پاش بڵاو بوونەوەی پەیڤێك لە كوردستانپۆست، ئەندام و لایەنگران و میدیای لیست و حزبەكانی كوردستان بە وتار و بەدواداچوون و ڕای جیا جیا، پەرەی داوە بە وروژاندنی بابەتەكانی كوردستانپۆست. دیارە كوردستانپۆست وەك پێگەیەكی سەروەر و پێشڕەو سەلماندی كە ئازادترین پێگەیە. هەر دژی پەیڤی بڵاو كراو، كوردستانپۆست وتارێكی ڕەخنەیی كەسێكی یەكگرتووی بڵاو كردەوە. ئنجا كەسێكیش لە گۆڕان وەڵامی یەكگرتووی دایەوە و ئەویش بڵاو كرایەوە. پاش ئەم بڵاو كرانەوانەی كوردستانپۆست، لە سایت و ڕۆژنامەكان مشت و مڕێك هاتۆتە ئاراوە و هێشتان بەردەوامە. بۆ بینینی ئەم مشت و مڕە ئەم لینكانە ببینە:ـ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست