KNN سه‌وز به ڕه‌ش و زه‌رد به سپی ئه‌بینێت،گۆڕانیش ڕێژوان به "تێكده‌ر" و هیوا ئه‌حمه‌د به "میوان"
Wednesday, 25/01/2012, 12:00
دوایین هه‌ڵه كه گۆڕان كردی، ناوزه‌دكردنی ئازادی خوازان نه‌بوو به "ئاژاوه‌گێڕ"،ئه‌و دانیشتنه نه‌بوو كه له‌گه‌ڵ بارزانی و له‌سه‌ر شه‌ره‌فی نهوششیروان مسته‌فا ئه‌نجامی دا،ئه‌و به‌رنامه‌ش نه‌بوو كه ته‌نها و ته‌نها ئامانج و نێچیری به‌رهه‌م ساڵح به پله‌ی یه‌ك و یه‌كێتی بوو به پله‌ی دووه‌م،به‌ڵكو له ئێستادا دوا هه‌مین هه‌له‌ی ڕۆژی خۆی له دانیشتنێكی پشت ده‌رگا داخراوه‌كان بوو له‌گه‌ڵ یه‌ك له "سه‌ركرده" خاوه‌ن "درۆ و دراوه‌كان" له‌گه‌ڵ داهێنه‌ری ئه‌و ده‌ربڕینه هاوچه‌رخه سه‌رده‌م به‌سه‌رچووه،هه‌لبه‌ت به دیدی نوێی گۆڕان، كه دوور نییه متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی بدۆڕێنێت! هه‌ڵبه‌ت گه‌ر وا بڕوات،له داهاتوویه‌كی نزیكدا، كه‌س نازانێت كه ئاخۆ سۆسیالیست زۆرن یاخود گۆڕان؟!
سه‌یر له‌وه‌دایه كه گۆڕان هاوچه‌شنی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر وه‌خته كۆمه‌ڵێك كادر بخاته بازاڕه‌وه كه بێ "چوون و چرا" به‌رگری له سیاسه‌تی سهركرداهیتی هه‌ڵنه‌بژێردراوی ئه‌و ته‌ڤگه‌ره ده‌كه‌ن و خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م یان ئه‌و بیانوون وه‌ك پاساوێك بۆ سیاسه‌تی به ههلهداچووی خودی نه‌وشیروان و بازنه‌ی نزیك لێی. دواهه‌مین پاساو و پۆزشی بێ به‌رهه‌می كادر و لایه‌نگرانی گۆڕان ڕه‌نگكردنی دیداری نێچیرڤان بارزانی،كه بڕیاره بۆ چه‌ندمین جار ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، و نه‌وشیروان مسته‌فا،ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه له لایه‌ك و دیداری بارزانییه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كه‌ناڵی KNN دا.گوایه ئه‌و پێشوازییه گه‌رم و گوڕه‌ی له بارزانی كراوه ته‌نها میواندارییه‌كی "كوردان"ه بووه نه زیاتر،جگه له‌وه ئه‌و،واته بارزانی،حه‌زی كردووه كه سه‌ردانێكی مه‌یدانی كه‌ناڵێك بكات كه پێشه‌نگه بۆ ڕاستگۆیی و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه،هه‌ڵبه‌ت به قسه‌ی گۆڕان،بارزانی هه‌ڵوه‌دای هه‌لێك بووه بۆ گوشینی ده‌ستی ماندووی ئه‌و كه‌ناڵه و پیرۆزبایی لێ كردنیان؟!
ئێوه وتتان و جه‌ماوه‌ریش باوه‌ڕیان كرد؟! میوانی چی و ده‌ستخۆشی چی،به بكوژانی شه‌هید سه‌رده‌شت و سۆران و ڕێژوان و ده‌یان هه‌زاری تر ئه‌ڵێن میوان،جا هه‌ر ئه‌مه كه‌م بوو؟! دوای ئه‌وه خێره كه‌ناڵی KNN كراوه به ڕۆیته‌رز و وا به‌سه‌ر كوردستان تیڤی و زاگرۆس و چه‌ندین كه‌ناڵی تری سێبه‌ردا بارزانی KNN پێ شیاو بوو! ئه‌ی بۆ ناڵێن ئه‌وه ئه‌م كه‌ناڵه بوو یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی پارتێكی سیاسی بڵاوكرده‌وه كه به خۆپیشانده‌رانی وت "ئاژاوه‌گێڕ"؟! یان نا،به قسه‌ی خۆتان،ئه‌و بارزانییه بێ كڵاوه،سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ كه‌ناڵێك ده‌ربڕیوه كه سه‌وز به ڕه‌ش و زره‌د به سپی ئه‌بینێت،كه ڕێژوان به "ئاژاوه‌گێڕ"و هیوا ئه‌حمه‌دیش به "میوان"؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست