پەیامێک بۆ هەموو دانیشتوانی شاری دەربەندیخان
Thursday, 20/12/2012, 12:00
خەڵکی بە شەرەف و بەشمەینەتی شاری دەربەندیخان
هاوڕێ و کەس و کار- دایک و باوک- براو خوشکانی -
|خۆپێشاندەرانی سەربەرزو نەبەز،
خوێندکارو هاوچارەنووسانی سبەینێی خۆپیشاندەران..
لایەنە سیاسی یەکانی ئۆپۆزیسییۆنی شەرمن ..
چالاکوانانی سیاسی خۆپارێز ،
ئەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی بە دەنگی نوساوی ئێمەی میلەت بوون بە خاوەنی هەموو پێداویستی یەکانی ژیان و حەسانەو ژیانی دابینکراوی دواڕۆژ...!
مامۆستایانی ئاینی بەڕێز وجێنشینانی سەر مینبەری پیرۆزی پێغەمبەر (دخ)
ڕۆشنبیرانی قسە زۆر و کردەوەکەم !
بەوپەڕی دڵگرانی و گازندەوە داواتان لێدەکەم
ئەگەر تەنها بۆ چەن سەعاتێکیش بوە ،، ببنە هاودەنگ و هاو هاواری کوڕوکچە ئازاو دەمگەرم وهەناسەساردەکانتان.
وا چەن ڕۆژێکە بە سی ،چل ، کەسێکەوە داوای سەرەتایی ترین مافی ئینسانی خۆیان دەکەن.
بە تەنهاو تەنها ،، داوای ئەوەیان کردوە پاش ڕەنج و شەونخونی چەن ساڵەیان ، هەلی کاریان بۆ بڕەخسێ و بژیویان دابین بکرێت ..
خۆپیشاندەرە ئازاو ئازادەکان
ئیمە لێرەوە دەستخۆشیتان لێ دەکەین کە دەروازەی شارتان داخستوە ،، باشترین ڕێگەچارەیە و یەکگرتووی و درێژەدانتان بەم چالاکی یە بیگومان ئەنجامی زۆر باشی دەبێت ،، بە مەرجێک تا سەرکەوتن لێکتان دانەبڕن..
ئیمە ، لێرەوە هاودەنگتانین ، رۆژانە چالاکیەکانتان بە تەواوی دنیادا بڵاو دەکەینەوە.
دەربەندیخانیانی بەڕێز
ئێمە ئاگادارین ، دەسەڵاتی دزو گەندەڵ ، بەم پڕو پاگەندە بێ ئەرزش و بێ ڕەواجانە ، ئێوەی لە پشتگیری کوڕو کچەکانتان سارد کردوەتەوە:-
١- داوا لەخۆپیشاندەران دەکەن کە ڕێگەی کارو کاسپی خەڵک بەردەن و(لە ژێرەوە لە ڕێگای پیاوە پوتەکانیانەوە) خۆپیشاندەران هاندەدەن بڕۆنە سەر قایمقام .... چونکە قایمقام سەر بە تەکەتولاتی خۆیان نی یە.
.....................................................
٢- لە ناو خەڵکیدا ، ئیدیعای ئەوە دەکەن ، کە بۆ ئەمانە ناڕۆن لەهەولێر مانبگرن و خۆ پارتی و دەسەڵاتی هەولێر قەراری لەسەر دانەمەزرانی ئەمانە داوە! ... دەیانەوێت ماندوتان بکەن و بتانخەنە سەنگەری دژی پارتی یەوە .کە ئەوە کاری ئێوە نی یەو ،، هەر ئەمانیش بوون ، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا (زرێڤانی) یان بەردایە شاری سلێمانی .
.....................................................
٣- دژایەتی خۆپیشاندەران وا دەکەن ، کە ئەمانە مناڵی دەوڵەمەندە چاو چنۆکەکانن و هتد ... (وەک ئەوەی خۆیان بە ڕەنجە شان دەوڵەمەن بووبن) و مناڵی دەوڵەمەندە شەریفەکان مافی دامەزرانیان نەبێت!
....................................................
خەڵکی بە ش مەینەتی دەربەندیخان
شۆفێرانی گەڵابەو کاسبکاران ،، دەسەڵات دەیەوێت بەو جۆرە درز بخاتە یەک ڕیزی خەڵکی شارەکەمانەوە .
ئێمە داواتان لێ دەکەین :-
لەجیاتی ئەوەی ڕۆژانە چەن سەعاتێک گڵابەکانیان بەبارەوە بوەستێت ،، هەروەک و هاوشاری بوون ، ئێوەو هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی شار بێنە ڕیزی خۆپیشاندارانەوە ،، یەکێتی و هاو پشتی ئێوە گەورەترین دەسەڵات دێنێتە لەرزە.
هێنانە دی ئاوات و ئامانجی ڕەوای خۆپیشاندەران سەرکەوتنی حەقە بەسەر دزی و گەندەڵی دا.
گەورەترین ئیهانەش بە ئێوە ی دەربەندیخانی ئەوەیە کە دەسەڵات لە شارەکانی ترەوە شەبیحەو شەق وەشین بۆ گیانی ڕۆڵەکانتان بێنێت..
سەرکەوتوو بێت خۆپیشاندانی ڕەوای کوڕوکچانی شارەکەم ،،، سەرشۆڕی بۆ ئەوانەی بەناوی وەتەنیەتەوە مڵک و ماڵی گەلەکەمیان برد و شەبیحە بەردەدەنە گیانی خەڵکی بێ دیفاع ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست