په‌كه‌كه، مۆته‌كه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی سه‌ر دڵی سوپای توركیا
Friday, 20/02/2009, 12:00
1472 بینراوە
فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
له بیست‌و چوار كاتژمێردا له‌ناویان ده‌به‌ین، ئه‌مه ئه‌و وته‌یه بوو كه توركۆت ئۆزالی سه‌رۆكی كۆچكردووی توركیا له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی توركیا وتی، كاتێك جه‌نگاوه‌ره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان یه‌كه‌مین هێرشی سه‌ربازییان له‌شاری ئۆرفه له 15ی ئابی 1984دا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی، ئه‌نجامدا.
ئه‌وكات ئۆزال یه‌كه‌مین سه‌رۆكوه‌زیر بوو له‌پاش ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌ی له 12/9/1980دا ژه‌نه‌رال كه‌نعان ئیفرین ئه‌نجامیدا، ژه‌نه‌رال خۆی سه‌رۆك كۆمار بوو. له‌وكاته‌وه سێ سه‌رۆكی دیكه سه‌رۆكایه‌تی توركیایان گرتووه‌ته‌ده‌ست: سلێمان دیمیرێل‌و ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزه‌ر‌و ئێستاش عه‌بدوڵڵا گوڵ. پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانیش تائێستا له‌لایه‌ن چه‌ندین حیزب‌و كه‌سه‌وه پڕكراوه‌ته‌وه. حه‌وت ژه‌نه‌راڵیش سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی توركیایان گرتووه‌ته‌ده‌ست. كه یه‌شار بیوكانیت‌و ئیلكه‌ر باشبوغ، دواهه‌مینیان بوون.
هه‌موو ئه‌مانه، به‌ڵێنیان به‌توركیا داوه به ریشه‌كێشكردنی په‌كه‌كه، به‌ڵام شكستیان هێناوه. تائێستاش نه‌زیفی خوێن به‌رده‌وامه. مه‌له‌فی كورد له‌توركیا به‌سه‌ربازیی چاره‌سه‌رنه‌كراوه. ئه‌و 24 كاتژمێره‌ی توركۆت ئۆزال باسی كرد كه تیایدا په‌كه‌كه له‌ناوده‌بات، ئێستا بووه به 24 ساڵ، پڕ له‌جه‌نگ‌و قوربانی‌و خوێن له‌هه‌ردوولا، به‌ڵام هێشتا په‌كه‌كه زیندووه.
ئاماده‌كاریی بۆ كاری چه‌كداریی ئۆجه‌لان له‌نووسینێكیدا ده‌گێڕێته‌وه كه كاتێك ئاماژه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی كوده‌تای سه‌ربازیی له‌توركیا ده‌ركه‌وت، بڕیارماندا له‌نیشتمان بچینه ده‌ره‌وه‌و رووبكه‌ینه سوریا‌و لوبنان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته به‌ده‌ست جه‌نگی ناوخۆوه گیرۆده‌بوون.
ئۆجه‌لان هاوڕێی خۆی: كه‌مال بیر، كه یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكاران، نارد بۆ سوریا، بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی فه‌له‌ستینییدا ببه‌ستێت.
بیر، گه‌یشته حه‌ڵه‌ب‌و پاشان دیمه‌شق، توانی خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه لای رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كان بناسێنێت. له‌وێ، توانی ناسنامه‌و پاسپۆرتی فه‌له‌ستینی به‌ده‌ستبهێنێت تا ئۆجه‌لان بتوانێت بگاته لوبنان‌و له‌وێ جموجوڵ بكات. ئۆجه‌لان ده‌رباره‌ی ئه‌و قۆناغه ده‌ڵێت چاوی هه‌موو رێكخراوه كوردییه‌كانی توركیا، له‌سه‌ر ئه‌وروپا بوو، به‌ڵام ئێمه چاومان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ نیشتمان.
كوده‌تای 12ی ئه‌یلولی 1980، بووه هۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، به‌ڵام ئۆجه‌لان توانی چه‌ند گروپێك بۆ سوریا ده‌ربكات‌و پاشان بیانگێڕێته‌وه بۆ توركیا بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ خه‌باتی چه‌كداریی له‌ناو كورده‌كانی توركیادا.
له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆریان لێده‌ستگیركرا، له‌ناویاندا كه‌مال بیر‌و چه‌ند دامه‌زرێنه‌رێكی په‌كه‌كه. ئه‌م ده‌ستگیركردنانه لێدانێكی دیكه بوو بۆ حیزبه‌كه.
به‌ڵام په‌كه‌كه دواتر، ده‌ستیكرده‌وه به‌چالاكی. له‌كاتی هێرشی ئیسرائیلیشدا بۆ سه‌ر لوبنان ساڵی 1982، چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه به‌ره‌نگارییه‌كی باشیان كرد، كه تائێستا لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان باسی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی میللی د.ماهیر تاهیر‌و به‌ره‌ی دیموكراتی نایف حه‌واتمه.
ته‌نانه‌ت له‌كاتی گه‌یشتنی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆ به‌یروت، جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره فه‌له‌ستینییه‌كان له‌قه‌ڵای شه‌قیف به‌رگرییه‌كی زۆریان كرد. یازده جه‌نگاوه‌ری كورد كوژران‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان به‌دیلگیران، كه پاش ساڵێك زیندانیی له به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیل‌دا، ئازادكران.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌رگرییه‌ی كورد له‌لوبنان كردی، به‌ره‌ی دیموكراتی یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانی مه‌شقكردنیان له به‌رئیلیاس له‌ده‌شتی بیقاع، دا به‌پارتی كرێكاران. له‌وێوه رێ بۆ كاری چه‌كداریی خۆشكرا، تا ئه‌وه‌بوو 15ی ئابی 1984 دیاریكرا بۆ هێرشكردنه سه‌ر سێ ره‌بایه‌ی سه‌ربازیی له‌شاره‌كانی ئۆرفه‌ی پارێزگای سێرت، شه‌مدینی پارێزگای هه‌كاری‌و جاتاك سه‌ر به پارێزگای وان، دیاریكرا كه له‌یه‌ككاتدا ئه‌نجامبدرێت.
له‌دوو شاری یه‌كه‌م‌و دووه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ركه‌وتووبوو، به‌ڵام له‌شاری سێهه‌م شكستی هێنا. ئیتر ئه‌مه یه‌كه‌مین كاری چه‌كداریی په‌كه‌كه بوو.
ئایا په‌كه‌كه چه‌ك داده‌نێت؟! پاش تێپه‌ڕبوونی 24 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌لایه‌ن كورده‌كانی توركیاوه دژ به‌توركیا، موراد قه‌ره‌یڵان سه‌رۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان له‌پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ساڵی 2007دا به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی راگه‌یاند ئێمه توانا‌مان هه‌یه 24 ساڵی دیكه‌ش درێژه به جه‌نگ بده‌ین، ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وێت!.
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش، په‌كه‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین ئامانجی نوێ‌و هه‌ستیاری له‌توركیا كرده ئامانج، له‌وانه بۆرییه‌كانی نه‌وت كه نه‌وتی عێراق ده‌گوێزنه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی. هه‌روه‌ها خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌ری جه‌نگیی توركیا‌و هێرشكردنه سه‌ر ره‌بایه‌كانی سوپای توركیا‌و كه‌میندانان‌و دانانی بۆمبی چێنراو، ئه‌مانه هه‌مووی، بوونه‌ته هۆی كوژرانی سه‌دان ئه‌فسه‌ر‌و سه‌ربازیی توركی.
له‌وانه‌یه دیارترین‌و كاریگه‌رترین گورزیان، ئه‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه بێت كه به‌سێسه‌د چه‌كداره‌وه كردییه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاكتۆتۆن‌و تیایدا 17 سه‌رباز كوژران‌و 20یش برینداربوون‌و 23 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش كوژران، به‌ڵام په‌كه‌كه خۆی وتی 62 سه‌رباز كوژران‌و بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ش وێرانكرا‌و كۆپته‌رێكیش پێكرا‌و نۆ گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ش كوژران. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه پرۆسه‌كه به‌ڤیدیۆ تۆماركراوه.
له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌دا، پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ وازهێنان له‌خه‌باتی چه‌كداریی به‌مه‌رجێك توركیا كۆمه‌ڵێك مه‌رج جێبه‌جێ بكات، كه هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ن كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌توركیای داواده‌كات، به‌ڵام توركیا تائێستا ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نییه.
توركیا چۆك داده‌دات به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه‌وه، توركیا ناچاربوو بكه‌وێته دانوستان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه په‌كه‌كه ناچاری چه‌كدانان بكات‌و واز له‌كاری چه‌كداریی بهێنێت.
توركیا، كه تا ئه‌وكاتیش دانی به‌بوونی حكومه‌تێكی كوردییدا نه‌ده‌نا له‌باكووری عێراقدا، ئینجا ناچاربوو له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته‌و نوێنه‌رانییدا دابنیشێت‌و دان به‌ئه‌رزی واقیعدا بنێت.
له‌وكاته‌وه چه‌ندین پلان‌و نه‌خشه‌ی جۆراوجۆر بۆ رازیكردنی په‌كه‌كه خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی چه‌ك دابنێت، به‌ڵام تائێستا رازی نه‌بووه‌و ئاماده نییه گوێ به‌هه‌ڕه‌شه‌و لێدوانی ئه‌مه‌ریكا‌و توركیا‌و عێراق بدات.
چۆن په‌كه‌كه،
چه‌كی ده‌ستده‌كه‌وێت؟ له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامیی بێت ئه‌وه‌بێت كه ئایا په‌كه‌كه، له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی جوگرافیی گه‌مارۆدراودا، چۆن ده‌توانێت درێژه به‌خه‌باتی چه‌كداریی بدات‌و چۆن توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ك بۆ چه‌كداره‌كانی دابینبكات.
له‌وباره‌وه یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و پارته، له‌ساڵی رابردوودا به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی وتووه چه‌ك به‌پاره‌ی زیاتر له‌نرخی خۆی ده‌كڕین‌و ئه‌وكاتیش هه‌موو كه‌س ئاماده‌یه چه‌كمان پێبفرۆشێت.
له‌و لێدوانه‌دا، به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی په‌كه‌كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نرخی چه‌كێك سه‌د دۆلار بێت‌و تۆ دووسه‌د دۆلاری پێبده‌یت، بێگومان دوژمنه‌كه‌شت ئاماده‌یه چه‌كت پێبفرۆشێت.
خه‌باتی چه‌كداریی په‌كه‌كه، بزاڤێكی مه‌ده‌نیی به‌رهه‌مدێنێت هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته چه‌كدارییه‌دا كه پارتی كرێكارانی كوردستان له‌شاخ به‌ڕێوه‌یده‌بات، له‌ناوخۆی توركیاشدا پارته‌كه توانیویه‌تی خه‌باتێكی مه‌ده‌نیی به‌ناوی حیزبێكی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌ببات.
ئه‌و بزاڤه رۆشنبیریی‌و مه‌ده‌نییه ئاشتییانه‌یه‌ی كورد كه له‌توركیا هه‌یه، بزوتنه‌وه‌یه‌كی چالاك‌و فراوانه‌و تائێستا چه‌ندین حیزبی سیاسیی لێدروستبووه، كه چه‌ندینجار به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان‌و شاره‌وانییه‌كانی توركیای كردووه‌و كورسیی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها تائێستا ده‌یان رێكخراوی یاسایی‌و مه‌ده‌نی‌و ئه‌هلیی له‌ناو كورده‌كانی توركیادا دروستبووه كه ده‌زگای راگه‌یاندنی خۆیان هه‌یه.
به‌كورتی، ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه كردی، زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بوو لای كورد، له‌سه‌رده‌مێكدا كه كورد له‌توركیادا، شه‌رمی له‌كوردبوونی خۆی ده‌كرد.
* سوود وه‌رگیراوه له‌نووسینێكی هۆشه‌نگ ئۆسێ، به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌سایتی الكوردیه نیوز.
له سایتی" هاولاتی" وه‌رگیراوه.