سەیرە عارف قوربانی ئەبەعسێنی لە زاگرۆس تیڤی وە
Sunday, 10/05/2009, 12:00
عارف قوربانی كێیە؟ عارف قوربانی ئەو قەڵەمە جاش بەعسیەیە كە لە سەردەمی بەعسدا قەڵەمەكەی لە خزمەتی جەلادەكانی بەعسدابوو، لە دوای ڕاپەڕینیشەوە وەكو پیشەی هەمیشەی قەڵەمەكی فرۆشتەوە بە ئەو یەكێتیەی كە بە هەزاران شەهیدیدا بەدەستی ئەو ڕژێمەی كە عارف قەڵەم بە دەستی بوو، لە شەڕی براكوژیدا یەكێ بوو لەو قەڵەمە پیسانەی كە ئاگری ئەو شەڕەی خۆش دەكرد، بۆ نمونە سەیری ئەم شیعرەی خواروە بكەن كە لەو كتێبەدا نوسیوێتی كە لە ژێر ناونیشانی سەید جەوهەر جەوهەر بوو بۆ كوردستان.
شیعری عارف قوربانی
پێوانە
هاوڕێی شەهید
باڵای تۆ بەوان ناپێورێ
ئەوانە... چەند بەرز بن
سەریان ناگاتە سمی ئەسپەكەی ئەتاتورك
ئەتاتوركیش چەند بەرزبێت
سەری لە ژێر پێی تۆ ئەخشێت
... ... ...
تۆ لە تەرازوی ئەواندا ناكێشرێی
ئەوانە... چەند بەسام بن
هەر بارستایی پۆستاڵەكانی ئەتاتورك ئەبن
ئەتاتوركیش چەند بەسنگ بێ
هەر پارسەنگی پێڵاوەكانی تۆ ئەبێ
... ... ...
بۆ لەمەولا دڵنیابە كە ناوی تۆ
ئەبێتە نازناوی دەستگیرانی
كچانی قامیشلی و مەهاباد و دیاربەكر و سلێمانی
ناو ئەوانیش ... بارزانی
یەزدانشێرو مەلای خەتێ و
قوروچیەكانی تۆرانی .
خوێنەرانی ئازیزی كوردستانپۆست خاوەنی ئەو شیعرە ئەو شەوە لە تیڤی زاگرۆسەوە وەكو سەگۆ قادری هاوبابی كە دوو قەڵەم جاشی شەڕی ناوخۆن دەڕشانەوە بەسەر لیستی گۆڕاندا، بەڕاستی كەسانی وەك عارف قوربانی قەڵەم جاش دولار چۆن شەرم نایانگرێت كە دێنە سەر شاشەی تیڤی و بە هەمان مەقامی براكوژی زوڕنالێدەدەنەوە؟ ئەم عارفە بێ مەعریفە بۆ ئەوەی پەردە بداتە سەر ڕابردوی خۆیدا چەند كتێبێكی لەسەر ئەنفال نووسی وە، ئەو كتێبانە ناتوانێت ببێتە حەوزی كەوسەر بۆ ئەو خۆی پێ پاك بكاتەوە، شتێكی زۆر سەیرو سەمەرەی تریش ئەوەیە كە كاتی خۆی كەسانی وەك نەوشیروان لە شاخدا خەباتیان دەكرد ئەم عارفە دژیان بووە، كەچی لە سەردەمی بەرهەمی خەباتی نەوشیرواندا هەمان قەڵەم دژی دەنوسێت و دەحەوێنێ، بەڵام خۆش بەختانە ئێستا ماهێتی ئەو قەڵەم فرۆشانە بەسەرچووە، چونكە ئەم سەردەمە سەردەمی تەكنەلۆجیا و پێشكەوتنە، عارف و عەریفەكانی براكۆژی مۆدەی ئێوە بەس لە زبڵخانەی میژووی تاڵەبانی و بارزانیدا نەبێ لە هیچ جێگایەك جێگای نابێتەوە، ئەگەر وانەبوایە ئەبوایە ئیستا ئێوەیەل ڕوتان ڕەشبووایا لە زینداندا بكەوتنایە، چونكە ئێوە بەنزینی سوتانی ڕۆڵەكانی ئەم میللەتەبوون لە شەڕی براكوژیدا، عارف و عەریفەكان لە هەر شوێن و جێگایەك دولارهە بێ دەنوسن دەچەقێنن، باشترین نمونەش ئەو شیعرەی سەروەیە كە هی خۆیەتی، بێشەرمیەكی گەورەشە عارف لە شاشەی تیڤی زاگرۆس قسەدەكات و خاوەنی ئەو شیعرەش بیت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست