کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەترسیەکانی بەیاسایی کردنی پاراستن وزانیاری

Thursday, 13/01/2011, 12:00


دامەزراندنی هەردوو دەزگای پاراستن و زانیاری لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لەسایەی نیشتمانی بوونی دەسەڵاتداران و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیمان نەبووە بەڵکو تەنها ئامانج و پێناسە بۆ ئەم دوو دەزگایە کەلەلایەن پارتی و یەکێتیەوە بۆیان دیاری کراوە بریتی یە لەپاراستنی ئەمنیەتی ناو هەردوو حیزب ،ئەم پێناسەیە لای پارتی پاراستنی ئەمنیەتی حیزبیان لەڕوانگەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەوە ئەبینی،بەڵام لای یەکێتی ئەم پێناسەیە تادوای ٣١ی ئابی ٩٦ بەپراکتیک جێ بەجێ ئەکرا تاسەرهەڵدانی ناکۆکیەکانی ناو یەکێتی و جیابوونەوەو دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان،لەو ساتەوە ئەرک وکاری دەزگای زانیاریش گۆڕا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵەی تاڵەبانی،کادرانی ئەم دوودەزگایەش بۆ هەمان ئامانج پەروەردە کراون وئەکرێن.دەزگای زانیاری لەدوای دروست بوونی گۆڕانەوە دەستیانکرد بەپاککردنەوەی دەزگا لەوکەسانەی کەگومانی گۆڕانیان لێ ئەکردو بۆ ئەم مەبەستەش خستیاننە تەڵەوەو هەندێکیان خانەشین کران وهەندێکێشیان نێردرانە ماڵەوە.بەدرێژایی ماوەی کارکردنی ئەم دوودەزگایە یەکتریان کردبووە ئامانجی پلە یەکیان وگەر بچینە ووردەکاریشەوە زۆری ئەوێ،ئەمە سەرەڕای کارکردنی دەزگای زانیاری لەسەر حیزبە ئیسلامیەکان وئەو کەسانەی دژ بە جلال هەڵوێستیان هەبووئەمە سەرباری کۆکردنەوەی زانیاری زۆر وررد لەسەر هەموو پارتە کوردیەکانی تری پارچەکانی کوردستان وپێش کەشکردنی بەدوژمنانی گەلەکەمان لەپناو بەدەسەتخستنی بەرژەوەندی تایبەتی.گەر بەووردی لەکارووکردەوەکانی ئەم دوودەزگایە بڕوانین بۆمان دەرئەکەوێ کەتەواو بەپێجەوانەی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەوە کاردەکەن کەلێرەدا خۆی لەپرسیارێکدا ئەبینێتەوە ئەویش ئەوەیە لەکوێ ی ئەم گۆی زەویە و لەچ ووڵاتیک وهەرێمێکی جیهاندا دەزگا موخابەراتیەکان ڕێگەیان بە ووڵاتان داوە بارەگای موخابەراتی دابمەزرێنن وسیخوڕی بەسەر ووڵاتەوە بکەن و خەڵکانی ووڵاتەکەت بکەنە جاسوس بەڵام هەردوودەزگای زانیاری وپاراستن سەرەڕای باوەشگرتنەوەیان بۆ دەزگا موخابەراتیەکانی ووڵاتانی ئەمریکاوئەوروپا وووڵاتە عەرەبیەکان گەورەترین خیانەتیان بەرامبەر بەگەل وووڵات لەئامێزگرتنەوەیانە بۆ ئیتلاعات ومیت کەدوو دوژمنی هەرە سەر سەختی گەلی کوردن.بۆیە ئەبی کۆمەڵانی خەڵک زۆر بەجددی لەمەترسی شەرعیەتدان بەم دوودەزگایە بڕوانن ئەوەی مەترسیەکەش زیاتر ئەکات كۆنترۆڵ کردنی ئەم دەزگایانەیە لەلایەن مسعودی خائین کەتائێستا نەبووە لە مێژوودا کەسێکی خائین بەگەل و ووڵات بکرێتە بەرپرسیار لەپاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو ووڵاتە.،ئەرکی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیشە کەهەوڵی تەواو بخەنە گەڕ لەپێناو تێ نەپەڕاندنی ئەم یاسایە چونکە مەترسیەکەی دەهێندەی مەترسی یاسای خۆپیشاندانە چونکە هەرچۆن بەنووسینەوەی سیناریۆیەک کوشتنی سەردەشتیان پەردەپۆشکردوو بێ دەنگی لێکرا ئەوکات بەئاشکراو بەبیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمانەوە برەو بەتیرۆروکاشت وبڕ دەدەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە