کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڵگەیەک لە سەر (تاریق رەمەزان)، کە لەلایەن (تاڵەبانی) و (شانازی برایم ئەحمەد)ەوە ئازادکرا

Sunday, 05/02/2012, 12:00


جگە لە تاڵەبانی، شانزی برایم ئەحمەدیش دەستی لە ئازادکردنی تاریق رەمەزاندا هەبووە
لە مێژووی هیچ گەل و نەتەوەیەکدا ڕووینەداوە، کە ئەو گەلە ڕووبەڕوی گەلکوژی (لەناوبردنی بەنەتەوە) بووبێتەوە، کەچی سەرکردە سیاسییە بڕیار بەدەستەکانی، بووبنێتنە پارێزەری گەورە جەلادانی ئەو تاوانە و پلەی سیاسیی بەرزیان لەدام و دەزگا حزبی و حکومییەکان پێ ببەخشن. لە نمونەی (نزار خەزرەجی) سەرۆک سوپا سالاری عێراق و (وەفیق سامەرائی)، هەروەها داڕیژەری بیری ئەنفال (سولتان هاشم) وەزیری بەرگری عیراق سەدان سەرۆک جاش .... .
ئەم هەڵویستەی تاڵەبانی و بارزانی و سەرجەم سەرکردایەتییەکەی پارتی و یەکێتی، لووتکەی ئەوبەڕی ناپاکی نەتەوەییە. لەوەش کارەساتتر ٢٥٦ سەرۆک جاش لەدادگای ولاتێکی عێراقی (ولاتی تاوانبارەکە) داوای رادەستکردنیان بەپێی یاسا و دادگا بکات، کەچی (بارزانی و کۆسرەت رەسول) مژدەیان پێبدەن هەرگیز ناخرێنە زیندانەوە.. سەیری ئەم لینکە بکە
 http://www.hawlati.co/babetekan/5663



. تاڵەبانییەک کە سەرۆک کۆمار ی عێراقە، ئەو سەرۆکەی سوێندی دەستوری خواردبێت، بەناو پارێزەر بێت و لە لەدادگایی سەدام دەیان جار دەیوت پیشەکەم ڕیگام پێ نادات واژوی لە سێدارەدان بکەن، لەم هەواڵەدا لەسەر دادگایی ٢٥٦ سەرۆک جاشی ئەنفالچی کورد دادگایی ولاتی تاوانبار داوای رادەستکردنی تاوانباران بکات، کەچی یەکێک بەدەنگی ئەو خەلکەی گوایە ناردویانەتە بەغدا داکۆکی لە کورد بکات، وەک بینیمان دژ بەو بریارە وەستا و وەک سکرتێری یەکێتی قسە دەکات و دەلێت حکومەتی عیراق بۆ تەدەخول لەکاروباری ناوخۆی کوردستان دەکات.؟
http://awene.com/Direje.aspx?Cor=1&Babet=Hewal&Jimare=14728
لەوەش کارەساتتر بنەماڵەی قوربانیان لەبڕی ئەوەی سەنگەر لە پارتی و یەکێتی بگرن، کەچی بە بەردەوام لەهەلبژاردنەکاندا، زۆرترین دەنگیان پێ دەدەن!؟ ئایا ئەمە ناپاکی نییە لەگەڵ خۆشەویستەکانیان؟ بۆیە هەر یەکێک لەبنەماڵەی قوربانیانی (ئەنفال و کیمیاباران) بەباوەڕەوە کار بۆ ئەو دوو پارتە بکات، مێژویەکی ناپاکی رەشی قەترانی هاوشێوەی، تەحسین شاویش و قالە فەرەج .... بۆ دەنوسرێت .
لەگەڵ بەشێکی یەکجار کەم لەئەندامانی چاک بەناوی خۆمان و بەئاشکرا لەو سەرکردانە دەیان جار هاتینە مەیدان و هەموو جۆرە کارو چالاکیەکمان دژ بەرەفتارەکانیان دەکرد . لەو چرکەساتدا ئەوەندە لەتوانامان بوو . بەشێكی بۆئەوەبوو، لەمێژویی کورددا، داکۆکیەکانی پارتی ویەکێتی،بەرامبەر گەورە جەلادانی گەلکوژی نەتەوەکەمان ئەنجامی دەدەن، لاپەرەی زۆری بۆ بکریتەوە تۆمار بکرێت وبەسانایی بەسەر خەڵکا تێ نەپەرێت . بۆیە هەلمەت و کارو چالاکی لەکەیسەکانی سولتان هاشم و تارق رەمەزان و وەفیق سامەرائی وسەدان سەرۆک جاش، تەنانەت هەڵمەتی رسوا کردنی تاڵەبانی و بارزانی لەداکۆکیکردنیان لە دۆسیەی خەزرەجیش بەپلەی یەکەم ئێمە ئەنجاممان دا .
یەکێک لەو کەیسانەی بوارمان نەدا بەئاسانی تێپەرێت، تارق رەمەزان بوو، ئەو فرۆکەوانەی کە بەدەمی خۆی دانی نابوو بەوەی یەکێک بووە بەشداربووە لە کیمیابارانی خەڵکی هەڵەبجەدا . سەرەتای هەڵمەتەکە، بە بەیانەمەیەک دواتر بەکەمپین و خۆپیشاندانێکی کۆمیتەی هەڵەبجە دواتر پەریەوە ناو زۆر شارو شارۆچکەکانی کوردستان و چەندین ولاتی ئەورپی .
لەم بابەتەدا بەلگەنامەیەکی تر بۆ مێژوو دەخەمە ڕوو، کەبەڵگەیەکی یەکلا کەرەوەیە لە زاری دۆستە نزیکەکانی تارق رەمەزانەوەیە وە لە چرکەساتەکانی کاتی ئازادبوونیتی لەلایەن تاڵەبانیەوە، هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، شانازی برایم ئەحمەد بەپەڕلەمانتارێکی بەڕیتانی وتوە کەتارق رەمەزان ئازاد دەکەن . شاناز وە ک سەدان مناڵە بەرپرسی تر وادەزانن بەس باوکی ئەوان کاری بۆ کورد کردوە؟ وەمادام باوکی سەرکردەیەکی کورد بووە، ئیتر دەبێت، گچکەو گەورەی ئەو بنەماڵەیە، پێگەی گرنگ و بڕیاردەری لەحزب و حکومەت هەبێت . بۆیە دەبینین سەرجەم پایە گرنگەکان بەو مناڵە بەرپرسانە پر کراوەتەوە . لەکاتێکدا باوکی زۆرینەی ئەو بەرپرسانە، بەئاستی دەیان هەزار باوکی وەک ئیمە و بنەماڵەی قوربانیان جەرگیان نەسوتاوە و ئازارو ئەشکەنجەیان نەبینیوە، بەکورتی شانازەکان، وادەزانن حکومەت و خاکەکەی کوردستان موڵکی ئەوانە تادەمرن هەردەبێت ئەوان بەرپرسی ولات بن .
هاوکات سەیر ی دەبل مٶڕالی شانازی برایم ئەحمە د لە کوردستانی نوێ و لەبەرواری ٢٠١٢/٠١/٠٦ بکەن لەسەر دالدەدانی تارق هاشمی لەلایەن زاواکەیان و سەرۆکی هەرێمەکەی لە پەرەگرافێکیدا دەڵیت (بەکارهێنانی هەرێم بۆ داڵدەدانی هەرکەسێک تاوانبارە یان بی تاوانە هەڵەیەکی گەورە و بریارێکی یەکلایەنەی ناڕاستە لەوەی هەرێم بەتێوە گلان لەقەڵەم دەدرێت . من ترسم لەوەە نیە ئەو میوانە نەخوازراوانە والەکوردستانن ترسەکەم لەوەدایە نەبادا ئەوانیش وەک عزەت دوری و تارق رەمەزان وەک داواکارو بکوژەکانی تر وەک بەرزەکی بانان لیوەی دەرچن، جنێوەکەش ئێمە بیخۆین)  کلیکی ئەو لینکە بکە، دوایی بچۆرە سەر لاپەڕەی چوار
http://www.calameo.com/read/000163913118f9034ddb3



خوێنەری بەرێز سەیری ئەو قسانەی شاناز بکە بەراورد بەو دۆکۆمێنتە کە ڕۆژنامەنووسوێکی بەریتانی (گاری) کەمپینێکی بۆ ئازادکردنی تارق رەمەزان ئەنجام داوە ئاماژە بەوە دەکات کە شاناز بە پەڕلەمانتاری بەریتانی (ئان کلود)ی راگەیاندوە تارق رەمەزان کاتێ لە زیندان بووە، ئازاد دەکرێت؟ کەچی لە نووسینەکەی وا نیشان دەدات ئەو دژی ئازاد بوونێتی. باشە خانم ئەگەر دژی بووی بۆ بە ئان کلودت نەووت، ئەمە ناپاکییە لەگەڵ گەلەکەم نایکەم و تۆش وەک پەرلەمانتار ت ادادگا بڕیار نەدات بۆت نییە تەدەخول بکەی، تا ئەوکات هەستمان بکردایە وشەکانی ناو کوردستانی نوێت راستییەکی تیایە؟
فەرموون ئەمە قسەی ڕۆژنامەنوس گاریە بۆ زیادی کوری تارق رەمەزان نوسیویەتی:


 (کلیکی ئەو پەرەگرافە ئینگلیزییەی سەرەوە بکە، بۆ خوێندنەوەی هەموو کۆمێنتار و قسەکانی نێوانیان)

بەر لە خوێندنەوەی کۆی بەڵگەکە کەبەزمانی ئینگلییزیە، دەبێت بڵێن
گاری ئەو ڕۆژنامەنووسە بەریتانیە کەمپینی بۆ ئازادکردنی تارق رەمەزان لەکاتی زیندان کردنی لەفەیسبوک ئەنجام داوە زیاد کوری تارق رەمەزانە.
ئەو پەیجەی خوارەوە لە فەیسبوک تا دووهەفتە لەمەو بەر بێ کێشە دەکرایەوە، بەڵام پێ دەچێت لە دزە پێکردنی ئەوەی لای هەندێ کەس، کە من باسی ئەو بەڵگەیەم لە لایان کردبوو. پێیان زانیوە بۆیە ئێستا بۆ هەموو کەس ناکرێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە کۆی دیباتەکەم کۆپیکردووە:
https://www.facebook.com/groups/12933220187/
دەبێت ئەوەش بڵیم لەم دوو هەفتەیەدا سێ جار زەنگم بۆ پارێزەرێکی کەیسی هەڵەبجە کرد دواتر ئمێلێکیشم بۆ نارد، تاوەکو بڕیاری گرتنی تارق رەمەزان لەلایەن دادگای عێراقەوە بۆ بنێریت، چونکە پەرلەمانتار (ئان کلود) بەپێی ئەو بەلگەیە نیشان دەدات کاری بۆ ئازادکردنی تارق رەمەزان کردووە، لەکاتێکدا پەرلەمانتار نابێت کارێکی نایاسایی وا بکات، کە تاوانبارێک دادگاییکردنەکەی کۆتایی نەهاتووە ئەو هەوڵی ئازادکردنی بۆ بدات . تا ئەوبەلگەیەش نەگاتە دەست چەند خەمخورێکی کەیسی کۆمەلکوژی لە لەندەن دلسۆزانە خەریکن، ناتوانن رەخنەیەکیش لەئان کلۆد بگرن .
کۆی نووسینەکانی کەمپینی ئازادکردنی تارق رەمەزان بە زمانی ئینگلیزیە بەداخەوە من نەمتوانی وەری بگێرمە سەرکوردی وکەسیش نەبوو بیکات

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Shanaz and Tarik Ramadan.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە