چەند وشەیەکی کورت بۆ سالار عەزیز
Sunday, 27/04/2014, 12:00
ئێمە لەو رۆژەوە ئەو مەترسیەمان خستە پێش چاوی خوێنەران و ئەگەر ئێوە راستگۆبوونایە نەک ئەمڕۆ لە کاتی بەنگەشەکردنی دەنگداندا دەنگتان لێوە دێت، ئەگەر راستگۆ بوونایە دەبوو زووتر قسەتان بکردایە، کەچی ئێوە بیدەنگیتان لێکرد، لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە، ئێوە ئەو رەخنانە دەگرن، کەچی خۆتان دەکەنەوە بە باوەشی لایەنێکی تردا کە ئەوانیش تژیین لەو هەموو ناشرینی و کەموکورییە، ئەی پێمان ناڵێن ئیتر ئێوە بە دوای چییوەەن؟ بە دوای راستییەوەن، یان دوای سیبەری خۆتان کەوتوون و دەتانەوێت سیبەرەکەتان ببێتە دەسەڵات بەسەر رووناکی شار و وڵاتدا؟ ئێمە ووتمان نەوشیروان مستەفا تاك ڕەوانە بڕیار ئەدا و ئێوەش هیچتان نەوت و لەگەڵییدا بوون؟. ئێمە ووتمان ڕێگە بەلاو گەنجەکان بدەن و خۆتان وەك سەرپەرشتکاریك بمێننەوە، بەڵام ئێوە بەردەوام بوون و ملی گەنجەکانتان دەشکاند، تۆش بۆ خۆت یەکێک بوویت لەوانەی رێگات لەگەنجان دەگرت، لەسەر ئەوەی دەتانویست هەر ئێوە و یەکیتیە کۆنەکان خاوەن بڕیار بن
ئەم نووسینەی پێشووم بخوێنەرەوە
گۆڕان بەرەو سەنترالیزم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست