کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بە دەستخۆشی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەعسیەكان مەزاری عەدنان خیراللە چاک دەكەنەوە

Thursday, 01/08/2013, 12:00

1628 بینراوە



لە سالی1989 عدنان خیرللە كوِرە خالی سەددام و وەزیری بەرگری ئەو كاتە عیراق , پاش تەواو كردنی هەموو قۆناغەكانی ئەنفالی بەد ناوو راِماڵینی حزبە كوردستانیەكانو سەرۆكەكانیان بەرەو ئێران, گەشتێكی بۆ چیاكانی كوردستان كرد, بێگوومان كاری گەری وێنەكانی ئەو گەشتەلەسەر تەلەفزیۆنی ئەو كاتەی عێراق لە دڵی زۆر كورد تا ئێستا هەماوە , وە لە ڕێگای گەڕانە لە موسل بۆشاری بەغدا لە نزیك دێی مەلاقرە, ناوە ڕاستی دەڤەری كەندیناوە, فڕۆكەكەی كەوتە خواروەو كۆچی دوایی كرد . سەددام وەك ریزلێنانێك بۆ عدنانی خالۆزای, مەزاراێكی زۆر جوانی لە شوێنی كەوتنی فرۆكەكەی دروستكرد وناوی شوێنكەی ناو نا (العدنانیە) وەماستەرپلانێكی بۆشارێك دانا بە ناوی شاری العدنانیە.سەددام لەبە تووشبوونی گرفتی هەمە جۆری ئەو كاتە بۆی نەكرا كەشاری عەدنانیە تەوابكات. بەڵام چەند عەشیرەتێكی عەرەبی لە دەرو پشتی مەزارەكەی عەدنان خیراللە جێنیشن كرد. پاش ساڵی2003 عەربەكان هەڵاتن وە خەڵكی دەڤەرەكە مەزارەكەیان شپرزە كرد . لەبەر ئەوەی وا تێگەیشتن مەزاری عەدنانی ئەنفالكەر جێی لەو دەڤەرە كوردیە ڕسەنە نابیتەوە .
بەڵام پێش ساڵێك یان زیاتر, حكومەتی بەعسیەكان لە موسل گەڕاوە عەدنانیە, دەستیان كردەوە بەتەواو كردنی پلانەكەی شاری عەدنانیە.
ئەگەر لەو كاتە سەردانی گوندی مەلاقەرە بكەی, كە زۆر نزیكەلە عەدنانیە, بە چاوی خۆت دەبیینی شۆفەروو قەللابو ماشینی هەمەجۆر لەدەروو پشتی مەزارەكەی عدنان خیر اللە كار دەكەن , شقامێَكی گەوەرەی جووت ساید بەرەو مەزارەكەی دەبەن, وە شوێنی خزمەتگوزاری لە دەورووپشتی مەزارەكەی دروست دەكەن. وە دەنگی ئەندازیاروكرێكارانی عەرەب لەناو عەدنانیە بەرزەو وەك بەخەلكی دەڤەرەكە بلێن عدنان خیراللە شەهیدی ئەو دەڤەرەیە .. ئیوەش كەسو كاروو مندالانی شهیدانی پێشمەرگەكانی هێزی دەشتی هەولێر وتیپی 86 هەولێر باوكتان بە هەلە چووبوون كە چەندان داستانیان لەو دەڤەرە لە دژی بەعسیەكانو جاشە كانیان كرد .
چەندرۆژێك لەوە بەر ڕێم كەوتە عەدنانیە ئەو پرسیارانەم بە خەیالا هات ,بۆچی حكومەتی هەرێم ماستەر پلانێكی تۆكمەی سەربەخۆی وەك ماستەر پلانكەی عەدنانیەی بۆ شەهیدەكانی كەندیناوە دانەرشت ؟ بۆچی لە پێش چاوی خەلكی ئەو دەڤەرە , ماستەر پلانەكەی بەعسو كۆمەلگای العدنانیە بە حكومەتی موسڵ جێ بەجی دەكری؟ ئاخۆ حكومەتی كوردستان كەندیناوەی بەدەڤەرێكی كوردستانی دا ئەنێ؟ ....ئاخۆ دەبی دایكو باوكو مندلانی شهیدانی ئەو دەڤەرەو ئەنفالكراوەكان چەندپرسیاریان لە خەیالابێ ...


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)