تکایه هه‌ر زانیارییه‌ک ، ده‌رهه‌ق به گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی خۆپیشانده‌ران هه‌یه ، بۆمانی ره‌وانه‌بکه‌ن..
Sunday, 01/05/2011, 12:00
ئه‌وانه‌ی خۆپێشاندانیان رێکخست وبه‌شدارییان تێدا کرد که‌سانی ئازا‌و دلسۆزو دیمۆکراتن و به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه‌و مه‌ده‌نییانه مافی ره‌وای خۆیان بۆ گه‌یاندنی ناره‌زاییه‌کانیان به‌کارهێنا. گرتن و راوه‌دوونانی ئه‌وان له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه تاوانه به‌رامبه‌ر گه‌ل و به‌رامبه‌ر یاسا‌و به‌رامبه‌ر مافی مرۆ ڤ و دیمۆکراسی. دیفاع له که‌رامه‌ت و ئاازادیی و مافی مرۆڤیی ئه‌وان ئه‌ركیکی ئینسانیی و ئه‌خلاقییه له ئه‌ستۆی هه‌موومان، تکا له هه‌ر كه‌سێ ده‌که‌م زانیاری ده‌رباره‌ی که‌سانی گیراو هه‌یه به زووترین کات بۆمی بنێڕێ تا ئه‌وه‌ی بکڕێ بۆ ئازادکردنیان بیکه‌ین، تکایه با زانیارییه‌کان ئه‌وانه بگرێته‌وه:
ناوی سێیی، ته‌مه‌ن، پیشه، شوێنی گرتنی، ئایا ئازاد کراوه یان نا، ئایا ئه‌شکه‌نجه دراوه یان نا، ماوه‌ی گرتنه‌که‌ی..
له‌گه‌ڵ سوپاس و ڕیزی زۆرم بۆ هاوکاریتان
که‌مال میراوده‌لی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست