با(چاك) خراپ نەكەین،چاك ترو چالاك ترى كەین
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
باوەڕم بەڕاى جیاوازو ململانیەى مەدەنیانەومناقەشەى توند هەیەلەسەر هەربابەتێك كە پەیوەندى بە بەرژەوەندى گشتى و داكۆكى كردن بێت لەسەر ئەوكەس وگروپ ولایەنانەى كە غەدریان لێ دەكرێت و مافەڕەواكانى خۆیان لێ قۆرغ دەكرێت.(زۆربەسادەی)ش دژى فرت و فێڵ و كارى لابەلاو بیرو بۆچونى فەرزكراو أستراد كراوم ،بەتایبەتى ئەو بۆچونانەى كە لە پێناوى مەبەستێكى تایبەت و ئینتمایەكى حزبیدا بوویسترێت فەرزو تعمیم بكرێت بەسەر هەموواندا .
براینە لێتان ناشارمەوە خەریكە تووشى بەدگومانى دەبم لەكارەكانى ڕێكخراوى چاك ،ووردە ووردە بیر لەوەدەكەمەوە((تۆبڵێ ى كەسانێك هەبن لە ڕێكخراوى چاك بیر لە كتلەو كتلە كارى و انشقاق و...هتد)بكەنەوە ..ئەى بۆ نا لە 1964-2009كلتورى دەستەگەرى و كتلەكارى و ئینشقاق (ئەوەشەڕى ناوخۆ لەولاوە بووەستێ)زاڵە بەسەر تاكى كوردیدا ،ئێ باشە خۆ رَێكخراوى چاك شەڕى گرتنەدەستى دەسەڵات ناكات ،خۆنایەوێت ێیراعى حزبەكان و خەڵكانى تر بكات بۆ ئەوەى كورسى زیاتر لەپەرلەمان بەدەست بهێنێت ،ئەى ئیتر كتلەو ێیراعى ناو ڕێكخراوى چاك بۆ؟؟ لەگشتى مەزهەلەتر ئەوەیە كەحزبەكانى كوردستان هەمیشە شەڕى پارەو دەسەڵات و پاوەن خوازى وناوبانگ دەركردن بەهەوڵدان بۆ گۆرانخوازى و نوێ گەرى وچاكسازى....بەمیللەت دەفرۆشننەوە،لەوەش مەزهەلەتر خۆشباوەڕى و فەقیرىو قوڕبەسەرى ئەومیلەتەڕەش و ڕووتەى ئێمەیە كەبەدەس كۆمەڵێك زۆرزان و درۆزانەوە گیریان خوواردووەو ڕاستەو ڕاست بەدوواى دروشمە دیماگۆگیەكانیان دەكەون..بازۆر لە مەبەست دوورنەكەومەوە كەدەمەوێت لەسەر ((خراپ كردنى چاك قسەبكەم)ڕێكخراوى چاك موڵكى كەس نییەو هیچ ئیمتیازاتێك لەڕێگەى ئەم ڕێكخراوەوە دەست ناكەوێت تا شەڕى لەسەر بكرێت، بەپێچەوانەوە ئەوەى لەم ڕێكخراوە كاربكات لەشكرێكى فراوان لە مستەشارو خۆفرۆش و دزو درۆزن و گەندەڵ دەبێت بە دوژمنى .ئەوەى لەم ڕێكخراوە كاربكات دەبێت خەمى پیرەژنێكى ئەو گەرمیانەو نەخۆشێكى ئەو هەڵبجەو كوێرێكى ئەوگۆپتەپەو شێخ وەسانانەو پیرە پیاوێكى ئازارچەشتووى ئەو بەرزان وبادینان وبۆتان و كرماشان و ووانە بەخەم وپەژارەى خۆى بزانێت ،هەركەسێك لەڕێكخراوى چاك كاربكات دەبێت تیخێك بێت بۆناوچاوى خالدى خولەسورو میرى ئەنفال چیان لەگەرمیان و ئاغایانى خۆفرۆشى ئاكۆیان و رانیەوئەرشەدەكەى زێبارو هارونەكەى هەولێر ،ئیتر نازانم بۆ كەسانێك هەوڵ بدەن(ڕێكخراوى چاك خراپ بكەن ) بۆیە دەبێت هەمووان پێشمەرگەى ڕاستەقینەى چاك بین بۆ بەرگرى كردن لەكەس وكارى ئەنفال كراوەكان و شەهیدان .دەبێت ئەندامانى ڕێكخراوى چاك ماندونەبین لە (وویهاكردن وفیكەكردن) لەمستەشارو لەحیمایەكانیان ،دەبێت بەردەوام(هێ ى بمرن-بڕوخێن)بكەین لەو حزب وكەس و لایەنانەى كە داڵدەى مستەشارو تاوانبارانى ئەنفالیان داوە .هەروەها دەبێت بێشەرمانەش پشتگیرى لەو كەس ولایەن و بەرپرسانە بكەین كە پشتگیرى لە كەس وكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان دەكەن ،پێم وایە دەبێت ئیتر بەچاك بڵێین چاك و بەخراپ بڵێین خراپ ..بۆیە دڵنیام ڕێكخراوى چاك ڕێكخراوێكى چاكەو دەبێت هەموومان هەوڵى چالاكتر كردن و بەهێزتر كردنى بدەین ،بەتایبەتى كەس وكارى ئەنفال كراوەكان دەبێت خۆمان بەپێشمەرگەى چاك بزانین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست