کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاروان به‌ ڕێوه‌یه‌ و ده‌سه‌ڵاتیش بۆ خۆی وڕینه‌ ده‌کات

Monday, 13/04/2009, 12:00


له‌ دوای لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوست له‌ ١١ / ٤ /٢٠٠٩ ئه‌مه‌ به‌ یه‌كه‌م لێدوان هه‌ژمار ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ ئاشكراكردنی لیستی جیاواز و به‌شداریكردنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا ، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌كه‌ زوڕناژه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی به‌ تایبه‌تی مه‌لا به‌ختیار شوڵیان لێهه‌ڵكێشاوه‌ و به‌ ڕاست وچه‌پدا قسه‌ی ناشرین و بوختیان بۆ ئه‌و لیسته‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ، كه‌ به‌خه‌یاڵی خۆیان ئه‌م لێدوانانه‌یان سوود به‌ ی ن ك ده‌گه‌ێنێ و جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاسوده‌ ئه‌كات ،نازانن ڕۆژانه‌ رقی پیرۆزی ئه‌وان ئه‌ستورتر ده‌بێ و مه‌رامه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ مانه‌وه‌ی خۆیانه‌ وه‌كو مۆته‌كه‌ به‌ سه‌ر دڵی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ،ئاشكرا وڕوونتر ده‌بێ .
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ی ن ك ، و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌همییه‌تی ده‌وری كاك نه‌وشیروان له‌ ناو یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ردا ، به‌ تایبه‌تی خوێندكاران و كادیره‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌كان و كه‌س وكاری شه‌هیدانبه‌رز ده‌نرخێنن ،بۆیه‌ هه‌موو گه‌لی كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دان ته‌نها ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتین كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی كاك نه‌وشیروان و لیسته‌كه‌ی چونكه‌ ئه‌زانن ،كه‌ بۆنی گه‌نده‌ڵی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ هه‌موو كوردستانی كاس كردوه‌ و پێویستی گۆڕان و چاكسازی بوه‌ته‌ پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی .
له‌ سایته‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار هێرشێكی ترسنۆكانه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی كه‌ له‌ الشرق الاوست بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ،بۆیه‌ ئه‌ڵێم ترسنۆكانه‌ چونكه‌ چاودێر نوسیوێتی ((له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌رۆژنامه‌ی‌ (الشرق الاوست) رۆژی‌(11/4/2009) په‌یوه‌ندیمان به‌چه‌ندین ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ كرد، هیچیان ئاماده‌نه‌بوون وه‌ڵامی‌ ره‌سمی‌ بده‌نه‌وه‌‌و نه‌شیان ویست به‌شه‌خسی‌ هیچ بڵێن. به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان به‌ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ كرد، كه‌نه‌یویست ناوی‌ بڵاو بكه‌ینه‌وه‌،))
كه‌واته‌ كه‌سێك ئاماده‌ نه‌بووه‌ لێداون بدات دژی كاك نه‌وشیروان، ته‌نها ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی نه‌بێ ،كه‌ ئه‌ویش خه‌تی ڕه‌جعه‌ی بۆ خۆی داناوه‌ ، ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردوه‌ من شكم هه‌یه‌ له‌و نوسینه‌ی چاودێر ، كه‌ ئه‌مه‌ دروستكراوه‌ به‌ ناوی خه‌ڵكی تره‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر وانییه‌ بۆ ده‌بێ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بترسێ له‌ ئاشكراكردنی ناوه‌كه‌ی خۆی ، كه‌واته‌ هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن كه‌ ماموستای جوین و فشه‌ و بوختیان خاوه‌نی چاودێر ،ئه‌م لێدوانه‌ی بلاوكردوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌زانێ جه‌ماوه‌ری كوردستان و كادر و پێشمه‌رگه‌كانی ی ن ك ، زۆر دڵگرانن به‌و موهاته‌راتانه‌ی مه‌ڵا دژی شه‌پۆلی به‌ره‌ی گۆڕان و نه‌زاهه‌ به‌رپای كردوه‌،له‌ پێناوی ژیانێكی یه‌كسان و به‌خته‌وه‌ر بۆ میلله‌ته‌كه‌مان ، بۆیه‌ ئه‌یه‌وێ قسه‌ بێ سه‌رو به‌ره‌كانی دابه‌شبكات به‌ سه‌ر خه‌ڵكانێكی وه‌همیدا، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ كه‌مێك خۆی بپارێزێت له‌ نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ خۆی ...
له‌ كۆتاییدا به‌ هه‌موو دوژمنانی دیمو‌كراتی و گۆڕان وچاكسازی ده‌ڵیین ((القافله‌ تسیر و الكلاب تنبح))....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە