هەواڵێکی گرنگ بۆ یەکەمجار: ئه‌مشه‌و پارتی هێزيكی زۆری ره‌وانه‌ی سنوری باڵه‌كايه‌تی كرد
Thursday, 05/04/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ٦ هه‌ولێرله دوای لێدوانه‌كانی وته بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵه‌كايه‌تی كه ئێواره‌ی دويني هۆشداريان دايه پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ناعه‌داله‌تی پاراستنی بكوژی شه‌هيد ريباز، برياريان داوه كه ڕۆژی هه‌ينی سه‌رتاپای خه‌ڵكی باڵه‌كايه‌تی خۆپيشاندان بكه‌ن و سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئيسلامی ئێران دابخه‌ن گه‌ر بكوژی شه‌هيد رێباز له سێداره‌نه‌ده‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له ليوای تايبه‌تی گولان تايبه‌ت به پاراستنی سه‌رۆكی پارتی و سه‌ری ره‌ش ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه ئه‌مشه‌و ٣ فه‌وجی لێوای تايبه‌ت و هێزه‌كانی زێره‌ڤان ڕه‌وانه‌ی سنوری باڵه‌كايه‌تی ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی پاراستنی رێگای نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياند كه برياری كوشتن و ته‌قه‌كردنيان له په‌يوه‌نديه‌كی نهێنی ته‌له‌ڤۆنيدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه ، ئه‌وه‌يش ره‌زامه‌ندی نيشانداوه گه‌ر هه‌ر كه‌س و لايه‌نێك سه‌رپيچی كرد ئه‌وا ده‌ستگيری بكه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌و ته‌قه‌يان لێبكه‌ن و حساب بۆ كه‌س نه‌كه‌ن.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئيبراهيم ئيسماعيل ناسراو به ئيبراهيمه سوور كه له مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی وه‌ك غوڵامێك كارده‌كات، ئه‌وه‌ی باسكردووه كه ئه‌و فه‌وج و هێزانه‌ی بۆ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كايه‌تی نێردراون برياری هه‌موو جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌كيان پێیه تا ئاستی كوشتن.
ئه‌وه‌شی باسكردووه كه له ريگه‌ی ده‌زگا ئه‌منيه‌كانيشه‌وه ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵه‌كايه‌تی خراونه‌ته ژێر چاوديری ورده‌وه گه‌ر هه‌ر ڕووداويك روويدا ئه‌وا ئه‌وان ده‌بنه ئامانجی ده‌زگاكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست