کورد با بە هەموو زوڕنایەک هەڵ نەپەڕێت
Tuesday, 01/07/2014, 12:00
1536 بینراوە
هەروەک ڕوون و ئاشکرایە کە ئیسرائیل لە زۆر بۆنەو لە زۆر جاردا، جاڕ وپشتگیری بۆ بەدەوڵەتبوونی کوردی ڕاگەیاندوە . ئەوەی گرنگە تا چەند ئەم جاڕ و پشتگیریە شوێنی گرتوە و کارامە بووە ؟ دۆستایەتی کورد بۆ ئیسرائیل و بەرژەوەندیەکان هیچ کاتیک لە بەرژەوەندی ئیسرائیل لەگەڵ ووڵاتان و نەتەوەی عەرەبی زیاتر نەبوەوە بەڵام ئەوەی کە مەبەستی ئیسرائیلی بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆی لەناوچەکەو لە بەر ڕایی گشتی ووڵاتانیش و بەتایبەتیش ئەمەریکا بۆ هەموو ئەو جمووجۆڵەسیاسیانەی ئیسرائیل لە دونیا داو لەناوچەکەشدا بەشێوەیەکی گشتی ئەیکات پێویستی بە گرتنی وەرەقەیەک هەیە کەهەمیشە هاوکێشەکانی لەم بوارانەدا پی هاوسەنگ بکات ئەویش تەنها کوردە .. کەکورد تا ئێستا بە زورنای هەڵئەپەڕێت .. ئەمە ئەوە ناگەێنێت کەمن دژ بە ئیسرائیل بم بەڵام ئەوان هیچ کات لە ئاستی داخوازیەکانی کوردا ڕاست نەبوون چونکە بەرژەوەندی خۆیی لەم بوارەدا دەبیننەوە هەتا چارەنووسی ئیسرائیلیش لەگەڵ دەوڵەتی فەلەستین یەکلاینەبێتەوە (چاوەڕێیەکی درێژخایەنە) ئەم وەرەقەیەی پێویستە و مەبەستیشی نیە داخوازیەکان جێبەجێبێت بەڵگەش بۆ راستی قسەکان زۆرن هەر لەکاتی شۆڕشە یەک لەدواییەکانی کوردەوە ئێستاشی لەسەربێت ئەوەتا لە ووتەکانی ئەم دواییەی ووتەبێژێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (جێن ساکی) سەبارەت بە ڕاوبۆچونی بۆ پشتگیری و ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بۆ دەوڵەتی کوردی زۆر ڕاشکاوانەو بەکورتی ،کوردی لە پێکەوە لکان وپێکەوە ژیانی لەعێراقدا ئگادارکردەوە و داوای پاراستنی یەکڕیزی خاکی عێراقی کردەوە بەتایبەتیش لە بەشداریان لە شەڕی داعش دا .ئەمەش دوو بۆچوون ئەخاتە ڕوو کە دەسەڵاتدارانی کورد پەیمانیان لەگەڵ ئەمریکا دابێت یان نووسیبێت کە هەر بەگرێدراوەی بەعێراقەوە بمێننەوە دوەمیش کورد ئەبێت هەمیشە وەرەقەیەک بێت لەناوچەکەداو هەمیشە بەداخەوە بەزووڕنا لێدان سەرچۆپی بگرن!!