کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەرانەوەی هێزەکانی گەریلا بۆ باشوری کوردستان و سودەکانی

Friday, 10/05/2013, 12:00






بێگومان ئێمە وەك میللەتیکی ستەمدیدەی مافخوراو، بە درێژایی دە دەیەیە بەشێوەیەکی ناوەندی بەستراوینەتەوە بە هەندێك میللەتی سەردەستی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە، وە لە هەرپارچەیەکی ئەم خاکە دابەشکراوەدا هەرکاتێك جوڵانەوەیەکمان بۆ داواکاری ئازادی و ڕزگاری بەرپا کردبێ دەستبەجێ وڵاتانی داگیرکەری کوردستان ناکۆکێ لاوەکێکانی نێوانیان وەلاناوەو بۆ کپ کردنەوەی دەنگی زوڵاڵ و ئازادیخوازی جوڵانەوەکانمان سەریان کردوە بە یەکاو هیوا ڕەنگاڵەیەکانمانیان بە ساوایی لەگۆڕناوە لە مێژوی ڕابردوماندا زۆر لەم نمونانەمان هەیە ، بۆ ئەمەش تورکیا ڕۆڵێکی خراپی گێڕاوە چونکە لە دابەشکردنی خاکی کورداندا تورکیا بەشی شێری پێدراوە ، بۆیە زۆرجار زۆرێك لە ڕامیارانی بیر تیژو زانای گەلەکەمان وتویانە کلیلی ڕزگاری کێشەی کورد لە چنگی تورکیادایە بەو پێیەی ئەگەر هەرپارچەیەکی دیکەی کوردستان ڕزگاریش بکرێت تورکیا دەتوانێت تەنگوچەڵەمەی بۆ بئەفرێنێت لەترسی سەرهەڵدانی بەرخۆدانی کوردانی بندەستی خۆی کە حەشیمەتێکی بیست ملیۆنین.
بەڵام ئەمجارەیان تورکیا لە ژێر فشاری بەهاری عەرەبی و ئەو هەلومەرجە نوێیەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە و دواجار ناتوانایی تورک بۆ کپ کردنەوەی تەڤگەڕی ئازادی خوازی کورد بە ڕێگەی ئاگرو ئاسن بەکارهێنان و ئەو فشارە زۆرەو ئەو خوێنە زۆرەی کە pkk لە مێژوی خەباتی خۆیدا لە پێناو گەشتن بە ئازادیدا لە جەستەی تورکی ڕشتووە تورکیا ناچار کرا کە ئۆجەلان بە مخاتەبی ڕەسمی گەلی کورد بناسێ کە پێشتر هەرگیز ئەمەی پەسەند نەدەکرد ، بەڵام بەهۆی بارودۆخی نوێی شام و ئەو ڕێکخستنە پتەوەی کە گەلی کورد لە باشوری بچوكدا دروستی کردوە تورکیا ترسی ئەوەی لێنیشت کە پرشکی ئاگری شۆڕشی شام ئەویش بگرێتەوە و زیانێکی گەورەی پێبکەوێت ، بۆیە لەم ساتەوەختەدا بە موخاتەب ناساندنی ئۆجەلان و کردنەوەی دەرگایەك بەڕویدا بۆ ئارگومێنت و گفتو گۆ هەنگاوێکی ژیرانەی سەرانی ئاك پارتی بو، هەرچەندە ئەم پارتە سیاسییە بۆ خۆشی خەونێکی لەم چەشنەی هەبو بۆ لە ڕیشەوە چارە سەرکردنی پرسی کورد چونکە ئەمەشی بۆ دەبێت بە دەستکەوتێکی دیکەی سیاسی هەروەك چۆن لە ڕوی ئابورییەوە توانی تورکیا لە قەیرانی هەڵاوسان و بێکاری ڕزگار بکات و بەهای دراوی تورکی بەرزبکاتەوەو نرخی پشکی کۆمپاناکانی تورکیا لە بۆرسەکانی جیهاندا بەرز بکاتەوە و دواجاریش ئەمە بو بەهۆی گەشەی زیاترو بەرەو پێشەوە چونی ئەم پارتە ، بەم هەنگاوە نوێیەشی زیاتر خۆی لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیادا بەهێز دەکات و دەبێت بە خاوەنی سەروەری ئاشتبونەوەی تورکیاو هەوێنی وەستاندنی نەزیفی خوێنێکی گەش کە نزیکی چڵ ساڵە لە جەستەی کوردو تورك دەڕژێت ئەمەش ئەو ئاواتە یە کە ئاك پارتی خەونی پێوە دەبینێت .

هەرچی پەیوەندی بە باشوریشەوە هەیە ئەوەیە کە چارەسەر بونی پرسی کورد، لەباکوردا یانی کەم بونەوەی نەیارێکی تری سەر سەختی بەردەم خەونەکانی گەلەکەمان و بگرە زیاد بونی دۆستێکی سیاسی و ئابوریش کە ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە بۆ سەرجەم کورد ، لە ڕویەکی تریشەوە هاتنەوەی ئەم ژمارە تێکۆشەرەی کورد لەم ساتە ناسکەی عێراقدا کە ڕووەو شەڕی نەتەوەیی و ئاینزایی دەچێت دەبنە قەڵایەکی پتەوی سەخت بۆ کوردانی باشورو مایەی ئومێدن بە تایبەت لە ئەگەری یەکلا کردنەوەی ناوچە دابڕاوەکاندا بە ڕێگە چارەی سەربازی دەتوانرێت بۆ چاوترساندنی هێزی عەرەب کەڵکی تەواویان لێ ببینرێت، کەواتە بە هەمو پێودانگێك گەڕانەوەی گەریلا دلێرەکانی کورد بۆ سەرزەمینی هەرێمی میدیای ئازاد مایەی خۆشحاڵییە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە