کاک نه‌شیروان مانه‌وه‌تان له‌په‌رله‌مانی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆرستان شه‌رمه‌زاری یه و تاوانه، میژوو لێتان خۆش نابێت!!!
Sunday, 27/03/2011, 12:00
شۆڕشی نێرگزی کوردستان ئێستا چۆته قۆناغێکه‌وه که پێویستی به هه‌ڵوێست و پشتگیری به‌کرداری هه‌ریه‌ک له لیستی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو هه‌یه، چونکه ئێۆه سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌کی په‌رله‌مانن...!! ئه‌وپه‌رله‌مانه ساخته‌یه‌ی که خۆشتان باش ده‌یزانن چۆن دروست بووه و له‌ڕاستی دا هیچ شه‌رعیه‌تیه‌کی یاسایشی نی یه..!!
کاک نه‌وشیروان تۆ ئه‌مڕۆ ده‌توانیت مێژوویه‌کی پڕشکۆدار و ئازایه‌تی بۆ خۆت له کوردستان تۆماربکه‌یت گه‌ر داواتان له په‌رله‌مانتاره‌کانتان کرد که ئه‌ندامێتی خۆیان هه‌ڵپه‌سێرن له په‌رله‌مانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی یان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن له ڕۆژی 28 ی مانگ:
"ڕۆژی ما‌ته‌مینی" بۆشه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان...!!
وه‌ک وه‌فایه‌کتان بۆ شه‌هیده‌کانی ئه‌م شۆڕشه و پشتگیری تان بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی و داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی که ئێوه به‌جه‌ماوه‌ری خۆتانی ده‌زانن و پشتگیری داخوازی یه‌کانینتان کردووه‌وماوه‌یه‌که قۆڵتان هه‌ڵمالێوه بۆگۆڕان..!!
له‌وڕۆژه‌به‌دواوه سه‌راکانی ئازادی بکه‌نه په‌رله‌مانی جه‌ماوه‌رو بڕیاری نوێ ی ژیانێکی نوێ و سیستمێکی نوێ ی لێ ده‌ربکه‌ن و ئه‌لته‌رناتیفی خۆتان بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌له به ڕاشکاوی ڕابگه‌یه‌نن و چیتر ئاسنی سارد مه‌کوتن له په‌رله‌مانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌دا..!!
ئێوه به شێوه‌یه‌کی ئاشکراو ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن هه‌ردووبنه‌ماڵه‌وه دژایه‌تی ده‌کرێن و له میدیاکانیانه‌وه مۆری تاوانیان داوه له ناوچه‌وانتان، به‌وه‌ی که ئێوه هانده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م شۆڕشه‌ی گه‌نجان وڕاپه‌ڕینه‌ن....!! گه‌رواش نه‌بێت ئه‌وا هه‌روا ئه‌وه کراوه به ماڵ به‌سه‌رتانه‌وه‌وڕۆژانه باجی خۆتان به‌و تۆمه‌ته ئه‌ده‌ن و له هه‌ولیر وزۆر شاروشارۆچکه‌ی تر باره‌گاکانتان سووتێنران و ئه‌ندامانتان قوربانی یه‌کی زۆریان داوه..!!!
په‌رله‌مانتارتان تۆشی لێدان و ئیهانه بوونه‌وه هه‌ر مانه‌وه له‌وپه‌رله‌مانه ساخته‌یه‌دا...!! رۆژانه په‌یامنێر و که‌سایه‌تی یه چالاکه‌کانتان تووشی لیدان و گرتن وئه‌شکه‌نجه.ده‌بنه‌وه..!! ئیوه هه‌ر بێده‌نگن و ماونه‌ته‌وه له‌وپه‌رله‌مانه‌ی ئه‌وتیرۆرستانه‌دا!!
مانه‌وه‌تان له‌و په‌رله‌مانه‌دا بۆته شه‌رعیه‌ت دان به‌وهه‌مووتاوانانه و یاری پێکردن به هه‌ست و نه‌ست و داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و ناڕازی سه‌راکانی ئازادی...!!
مانه‌وه‌تان له‌وپه‌رله‌مانه‌دا ده‌بێته هاوکاری تان بۆئه‌وتیرۆرستانه‌ی که رۆڵه‌کانی ئه‌م شۆرشه‌یان تیرۆرکردووه و ڕۆژانه له پلان دانانان بۆ کاری تیرۆریستی ترله‌دژی ڕابه‌رانی ئه‌م شۆڕشه و خه‌ڵکی ناڕازی و سه‌راکانی ئازادی وله‌باربردنی په‌یامه‌پیرۆزه‌که‌ی بۆ ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ...!!
نازانم ئێوه خۆتان پرسیارتان له‌خۆتان کردووه، به‌ته‌مای چین و بۆچی تائێستا ماونه‌ته‌وه له‌م په‌رله‌مانی تیرۆرستانه‌دا...!!
ئه‌ی ئه‌و هه‌ر ئێوه خۆتان نه‌بوون له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا په‌یمانی گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دان دا به گۆڕڕێنخوازانی ئه‌م کوردستانه...!! ئه‌وه گۆڕڕانخوازان بوون له‌خۆشی ئه‌وپه‌یمانه‌ی ئێوه ده‌نگیان پێ دان و ئێوه‌یان گه‌یانده ئه‌وپه‌رله‌مانه ساخته‌یه‌ی گه‌ر بارزانی و تاڵه‌بانی ساخته‌کاری یان نه‌کردایه ئێوه لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون و ئه‌وان ئۆپۆزسیۆن!!
گه‌ر ساخته‌کاری و پێشێلکاری یه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌بوایه ئێستا له‌جیاتی بارزانی به‌ڕیز د. که‌مال میراوده‌لی سه‌رۆکی هه‌لبژارده‌ی هه‌رێم ده‌بوو، به‌ڕێزیشتان ئه‌تانتۆانی کاندیدبوونایه بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵی له جیاتی تاڵه‌بانی...!!
من دڵنیام ئێوه بۆ پله‌وپایه هه‌وڵناده‌ن به‌ڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوانکراوبوو...!!
ئێوه خۆتان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌رده‌لوولی گۆڕڕانه بگاته کوردستان و شۆڕشی نێرگزی له کوردستان مه‌شخه‌ڵی خۆی داگیرسێنێت، پرۆژه‌ی 7 خاڵیتان بۆ چاکسازی پێشکه‌ش به حکومه‌ت کرد، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن هه‌ڵوێستی هه‌ردووبنه‌ماڵه چۆن بووبه‌رامبه‌رتان...!!
ئێستا کاتی پڕۆژه‌ی چاکسازی به‌سه‌رچووه...!! چونکه بارزانی و تاڵه‌بانی دووپیاوه نه‌خۆشه‌که‌ی کوردن و نه‌خۆشی یه‌کانی ئه‌وان به‌هیچ ده‌رمان و دکتۆرێک چاک نابێت..!!
ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که به‌ڕاشکاوه‌یی پێ یان بڵێین ئێوه ده‌بێت بڕۆن و بگۆڕدرێن....!!
ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌کرێت که خۆتان و په‌رله‌مانتاره‌کان و هه‌موو ئۆپۆزسیۆن بێنه سه‌رشه‌قام و سه‌راکانی ئازادی..!!!
هه‌مووڕه‌نگه‌کان به یه‌ک ده‌نگ و ده‌ست له‌نا وده‌ست هاواربکه‌ن:
" بارزانی و تاڵه‌بانی ئێوه کاتتان به‌سه‌ر چوو، ده‌بێت بڕۆن" ...!!
ئه‌وکاته ئێوه به‌ڕاستی ده‌بنه ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه و ده‌توانن گۆڕڕان بکه‌ن!!!
به‌م هه‌نگاوه‌تان خۆتان و کۆمه‌ڵگا له ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه ڕزگارده‌که‌ن...!!
ئێستا هه‌موو خه‌ڵکی ناڕازی و ڕاپه‌ڕیوی کوردستان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵویستی جوامێرانه‌ی ئێوه‌یه چێتر له‌وه‌زیاتر دوودڵ مه‌بن و هه‌رچی زووه بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یی بده‌ن..!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست