كاك عه‌دنان عوسمان مزگینی
Tuesday, 08/02/2011, 12:00
له‌یادمانه چۆن مه‌سعود که‌وته هه‌ره‌شه‌و چه‌قۆی ئه‌سوی وهه‌ره‌شه‌ی ئه‌کرد وئه‌یوت قبولم نیه هیچ که‌سێك ولایه‌نێك خه‌تی سور بهبهزێنێ وبهتایبهتــــی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه به میلیشیات بێنن و مه‌به‌ستی کاك عدنان عوسمان ئه‌ندام په‌رڵه‌مانی دیوه‌خانه‌که‌ی ژیرده‌ستی دکتور (موزه‌مید) قادر دوبزی ئه‌وه‌ی شاره‌زای بارزانی نه‌بێت ونهیزانیبێت کاک عدنان چی گوتوه ئه‌مــه بێ شهك بیری بۆخیانهتێکی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌چێت ویاخود ئه‌بێ سیخوری بۆکام ولاتی دوژمنی کوردی کردبێت ، یاخود هه‌وڵی دابێت سوپای دوژمنانمـان بێنێته سه‌ر خاك وگیانی هاوڵاتیانی کورد ، ئه‌وکات هیچ مه‌ترسی ئه‌وتۆله ئارادانه‌بوو ومهسعودیش له حاله‌تی گومان ده‌ژیا وگۆڕانیشی سه‌رتاپا بـــه یاریکی جه‌لالی ده‌زانی ونهگتشتبۆته بروای ته‌واو ، ئه‌گینا هه‌ر ئهوکـــات ده‌رفه‌ته‌که ئهقۆزتهوه بۆهێرش کردنه سه‌رگۆڕان ورێگای نهئهداکاربگاته ئه‌وه‌ی ئمرۆ ده‌یبینین که چۆن گۆڕان ترسی خزانده نیو ســـه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچوالان وبه بهیاننامهێێك عه‌رشی تاغوته‌کانی هه‌ژاند وکه‌وتنه ئنــزار کردنی هه‌موو داموو ده‌زگا چه‌کداره‌کانیان و ناردنی هێزی زێره‌ڤانی بـۆ شاری قه‌ڵای کوردایه‌تی سولیمانی وسهڵماندیان که ئه‌م چه‌کدارانه ته‌نهــا
چه‌کداری بنه‌ماڵه‌ن وئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر فه‌رمانێك له‌لایه‌ن ئـــه‌م دوو بنه‌ماڵه ده‌رچێت ، ئه‌گێنا نه‌ك هه‌ر ئێمه به‌لکو دۆست ودوژمنانمــان ئه‌زانن که گۆڕان هێزی چه‌کداری نیه ، جگه له چه‌کی شه‌قام وچهنـــــد چه‌کدارێکی دیاری کراوی هه‌یه بۆچاودێری باره گاودامودهزگاکانیـــان واته ئه‌و ئنزارهو ئاماده‌باشیه ته‌نها بۆ گیانی سڤیلی خه‌ڵکی سولیمـــانی و به‌و کرده‌وه‌ش سه‌ڵماندیان بۆ کاك عدنان که هه‌موو چه‌کداره‌کانیان نـه‌ك هه‌ر ملیشیاتیش نین به‌ڵکو به کری گیراوی بنه‌ماڵه‌ن وپارێزگاری لـــــه ده‌سکه‌وتی بنه‌ماڵه ده‌که‌ن ولولهی چه‌که‌کانیان ئه‌که‌نه سنگی کوردوئهمهش مزگینیهکه بۆ کاك عدنان عوسمان که پێشمه‌رگه نابێته چه‌کداری ئه‌مانه گهربهراست زۆی به پێشمه‌رگه بزانێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست