ئۆجه‌لان: نازانم ئه‌مه هه‌وڵدانه بۆ چاره‌سه‌ری یان داوێکه بۆ په‌رته‌وازه‌کردن له‌ت له‌تکردن
Sunday, 20/09/2009, 12:00
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجه‌لان پێرێ چاوی به پارێزه‌رانی که‌وت و نه‌خشه‌ی رێی هه‌ڵسه‌نگاند که ماوه‌یه‌ک به‌رله ئێستا راده‌ستی به‌رپرسانی ده‌وله‌ت کراوه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و نه‌خشه‌یه له پێناو چاره‌سه‌ری دیمۆکراتی و به‌رقه‌راربوونی ئاشتیدا دایرشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه وتی ، نه‌خشه‌که به شێوه‌یه‌ک ئاماده‌کراوه که دیمۆکراتیزه‌بوونی تورکیا و چاره‌سه‌ری دیمۆکراتیانه‌ی پرسی کورد له‌به‌رچاو گیراوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌م به کپکردنی ده‌نگی چه‌که‌کانیش کردووه، به‌ڵام رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه گومانه‌کانمی زیاتر کردووه که داخۆ ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت یان نا؟!
پرسیارێک له‌و جۆره لام دروست بووه؟
من نازانم و ناتوانم به دڵنیاییه‌وه وڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه؟
یه‌کێکیان خه‌ڵک زیندانی ده‌کات و ئۆپراسیۆن به‌رێوه ده‌بات، ئه‌ویتریان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌دات، ئایا ئه‌وه هه‌وڵدانه بۆ چاره‌سه‌ری؟ ئه‌وه له‌ت له‌تکردنه،داوێکه،سهختهکاریه یان چاره‌سه‌ریه؟!
پێویسته گه‌له‌که‌مان هه‌وڵ بدات که دۆخه‌که باش تێبگات، هه‌ڵوێستی سه‌رۆک وه‌زیران روون و ئاشکرایه و تۆپه‌که فڕێداته ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌که،
ده‌ڵێی له کاتی مه‌شق و راهێنان دایه و خه‌ریکی به‌سه‌ربردنی کاته،
من نازانم که سه‌رۆک وه‌زیران و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ئه‌و هێزه‌یان هه‌یه که پرسه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن یان نا؟ نیازی سه‌رکۆماری تورکیا باشه، به‌لام پشت‌راست نیم له‌وه‌ی که ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه که پرسه‌که چاره‌سه‌ر بکات یان نا؟!
ئۆجه‌لان گوتی: له تورکیا هێزێک هه‌یه که هه‌موو شتێک ده‌خاته ژێر کۆنترۆڵی
خۆیه‌وه.
به پێی بۆچوونی ئۆجه‌لان ئه‌و هێزه گلادیۆ نیه و به‌لکو هێزێکی دیکه‌که و به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌کانی دا:
له ناو ئه‌و هێزه‌دا ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ورۆپا هه‌ن، هه‌ڵوێستی ئه‌ورۆپا بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنی نیه ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه پارته‌کانی دادوگه‌شه‌پێدان ئاکه‌په، نه‌ته‌وه‌په‌رستی مه‌هه‌په وکۆماری گه‌ل جه‌هه‌په هه‌ن ، به ته‌واوی دڵنیا نیم له‌وه‌ی که ئه‌و هێزه چۆنه؟!
ئه‌و هێزه رۆڵی به سه‌ر هه‌موو که‌سێک دا دابه‌شکردووه، رۆڵی پاراستنی هه‌ندێ شتی به مه‌هه‌په راسپاردووه که ئه‌ویش بریتیه له پاراستنی به‌ها هه‌ستیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌په‌رستیه.
له هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا که‌شێكی تێکده‌رانه‌ی خوڵقاند و چه‌پگه‌رانی له‌ناوبرد ، به‌هه‌مان شێوه رۆڵێکیان به جه‌هه‌په و دهنیزبایکالی سه‌رۆکی ئه‌و پارته داوه که دژایه‌تی له بابه‌ته بنهرهتیهکاندا بنوێنێت، به ئاکهپهشیان راگه‌یاندووه که هه‌ندێ چاکسازی ئه‌نجام بدات.
ئۆجه‌لان گوتی: ئاشکرانیه که ئه‌و هێزه چۆن ره‌فتار له کورددا بکات وهه‌روه‌ها نازانێت که هه‌لومه‌رجه‌کانی خۆیشی چۆن ده‌بن؟
ئۆجه‌لان دۆخی کوردانی به دۆخی کچێکی 15ساله چواند که هه‌ندێ که‌س ده‌یانه‌وێ ههڵیخهتێنن!
به‌لام ئه‌و کاره هه‌روا ئاسان نیه و وه‌ک ده‌زانرێت له فه‌ره‌نسا لویسی 16مین له سێداره‌درا، ئینگلیزه‌کان ئه‌ویان کوشت، هه‌مان هێزه که سه‌دامیان له سێداره دا و وایان نیشان دا که عه‌ره‌به‌کان عه‌ره‌بێکیان کوشت بێت،به‌لام راستیه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا له پشتی کاره‌که‌وه بوون،راده‌ستکردنه‌وه‌ی منیش به تورکیا هه‌ر هه‌مان ئه‌و هێزه تاریک و نادیارهکردوویهتی، دۆخی منیش وه‌کو شه‌ری نێوان تورک و کوردان پیشان ده‌ده‌ن، به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت کوردان و تورکان بکه‌نه دیلی خۆیان و به‌رده‌نه گیانی یه‌کتر وئهوانیشولاتهکه به‌رێوه ببه‌ن، ئه‌وه به‌سه‌رهاتی شێخ سه‌عید له‌به‌رچاوه، ئینگلیزه‌کان ویستیان سوودی لێوه‌رگرن، ره‌وشی سه‌ید رزاش ده‌زانرێت،مسته‌فا که‌مال رووهوشاری ئه‌لعه‌زیز دێت و تا له گه‌ڵیدا رێککه‌وێ،به‌لام به‌رله‌وه‌ی بگاته ئه‌وێ، سه‌یدا رزا به بێ ئیمزای مسته‌فا که‌مال له‌سێداره ده‌درێت، هێزێکی شاراوه تورکیا به‌رێوه ده‌بات.
ئۆجالان وتی له تورکیا هێزێکی به هێنده‌ی زایۆنیزمی ئیسرائیل له پشت په‌رده هه‌یه ، به‌پێی بۆچونه‌که‌ی ئۆجالانه ئه‌وه ناکرێ وه‌ک زانیۆنیزمی ئه‌ناتۆل یان زایۆنیزمی ئیسرائیل به ناوبکرێ له سه‌ر ئه‌وه‌ش ئۆجالان ده‌لێ هه‌ر چۆن به ئاوا کردنی زایۆنیزم به رێی ئیسرائیل خواستیان هه‌رێمه‌که ڕاده‌ستیان بێ ، له تورکیا ئه‌وه سه‌د ساڵه هه‌وڵێکی وا ده‌درێ ، ئه‌وه به ئیتحاد و ته‌ره‌قی ده‌ستی پێکردو و ، تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئۆجالان بانگی له سه‌رۆکی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌رۆغان و ئه‌و قسه‌یه‌ی که ده‌ڵین 50 ساڵ له چیاکان ده‌مێننه‌وه هه‌لسه‌نگاند و ئۆجالان ئه‌و قسه‌یه‌ی وه‌ک هه‌ڕه‌شه لێک دایه‌وه و وتی ، وه‌ڵامی منیش بۆ باخهچهلی ئه‌وه‌یه : ئهرتهشهکهت به 50 هه‌زار سه‌ربازه‌وه له چیایه ، شه‌ڕ ده‌کات و تورکیای دیل کردووه.
ئۆجالان سه‌رنجی بۆ سه‌ر شه‌ڕ و پێکادانه‌کان له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا ڕاکیشا و ، وه‌ها درێژه‌ی به قسه‌کانی دا:
((ئه‌و شه‌ڕ و پێکادانه چۆن ده‌که‌ونه‌وه ؟ به ئۆپه‌راسیۆنه‌کان دۆزی مردن ده‌که‌ن ، سه‌ربازان سه‌وق ده‌که‌ن ، داخۆ ده‌یانه‌وێ که سه‌ربازان بۆ مردن بنرێن ؟ له چوارچێوه‌ی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دا پاراستنی ڕه‌وایه ، هه‌ر وه‌ک ڕوداوه‌کان له لیجه ، له ده‌ڤه‌ره‌کانی تر ڕوداو ده‌که‌ونه‌وه ، پێشتر شتگه‌لێکی هه‌مان شێوه‌یان کرد ، ئێستاش ده‌لێن گێره‌شوێنی بوو ، من هه‌م بۆ گه‌ریلا ، هه‌م بۆ سه‌ربازان غه‌مگین ده‌بم ، بۆ ئه‌وه‌ی لاوه‌کان نه‌مرن ده‌بێ تێ‌بکۆشین ، ، من شادمان نیم نیسانیش گرنگ بوو ، گولانیش ، ئێستا له ڕاگه‌یاندنه‌کان دا ده‌بیستم ده‌لێن مانگی ئۆکتۆبه‌ریش گرنگه ، ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێ ، به‌لام به سه‌ختی ، به‌لام کاتێ ئاشتی به‌رقه‌رار بێ ، زۆر واتادار و خۆش ده‌بێ ، ئاشتیه‌کی مه‌زن ده‌بێ ، من لێره‌م ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له ده‌ست دێ ، ده‌رفه‌تی من سنوداره ، من هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ژیاندار بم من ده‌مویست له ته‌نیشت گه‌له‌که‌وه بومایه.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدولا ئۆجالان له دیدارکهی دا سه‌رنجی ڕاکیشایه سه‌ر تیرۆری ده‌وله‌ت له‌سه‌ر ده‌ته‌په و ، ڕایگه‌یاند ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له ژێرناوی ئه‌وه‌ی دژ به که‌جه‌که ده‌یکه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌یانه ده‌ته‌په له په‌که‌که دابڕێنن و مایه‌ی پوچی بکه‌ن و ، به پێی خۆیان بیگونجێنن.
ئۆجلان سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌و ئۆپهراسیۆنهناش ڕاکیشا که له مانگی ئۆکتۆبه‌ر دا بهریوهدهبرێ و ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه بۆچونی خۆی ده‌ربڕی:
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له ژێرناوی ئه‌وه‌ی دژ به که‌جه‌که ده‌یکه‌ن ، بۆ دابڕانی ده‌ته‌په‌یه له په‌که‌که ، مایه‌پوچ کردن و ، گونجاندنێتی به پێی خۆیان ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ ئه‌و گه‌مانه‌ی له سه‌ر ده‌ته‌په به‌رێوه‌ده‌برێ ، باش ببینرێ ، ده‌بێ به‌رگری جه‌وهه‌ری خۆیان بکه‌ن و مافی چالاکی دیموکراتیانه‌ی خۆیان به‌کاربێنن ، بێ گومان مافی به‌رخودانی دیموکراتیانه‌یان به‌کاردێنن ، هه‌ڵویستی حقوقی و دیموکراتی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ، ده‌بێ بیشیکه‌ن ، په‌رچه‌کرداری حقوقی و دیمورکراتیان مافێکی سروشتیه ، ده‌بێ ده‌ته‌په ئه‌و شه‌پۆله باش ببینێ له دژی ئاماده ده‌کرێ و ، گفتوگۆ بکات ،پێشتر زۆر جار ئاماژه‌م به‌وه کرد که فه‌رمون ئه‌و ئاکادیمیای سیاسه‌ت له‌وێ له‌گه‌ڵ گه‌ل گفتوگۆ بکه‌ن ، ئه‌حمه‌د تورک مرۆڤێکی باش و وڵاتپارێزه ، ده‌توانن پرۆسه‌که تا ئاستێک ببه‌ن ، به‌لام ده‌بێ خۆشیان باش بپارێزن ، ئێوه ده‌زانن که هیتله‌ر رێبازێکی هه‌بوو ، سه‌ره‌تا که‌سانی ئاسایی پاکتاو ده‌کرد ،و پاشان ئه‌و پاکتاوکاریهی قوڵ ده‌کرده‌وه بۆ کوشتنی که‌سانی پایه‌به‌رز ، دوا جار سه‌ره‌ی ئه‌حمه‌دیش دێ ، ئه‌وه رێبازێکی فاشیزمه ، ده‌بێ ئاگایان له خۆیان بێ.
سه‌ره‌تای ئۆکتۆبه‌ر ده‌ته‌په کۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێ ، گرنگه که چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌شداری کۆنگره‌که ببن ، ده‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شداری کۆنگره ده‌بن ، هه‌ندێ شت بوروژێنن ، نه‌ک له یه‌ک بچن به‌ڵکو پێویسته یه‌ک ته‌واو بکه‌ن ، گرنگ نیه که کورد بێ ، ئێمه جیاوازی ناخه‌ینه نێو کورد و تورکان ، گرنگ ئه‌وه‌یه که دیموکرات بێ ، دیموکراته ڕادیکاله‌کانیش ده‌کرێ به‌شداری کۆنگره‌که بکه‌ن ، ده‌کرێ بۆ به‌شداریان بانگه‌وازی بکرێ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌کرێ به‌شداری بکه‌ن ، ده‌ته‌په له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌کرێ خۆی پێشبخات و ، رێکخراوه‌بونی خۆی فراوان بکات ، له‌م قۆناغه‌دا له تورکیا پێویستی به رێکخراوه‌یه‌کی وه‌ها هه‌یه ، پێویستی پرۆسه‌که به پارتێکی وه‌هایه ، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه په‌ره به دیموکراتیزهبونیش ده‌دا.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدولا ئۆجالان دۆخی ژنانی له نێو کاپیتالیزم دا هه‌لسه‌نگاند و ، ڕایگه‌یاند که لێدان و ، کوشتن ژن که سیسته‌م کردویه‌تی به کۆیله، گه‌وره‌ترین بێ ناموسیه.
ئۆجالان سه‌رنجی ڕاکیشایه سه‌ر ئه‌و به‌نداوانه‌ی سه‌ر ده‌رسیم و بۆتان دروست ده‌کرێ و ، وتی له ناوبردنی مێژوو وهحشهتگهراییه.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدولا ئۆجالان له دیداره‌که‌ی دا دۆخی مرۆڤایه‌تی له ژێر سایه‌ی سیسته‌می کاپیتالیزم دا هه‌ڵسه‌نگاند و ،وتی ، سیسته‌می کاپیتالیزم بڵاوی به ڕوسیا کرد و ، لینین خۆشی ئه‌و سیسته‌می بۆ یه‌کلانه‌کرایه‌وه و تێی نه‌گه‌یشت.
ئۆجالان له‌سه‌ر بابه‌ته وتی:
فه‌یله‌سوف نیتشه له‌سه‌ر سیسته‌می کاپیتالیزم ده‌یگوت ، کاپیتالیزم مرۆڤه‌کان ده‌کاته ژن ، با ئه‌و بێژه‌یه له‌گه‌ڵ بێژی ژن تێکه‌ڵ نه‌کرێ ، ئه‌و دۆخه‌ی که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری مرۆڤی گه‌یاندۆته رۆژی ئه‌مرۆ به به‌رچاوه‌وه‌یه ، مرۆڤه‌کان بێ کار و بار ده‌کات ، هیچ شتێکی خراپ وه‌ک بێ‌کاری نیه ، به‌لام بێ ده‌نگی هه‌یه ، له‌و سیسته‌مه‌ی سه‌رمایه‌داری دا ، ژن بێ کارترین که‌سه و له دیواره‌کانی ماڵ دا قه‌تیس کراوه و مه‌حکومی دیواره‌کانی ماڵ کراوه ، دۆخی کوردانیش وه‌ک دۆخی ژنانه ، له‌یه‌ک ده‌چن ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش من زۆر راوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌م ، ئازادی ژن گرنگه ، ، ژنیان کردۆته کۆیله ، که‌لتورێکی ده‌ستدرێژی 5 هه‌زار ساڵهههیه ، تا ئێوه ئه‌و که‌لتوری ده‌ستدرێژیه نه‌بینن ، لێی تێناگه‌ن ، من باس له سۆزانخانهیه ڕه‌سمیه‌کان ناکه‌م ، باس له که‌لتوری ده‌ستدرێژی ده‌که‌م ، ده‌بێ مرۆڤ باش له ته‌واوی ئه‌وانه تێبگات ، هه‌م ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن ، ئه‌وه‌ی ده‌لێ باشترین پیاو منم ، له ماوه‌ی 24 سه‌عات دا ژن ده‌کاته په‌ڕۆیه‌ک ، من به هه‌موو شێوه‌یه‌ک و بێ سنور داکۆکی له ئازادی ژن ده‌که‌م. ده‌بێ خۆی بڕیاری ژیانی خۆی بدا ، ده‌بێ ژنان په‌رورده بکرێن و ته‌واو سه‌رپشک بکرێن ، ده‌بێ ژنان ئازاد بکرێن و په‌روره‌ده بکرێن ، ده‌کرێ له‌سه‌ر ئه‌و واتایه له‌گه‌ل پیاو بگه‌نه یه‌ک ، ده‌بێ پیاوانیش وه‌ها خۆیان ببینن ، هه‌موو رۆژی به‌ناوی ناموس و ، خۆشه‌ویستیه‌وه ژنان ده‌کوژن ، له ئامه‌د ژنیان به جارێ کردۆته کۆیله ، له دۆخێکی واش دا دێن لێیان ده‌ده‌ن ، پێیان ده‌لێن تۆ چوی کامه جێ ، تۆ وه‌ها سه‌یرت کرد و ، به‌و شیوه‌یه به‌ناوی ناموسه‌وه ده‌کوژرێن. له راستی دا رێک پێچه‌وانه‌یه لێدان و کوشتنی ئه‌و ژنه‌ی هێنراوه‌ته ئه‌و حاڵه ، کۆیله کراوه گه‌وره‌ترین بێ ناموسیه ، بێ ناموسی له‌وه مه‌زنتر نیه ، ده‌بێ له ئاکادیمیاکانی ژنان ئه‌وانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکرێ ، تا ئه‌وانه نه‌کرێن هیچ شتێک نابێته مایه‌ی تێگه‌یشتن ، من ئازادی ژنم له کتێبک دا به‌ناوی سۆسیۆلۆژی ئازادی دا ههلسهنگاندبوو ده‌بێ لێی ووردبنه‌وه.
ئۆجالان سه‌رنجی بۆ سه‌ر گرنگی ئه‌و بابه‌ته ڕاکێشا و ڕایگه‌یاند که ده‌بێ له ئاکادیمیاکان سیاسه‌تی ژنان و ، ئاکادیمیاکانی دیموکراتی دا له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆ بکه‌ن ، ئه‌وه‌ش کاروبارێکی یاساییه.
ئۆجالان باسی له کاروباری دروست کردنی به‌نداوه‌کانی سه‌ر چه‌می ده‌رسیم و بۆتان کرد و ، وتی:
به‌و به‌نداوانه که‌لتوری مێژوویان له‌ناوده‌به‌ن ، پرۆژه 300 ملیۆن دۆلاریهکهتان ، مێژوومان و ژیانمان له‌ناوده‌بات ، ده‌بێ له دژی ئه‌و به‌نداوانه مافی چالاکی دیموکراتیانه تا دوایی به‌کاربهێنرێ و ، ده‌بێ قیامه‌ت هه‌ستێنن ، ده‌بێ پێیان بلێن که 300 ملیۆن دۆلارهکهتان بخانه چاوتان ، به‌لام مێژوومان تێک مه‌ده‌ن ، ئه‌و دۆڵ و پێده‌شتانه ، ئه‌و جێ و وارانه که یه‌که‌مین جار مرۆڤی لێ نیشته‌جێ بووه مێژووه ، ، له‌ناوبردنی ئه‌و دۆڵانه ، له‌ناوبردنی مێژووه ، گوایه ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی رێ له گه‌ریلا بگرن ئه‌و به‌نداوانه دروست ده‌که‌ن ، ده‌کرێ مرۆڤ بۆ ئه‌وه مێژوو له‌ناوبه‌رێ ؟ ئه‌وه وه‌حشیگه‌راییه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست