لە یادی پێشمەرگەیەکی شەهیدە
Wednesday, 13/08/2014, 12:00
2145 بینراوە
هەتا ئیستا
چاوەڕوانی
هەڵهاتنی خۆری تازی
چاوەکانتم
هەتا ئیستا
چاوەڕوانی نازناوی
پەڕەی وەرزی خەونەکانتم
چاوەڕوانی شەفەقێکم
تریفەی
بەربەیانی
چوار پارچەی دڵ
بکرێتەوە
یادی رۆژی
شەهید بوونتان
لە بەردەم تریفەی
شەفەقی
رۆژی کوردە
بەدێ دەکەم
شێوەی
ماچێکی بێ هاوتا
لە بەردەم بزەی
لێوی خاکە
سەما بکات
ساڵی تەمەن
کۆن دەبێ و
تێپەڕ دەبێ
ئێوە
لە تەزوی باوەڕە
دێنەوە یاد
ئەی پێشمەرگەی
خاکی شەهید
لە گەڵ ئاخی دڵێکە
مایەی خەم و حەسرەتە
پاڕانەوە
گۆناهەکان
ناپارێزێت
لەژێر چەپۆکی ستەمە
ڕابردوومان
لاپەڕەیەک و
دوو ووشە
یان نەمان
یان کوردستان
لە خۆر هەڵاتم
داوا کرد
پێش تاریکی
بێ ئاوابوون
وەرە خەوم
با دەستی یاد
لە گەڵ رۆحی
خاکتانە
تێ کەڵ بکەم
لە ڕۆژ هەڵاتێکی کوردە
چاوەڕی سەردانتانم
وەرە وەك گڕ
تا تێر تێر بڕوانمە
تیشکی چاوتان
سورمەی
جێگای شەهیدبوونتان
بکەمە مەزاری پڕ باوەڕ
مەزاری خاك
لە یادی شەهید بوونتان
دەکەمە کۆش
لە بەردەم چرای تۆدا
بەرگی شادی
لە بەر دەکەم
ئەی خاک پارێز
ئەی فریشتەی جێایی دڵ
ئەی پێشمەرگە
لە بەردەم گەوریی تۆدا
قەزەمێکم