كاتی هەلویستی شەرمنانە تیپەری و ئەمرۆ كاتی هەلویستی جددیە؟!.
Friday, 16/09/2011, 12:00
كوردستان ئەو نیشتمنانە داگیركراوەی هەمیشە نائارام و لەژیر پۆستالی داگیركەرانیدا دەنالینیت و دانیشتوانەكەشی بەهەموو شیوازو سیاسەتیكی گلاوی قركردن و سرینەوە و لەناوبردنی ناملرۆڤانە روبەروو دەبنەوە , كوردستان و كوردستانیان بۆ تروسكەیەك ئازادی لەنیو تاریكی و شەوەزەنگی داگیركاری و كاولكاریدا هەموو شتیكی پیرۆزیان بەخشیوە و دەبەخشی؟ وەلی بەداخەوە لەزۆر سەردەمدا بەهۆی بەرژەوەندی تەسكی حیزبی یاخود گروپ و لایەن و بنەمالە دریژە بە پلانی دوژمنان دراوە بۆ لەناوبردنی كورد بەبی ئەوەی هەست بەو هەنگاوەمان بكەین بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و دەستدریژی و تۆپباران و بۆمب بارانی سنورەكانی هەریمی كوردستان نموونەیەكی هەرە زیندووی ئەم مژارەن و بەهەلوستی شەرمنانە كۆتاییان پینایەت؟.
هەردوو دەولەتی توركیا و ئیران لەژیر چەتری سیاسەتی قركردن و ریشەكیش كردنی كورد و بزوتنەوە ئازادی خوازەكەی كۆكن و بەپیی ئەو اتفاقیە ستراتیژیەی كەلەنیوان هەردوولایان مۆركراوە دریژە بە سیاسەتە گلاوەكانیان دەدەن و لەم پیناوەدا بۆ بنەبڕكردنی نەتەوەی كورد و لەباربردنی ئەزمونەكەی هەریمی كوردستان هەموو شیوازیكی سیاسەتی گلاو بەكاردینن لەوانەش لەرووی سەربازی و چەك و تەقەمەنی و راگەیاندنی و هەروەها كلتووری و شەری دەروونی و ...هتد بۆئەم مەبەستەش و بۆ بەئامانج گەیشتن ئامادەن پەنا ببەنە بەر هەموو هیزە ئەقلیمی و تیرۆریستی و تەنانەت قاعیدە و جوند ئەلئیسلام و...هتد.لەم پیناوەشدا هەول و تیكۆشانەكانیان چركردۆتەوە ئەوەتانی ئیرانیكی بەناو جمهوری ئیسلامی لەگەل رەگەزپەرستیكی وەك دەولەتی توركیا كەهەموو شتیكیان لەبەرامبەر یەكتردا جیاوازە تەنانەت لەرروی ئایدیاشەوە تەنها لەیەك شت نەبیت هاوشیوەن ئەوەیش قەتل و عامكردنی كورد و داگیركردنی نیشتمانەكەیەتی, ئەوان ئەمرۆكە بۆمب بارانی كورد و كوردستان دەكەن و ئیمەش دەچین ئالوگۆری بازرگانیمان لەگەلیاندا پتەوتر دەكەین ئەوان كورد دەكوژن و خاكی كوردان ویران دەكەن و منال و زارۆكی كوردشەهید دەكەن و گوند و شارمان ویران دەكەن و رەزو باخمان دەسوتینن و كورد لەسەر زیدی باب و باپیرانی ئاوارەدەكەن ئیمەش دەفتەری دۆلای بەگیرفانی ئەواندا دەكەین لەپیناو بەردەوامی بازرگانیەكی تاكی یاخود حیزبی یاخود...هتد ئاخۆ ئەمە تاچەند راستە؟ دەولەتیك میللەتەكەت بۆمب باران و و رەز و باخس دارستان ولاتەكەت بسوتینیت و تۆش بازرگانی لەگەلدادەكەیت؟ چۆن دەكریت هاونیشتمانیانی كوردستان متمانە بەو جۆرە بازرگانیانە بكەن؟ هەرچی خۆراك و شتی بەسەرچووی ئەم دوو ولاتە هەیە بۆ ئیمە بەدیاری دەنیردریت!. هەرچی خۆراكی ژەهراوی و پرمەترسی هەیە لەدەروازەی سنووری ئەم دوو ولاتەوە دیتە ژورەوە بۆ كوردستان لەبری برینی ئەوجۆرە پەیوەندیانە و پاراستنی ژیانی هاولاتیان ئیمە بەدەستی خۆمان دەرگا ی پرمەترسی لەژیان و بەختەوەری هاولاتیانمان دەكەینەوە, بوونی بنكە و بارەگاكانی میت و ژیتەم و ئۆیاك و و تیمی تایبەت و ئۆزەل وچەندین تیمی تری سیخووری و كونسلخانەبۆ جاسوسیكردن و زانیاری وەرگرتن لەسەر رەوشی هەریم و جموجۆلەكانی سەركردایەتی كورد و چالاكوانانی كورد و هەروەها لەسەر حیزبەكانی تری نزیك لەپەكەكە و جموجۆلەكانی پەكەكە و لایەنگران و هاوكاریكاران و تەنانەت لەسەر جموجۆلی دانیشتوانی كەمپی مەخمووریش بەهەمان شیوەش دەولەتی ئیران ئیتلاعات و گروپە جاسوسی و تیرۆریستیەكانی خۆیان لەهەریم بلاوە پیكردەوە بۆ لەناوبردن و لیدانی ئەزمونی هەریمی كوردستان بەپلە یەكەم و لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆنی رۆژهەلات بەهەموو شیوازیك و لەناوبردنی پەژاك بەپلە ی دووەم لەم پیناوەشدا دەبینین چەندین هیرشی سەربازی زەمینی و ئاسمانی و بۆمبابارانكردنی ناوچەسنووریەكانی هەریمی كوردستانی لەسی مانگی رابوولردوودا ئەنجامداوە و تائیستاش هەربەردەوامە ئەمە بۆخۆی هیرشیكی بەربلاوی نیو نەتەوەییە دژی گەل و كورد و بزووتنەوە ئازادیخوازەكەی و ئەزمونی هەریمی كوردستانیش بەلام بەداخەوە هەتا بەم ساتەش ئیمە لەچوارچیوەی هەلویستیكی لاوازی شەرمنانەدا دەرنەچووین و مەترسی ئەم شالاوەمان وەكو هەریمی كوردستان درك پینەكردوە یاخود نامەنەویت دركی پیبكەین لەبەرهەندیك بەرژەوەندی بچووكی تایبەتی بەپیچەوانەی بەرژەوەندی گشتیی نەتەوەیی ئیمە رەفتار و مامەلە لەتەك ئەم مەترسیانەدا دەكەین بۆ ئەوەی میژووی سبەینی رەحممان پیا بكات ئەبیت لەو هەلویستە تەقلیدیە شەرمنانەیەی خۆمان دەرچین و هەنگاوی هەلویستی جددیتر بگرینەبەر.
پیویستە حكومەتی هەریمی كوردستان زیاتر هەولی پاراستنی ئەودەستكەوتە گرنگانە بیت كە بەخوینی هەزارن رۆلەی نیشاتمان پەروەری ئەم ولاتە بەدی هاتووە بۆئەوەی رۆحی شەهیدان ئارامو ئاسودە و شادمان بیت ئەبیت بەرپرسانس ئەم هەریمە بەهەموو جیاوازیەكانی ئایدیایانەوە لەهەولی بەرپەچدانەوەیەكی گشتی هەمەلایەنەی توندی تیرو تەسەل بن بۆ بنەبركردنی ئەم جۆرە شالاوانەی دوژمنان نەوەك زەلیلانە لەبەر دوژمان بپاریینەوە لەمیدیاكانەوە داوای دووبارە نەكردنەوە بكەین ؟ئەبیت ئەم دووژمنمانە تیبگەویەنین كەئیمەش دەزانین و دەتوانین سیاسەتی سەركەوتوو بكەین و دەتوانی لەئاست شالاوە قیزەونەكانیان هەلویستی جددی بگرینەبەر و هەموو پیلانەكانیان بەیەكریزی و بەهەلویستی جددی وەك بلقی سەرئاو بەئەنجام بگەیەنین.بۆیەدەپرسم ئاخۆ سەردەمی هەلویستی شەرمنانە بەرامبەر دەستدریژیەكانی دوژ1منان بەسەرنەچووە؟ ئایا كاتی هەلویستی جددی نەهاتووە؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست