مەلا و سیاسەت و كۆمەڵگا
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
شەرى ئاین و سیاسەت و كۆمەڵكا و حكومرانى مێژوویەكى دێرنى هەیە لە نێو كۆمەڵگا جیاوازەكاندا ئەگەر چى ئەوروپایەكان توانیان ئاین لە حكومەت جیا بكەنەوە بەڵام تاوەكو ئیستا لە ناو كوردستان ئاین كاریگەرى خۆى هەیە و زۆر جار لە هەندێ مەسەلەدا دێنە قسە و لە هەندێ مەسەلەى تریشدا دەمی خۆیان دادەخەن .
ئەوەى من دەمەوێت قسەى لەسەر بكەم ئەو ووتارانەى ئەم دواى مەلاكان بوو لە شارەكانى دەربەندیخان و كەلار لەسەر سیستەمى خوێندن و جیاكردنەوەى كوران وكچان لە ناوەندەكانى خوێندن ئەم ووتارانە یەكەم جار نین و دواین جاریش نابن بەڵكو ئەمە راستەوخۆ پەیوەندى بە پركردنى گیرفان وپەیرەوكردنى سیاسەت و دەستكەوتى ئامانج هەیە , مەلاكان لە ووتارەكانیان تێكەڵ كردنى كوران وكچان بە هۆكاری سەرەكى فسادى و بەدە رەوشتى لە قەڵەم دەدەن ئەوان پێان وایە ئەو بێ رەوشتیە لە ناو شاردا هەیە پەیوەندى بە تێكەڵ كردنى كوران و كچان هەیە , كەچى خۆشیان منداڵەكانیان لەو قوتابخانە دەخوێنن , زۆرم پێ سەیر بوو كاتێك مەلایەكان لە لەدواى خوتبەى نوێژى هەینى داوا لە هاووڵاتیان بكات ئیمزا بكەن بۆ ئەوەى فشار بخەن سەر دەسەڵات وحكومەت بۆ ئەوەى كوران وكچان جیابكەنەوە , بەڵام ئەو مەلانە رۆژێك لە دواى نوێژى هەینى بە هاووڵاتیانیان نەووت با ئیمزا دژى تۆپباران و گەندەڵى نەبوونى خزمەت گوزارى بكەن , ئایا مەلا بەرێزەكان رۆژێك لە رۆژان لە ناو شارى دەربەندیخان بیستویانە ماڵێك یان كەسانێك هەبن لەش فرۆش بن ئەو ئەوەى مەلایەك دەڵیت سوێند بە خوا ئەو لەشفرۆشیەى لە دەربەندیخان هەیە لە شارەكانى سلیمانى وهەولێر ودهۆك نیە , بەڵام ئێمەى دەربەندیخانیەكان نەمانبیستوە ماڵێك یان كەسانێك هەبن بە ئاشكرا لەشفرۆشى بكەن بەڵام ئاسایە كەسانێك هەیە و خۆشەویستى كەسێكە بەڵام هیچ ماڵێك نیە بەو شێوەیە , لە مێژووى دروستبوونى شارى دەربەدیخان مەلاكان هەمیشە ویستویان لەرێگەى ووتارەكان كاریگەریان بەسەر دەسەڵات هەبێت و هێزى خۆیان بخەنە كار بەڵام هەمیشە ئەم كارایان بۆ نەچوەتەسەر ئەگەر شتێكیشیان كردبێت ئەوا لەسەر بنەماى سیاسى بوون و ئینتیمابوونى خۆیان بۆ حزبێك بووە لە پێناو حزبەكەیاندا كاریان كردووە , زۆر بەداخەوە ئیًستا مەلاكان ئەوەندە ملكچ و گوێرایەڵى حزبە ئیسلامیەكان ئەوەندە ملكەچ نین بۆ قورئان وفەرموودەكانى پێغەمبەر ى ئیسلام لەلایەكى تریشەوە مەلاكانى تەكێى و خانەقا بەناو نەقشبەندیەكەى دەربەندیخان ئەوەندە گوێرایەڵى حزبى دەسەڵاتن و شێخەكەیان ئەوەندە بۆ گیرفانى خۆى و هێزى خۆى كار دەكات ئەوەندە بۆ خوداوەند كار ناكات , لەلایەكى تریشەوە چەند تەكێەكى داناوە بەناوى نەقشبەندى كەچى پێاوى یەكێتى و دەسەڵاتەو و زۆر جار خاوەن بریار وە و لە دابەشكردنى زەوى بەشى دەویەت دەبێت حسابى تایبەتى بۆ بكەن ,
بۆیە ئەوەندە بە مەلا بەرێزانە دەڵێم كەم دەست بخەنە ناو كۆمەڵگا وكەم سیاسەت بكەن ویارى بە عەقڵى هاووڵاتیان بكەن وبۆ مەرامى خۆتان بەكاریان بێنن برۆن دیندارى خۆتان بكەن , ووێنەیەكى جوانى ئاینى ئیسلام نیشانى خەڵك بدەن هەوڵ بدەن ئاین بە ئەمرۆى گوڕانكاریەكان ببەستنەوە با ئیتر مەلاكان لە جیاتى قسەكردن لەسەر سیستەمى پەروەردە و تێكەڵكردنى كوران وكچان با قسەلەسەر باشتركردنى سیستەمى خوێندن و زانستى نوێ بكەن چیتر ئێمە مەلایەكمان ناوێت لە پێناو حزب وسیاسەتى حزب و پركردنى گیرفانى خۆى و تێر كردنى شێخەكەى ئاین بەكاربێنى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست