پایتەختى گەشتیاری و خراپی كارەبا
Friday, 17/01/2014, 12:00
بەخشینى (پایتەختى گەشتیاری عەرەب) بە هەولێر بۆ ساڵی2014لەڕووى سیاسیەوە مانا و مەدلوولێكى زۆر هەڵدەگرێ و شەرەفێكى گەورە بۆ ناساندنى زیاتری هەرێم بەجیهانى دەرەوە دەدات.
من لە وردەكاریەكانى پێوەر و بنەماكانى ئەو دەست نیشانكردنە نادوێم كە دەبێ رێكارە یاسایی و مەدەنیەكانى ئەو قبوڵكردنە چۆنبێ، وەلێ ئەوەى بیەوێ سەردانى ئەو پایتەختە بكات و شتەكانى ناوى ببینێ لەهەر شتێ زیاتر تەماشای دیمەنەكان دەكات نەخاسمە بارودۆخى شەوانى شار كە بەداخەوە ماوەیەكە جگە لەوەى موەلیدە ئەهلیەكان بوونەتە جەنجاڵ و دەنگە دنگى ئەو هێمنیەى گەشتیار حەزى پێ ناكات و لەناچاریدا كارەبا دەدەن، كەچی كارەبای نیشتیمانى بەرەو خراپ بوون هەنگاویناوە و ئەوەش وادەكات دیمەنى شەوانى پایتەخت جگە لە تاریكى و تاریكستانى هیچی تر نەبینێ كە ئەمەش بۆ ناو و ناوبانگ و ئەو شەڕەفەى بەو شارە دراوە كەم دەكاتەوە، كە بەبڕوای من لە تەك پاراستنى ئەمن و ئاسایش، لایەنى خزمەتگوزاری هۆكارگەلێكى ئەوەندە گرینگە دەبێ بەبایەخەوە سەیر بكرێ و لەبوونى هەر خەلەلێكدا هەوڵی چارەسەری بۆ بدرێ كە لەم قۆناغەدا كەمى كارەبا بەتایبەت لەو پچڕان و هاتنەوەیدا وایكردووە خەڵك دەمیان ببێتەوە و قسە بكەن كە ئەوەش ئەركى حكومەتە ئەگەر خواست بۆ كارەبا لە 300میگاواتەوە بۆ 500میگاوات بەرز بووبێتەوە با لەپڕۆژەكانى داهاتوویاندا چەند وێستگەیەكى بەرهەمهێنان بنیات بێنن كە لەهەر ئەگەرێكدا كارەبا نەبێتە كێشەى هاوڵاتیان و گەشتیاران كە لەهەموو حاڵەتەكانیشدا شتەكان دیارن ئەوەى كارەبا زۆر خەرج دەكات دەبێ پارەى زیاتر بدات و بەدەست پێوەگرتنى زیاتر كارەبا بوونى دەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست