کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دەرباز بونی یاسای لێبوردنی گشتی لەپەرلەماندا لە بەرژەوەندی گەندەڵکاراندا بووە...........

Monday, 12/11/2012, 12:00



لەبەر تێوەگلانی کۆمەڵێک بەرپرسی گەورەی دەستەڵات بە گەندڵیەوە تا پلەو پایەی وەزیرو بەڕێوەبەریە گشتیەکان و کەسانی نزیک لە بنەماڵە بیرۆکەی یاسای لێبوردنی گشتی خرایە پەرلەمانەوە و تا بتوانن لە ڕیگای ئەو یاسایەوە بەر لێبوردن بکەوون . ئاشکرایە تێوەگلانی گەندەڵی لە دەستەڵاتی هەرێمدا سەرچاوەکەی لە هەردوو بنەماڵەی دەستەڵاتەوە هاتووەتە خوارەوە ، ئاشکرا کردنی گەندەڵچیەکان و هاتنە بەردەم دادگا مانای ئابروبردنی دەستەڵاتەو بەرەو هەڵدیری دەستەڵاتەکەیانە ، بۆیە بۆ خۆلکردنە چاوی جەماوەر هاتن زۆر زیرەکانە بیریان لەم یاسایە کردەوە و بۆ هەتا هەتایی داخستنی ئەو دۆسیەیە لە دادگادا ، هەروەک حاکم فەرهاد حاتەم دەرۆکی فەرمانگەی گشتی سلیمانی دەڵیت بەهۆی یاسای لێبوردنی گشتیەوە کۆمەڵێک دۆسیەی گەورەی گەندەڵی دۆسیەکەیان داخرا کەئەوانە دۆسیەی گەندەلی دارایی بوون . ناوبراو پێش دەرچونی یاساکە پەرلەمانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو یاسایە گەندەڵی دارایی نەگرێتەوە..... بۆیە لەمبارەیەوە ڕەخنەی تووند ئاراستەی گۆران و لایەنە کانی تری ناو ئۆپەزەسیۆن دەکرێت کە چۆن بێدەنگ بوون بەرامبەر بە تێپەربوونی ئەویاسایە کە خاڵی سەرەکی ململانێی ئەوان و دەستەڵات گەندەڵیە ، ئەم هەڵوێستە بۆ ڕای جەماوەر ئەمێنێتەوە بەرامبەر بەرەی ئۆپەزەسیۆن



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە