کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


زیندانەكانى گرتوخانەى گەورە

Friday, 02/11/2012, 12:00








من عاشقم
ئەم نامەیە بۆ هەموو ئەو دایك و باوكانەى كە رێگرى لەو كچ و كورە عاشقانە دەكەن بگەن بە یەكتر

بۆ دەتانەوێت ئێمە نەژێین
بۆ دەتانەوێت بە زیندویى بنێژیین
كچەكەتم خۆش دەوێت تاوان نیە كچەكەت منى خۆش دەوێت چێى خۆش بەختیە بۆ وا لە مرۆڤایەتى دەكەن شەرمەزار بێت بۆ وا دەكەن بە هەموو شێوەیەك توشى هەڵەى لە جیهان گەورە تر ببین بۆ پێتان باشە كچەكەتان نغرۆى خەیاڵ بێت و لە نیۆ دەریاى خەمدا بخنكێت
نازانم بە چ دڵێكەوە بەدبەختى بۆ كچەكەتان دەخوازن ئەى نازانن ئەگەر توشى هەڵەى دوا رۆژ بێت ئێوە بەرپرسیارن و ئێوە تاوان بارن جا چون تاوانێك تاوانێك كە لە خۆشەویستى دایك و باوك بۆ رۆڵەكەى گەورەترە تاوانێك كە تا ئەبەد لە دڵیدا دەمەینێتەوە ئەو تاوانە وەك ئاگرێك تا هەتا لە نێۆ چاوانیدا دەگیرسێتەەوە ئەى نازانن ئێوەى دایك وباوك شیرینترین كەس بە سۆزترین كەس خۆشەویستترین كەسن بۆ رۆڵەكانتان بۆ وا دەكەن رقیان لێتان بێت بۆ وا دەكەن ببن بە دوژمن
زیندانى دیكتاتۆرە گەورەكان لە هى ئێوە باشترە زیندانەكانى ئەوان پڕە لە ئومێد پڕە لە هیوا زیندانەكانى ئەوان كاتیە بەڵام ئیوە ئەبەدیە زیندانەكانى ئەوان ئازارى جەستەیە بەڵام ئێوە روحى هەر چۆن بێت ئەوان دوژمن بەڵام ئێوە دڵ بون روح بون هەموو كانزاكانى ئەم جیهانە بون بۆ واتان كرد بۆ ستەمتان كرد ئەى نازانن گەورە هیوام ئێوە بون ئەى نازانن گەرمى باوشتان بۆ من لە هەموو گەرمكەرەوەكانى جیهان باشتر بون ئەى لە بیرتانە بە منتان دەوت بە قوربانت بم بەڵام ئێستا منتان كرد بە قوربانى ..... بۆ لێم بون بە سەرۆكى زیندان بۆ لیم بون بە پاسەوان تكاتان لێى دەكەم ئازادمكەن دڵنیابن من دڵم لاى خۆم نیە و بە هیچ ئاینێكیش تاوان نیە ...........
خۆشەویستم بیخوینەوە تكات دەكەم چاوەروان بە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە