خوێن بدەڵێنێ
شاعیری وڵاتی سوتاو
وشە دەکا بە زین و
لەسەر پشتی ئەسپی تۆپیو
یەکە یەکە وڕێنەی بەسەردا دەبارێنێ .
جەعفەر کەریمی / ١١/ ١٢/ ٢٠١٣
ت/ فەنلاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست