کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خێر لە لیستى داخراودایە

Friday, 20/03/2009, 12:00


هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا  خێریان لە لیستى داخراو بینیوە بۆ هەڵبژاردنەكانى كوردستان ,ئێستاش نایانەوێ ئەو خێرە لە كیس خۆیان بدەن بۆیە شەڕى ئەوە دەكەن ئەمجارەش هەڵبژاردنەكانى كوردستان هەر بە لیستى داخراو بێت , ئەوەتا پارتى سوكە هەڕەشەیەك دەكات چونكە ئێستا دەنگێكى زۆر هەیە بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى ئەمجارە بە لیستى كراوە بێت ,ئەندام پەرلەمانێكى لیستى ڕو زەردى پارتى ئەڵێ ئەگەر هەڵبژاردن بە لیستى كراوە بێت ئەوا پارتى بە جیا بەشدارى ئەكات و لەگەڵ یەكێتى نابنە یەك لیست ,بێجگە لەمەش ئەڵێ ئەگەر نەوشیروان مستەفا لیستى سەربەخۆى هەبێت ئەوا یان بە جیالەگەڵ یەكێتى یان ئەبێت كورسیەكانى یەكێتى كەم بكرێتەوە , ئەمە ش ئەو ترسەیە كە پارتى و یەكێتى هەیانە , بۆ پارتى لە لیستى كراوە ئەترسێ ئەى بۆ یەكێتى و پارتى لە لیستى ترو سەربەخۆ ئەترسن , ئەمە ئەو پرسیارە یە كە دەبێت بكریت , وەڵامیش ئەوەیەپارتى سەربارى هەموو خیانەتەكانى و دزیەكانى كەسێكى وایان نیە بیخەنە ناو لیستى كراوەوە , ئەگەر كادر و ئەندامانى خۆیان دابنێن ئەوا كەسێكیان نیە بتوانن ئاشكراى بكەن ئەمان نایانەوێ كەسێك هەبێت سبەینێً لە پەرلەماندا بە دڵى مەكتەبى سیاسیەكان نەبێت ,ئەگەر نوێنەرى ڕابوردووپاك و بەتواناش نەبێت خەڵك ئامادە نیە دەنگیان بداتێً , لەبەر ئەوە باشتر وایە لیستى داخراو بێت بۆ ئەوەى سبەینێ ئەوانە دابنێن كە بەڵێ و سەر لەقاندن پیشەیانە وەكو ئەوانەى ئێستا , بۆیە هەردووكیان لە لیستى تر یان سەربەخۆ ئەترسن لەبەر ئەوەى حاڵى خۆیان زۆر باش ئەزانن , ئەزانن ئەگەر دەریش بچن ئەمەندە بە ڕیسوایى دەرئەچن خاوەنى هیچ بڕیارێك نابن و وەكو ئێستا نابن كە كۆنترۆڵى هەموو شتێك بكەن , ئەوان بۆیە لیستى داخراویان دەوێت لەبەر ئەوەى پیاوە گرگنەكانى خۆیان دابنێن و ئیتر ئیشیان بەس بەڵێ بێت , نابێت كەسێكیان بۆ دەرچێت كە هەر ڕۆژەى بیانویەكیان پێ بگرێت , نێچیر ماوەیەك لەمەو پێش ووتى (بۆئەزمونى كوردستان لیستى داخراو زۆر باش بوە و سودمان لێ وەرگرتوە) دەسەڵاتى كوردى بەردەوام ئەو پیاوە خەساوانەى ئەوێت كە تەنها نۆكەر و كۆیلە بن , كەسێكیان ناوێت زمان درێژى بكات بۆیەش لیستى كراوەیان پێ باش نیە یەكەم ئەبێت نوێنەرى بە هێز دەست نیشان بكەن كە نیانە , دووەم ئەگەر هەشیان بوو ئەبێت لە دەرەوەى حیزب بیهێنن ئەو كاتە نابێتە مل كەچى ئەمان بۆیە چاكترە لیستى داخراو هەبێت ئیتر كێ دائەنێن خۆیان ئازادن ,بۆیە بۆ دەسەڵاتى مافیاى كوردى لیستى داخراو باشە , بۆیە ئەم ترسەشى خستۆتە بەردەم یەكێتى بۆ ئەوەى یەكێتیش نوێنەرە كانى خۆى لە پەرلەمان لەم كارە ئاگادار بكاتەوە , كە ئەمەشى بۆ چوە سەر ئەو كاتە بیانوى لیستى سەربەخۆو كێشەى كاك نەوشیروان زیندوو دەكاتەوە , بۆیە شینى دوو حیزب , ئەوەیە دەم كوتى خەڵك بكەن ,ڕێكا لە ئازادییەكانى خەڵك بگرن , نەهێڵن ئەمجارەش هەناسەیەك بدات , بەڵام ئەمە بەس خەیاڵى پارتى و یەكێتیە بەم ترس و لەرزە هیچیان بۆ ناكرێ , ئەوەتا هەموو كەس دەڵێن ئەگەر لیستى سەربەخۆ نەبێت دەنگ نادەین بۆیە مەرگ و لاواز بون نزیك ترە بۆ پارتى و یەكێتى وەك لە سەركەوتن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە