نامەیەك بۆ وەزارەتى پلاندانان و رێگەوبان و ئەوانى دیكەیش
Tuesday, 04/12/2012, 12:00
نامەیەك بۆ وەزارەتى پلاندانان و رێگەوبان و ئەوانى دیكەیش
وەرن لەكفرى داهێنان بەردەوامەو دوو سایدى كفرى-ناسالح ببینن
نازانم لەكوێیەوە دەستپێبكەم، لەئەندازیارى ئاخر زەمانەوە، یان لە قایمقامى بێدەربەست و بێ دەنگەوە، یان لە بەڵێندەرى فێڵبازو تەماحكارەوە!! كورد وتنى (وێنەكان خۆیان ئەدوێن) ئیتر ئێمە تەنها بەكورتى و بەخاڵ باسى ئەو دوو سایدەى (كفرى-ناسالحَ)تان بۆ دەكەین..
یەكەم/
جووت سایدەكە درێژێكەى نزیكەى 4 كیلۆمەترە، ئەو سایدەى كە ئیستا كارى تیدا دەكەن، دەبوایە بەدیوەكەى دیكەدا (واتا دیوى گوندى 12ئیمام و كارگەى غازەكەدا) دروستبكرایە، لەبەر ئەوەى مەجالى زۆرى بەدەمەوە هەبوو، شوێنەكەى فراوانتروبوو، لەماڵەكانیشەوە دوورتربوو، كەچى بە پێچەوانەوە بەدیوى ماڵەكانەوە دروستكراو ئەمەیش هەڵەو مەترسى زۆرى هەیە:
1-تەنها یەك دوو مەترێك لە ماڵەكانەوە دوورەو لەكاتى هەر رووداویكى هاتووچۆدا مەترسى بۆ سەر ئەو ماڵانە دروستدەكات.
2-هەروەها تەنها چەند مەترێك لەبانگى كفریەوە دوورەو ئەمەیش بەهەمانشیوە لەكاتى رووداوى هاتۆچۆدا جیگاى مەترسى لێدەكرێت.
ئەوەى دەیزانین هۆكارى دروستكردنى ئەو سایدە بەدیوى ماڵەكانەوە، تەنها ئەوەیە كە ئەو پردەى دروستیدەكەن لەم جێگایەوە شوێنەكەى چەند مەتریك بەرزترەو چەند تەن شیش و چیمەنتۆیەك قازانج دەكەن و لەكیسەیان دەمێنیتەوە.
دووەم/
بەدرێژایی رێگا كۆنەكە سێ ئاورێژ (كۆپرى) لێبوە، پێشترو لەكاتى لافاوو باراندا، هەرگیز ئاو بەسەر جادەكەدا گوزەرى نەكردووە، بەڵام ئەم داهێنەرانەى كورد، هەستاوون لەكاتى دروستكردنى سایدە نوێكەدا، لەكۆى ئەو سێ ئاورێژە (كۆپرى) دووانیان پڕكردۆتەوە، واتا نەك هەر كۆپرییان لەسایدە نوێكەدا دروستنەكردووەو هەستاون دوو كۆپریە كۆنەكەشیان پركردۆتەوە، بۆیە لە بارانەكەى 19/11/2012دا لافاو هەستابووەو بەهۆى نەبوونى ئاورێژەوە لافاو بەسەر جادەكەدا هەڵسابوو، هەروەها بەشێك لە سایدە نوێكەیشى فتكردبوو.. پرسیار دەكەین: ئایا دەكرێت رێگەیەكى چوار كیلۆمەترى تەنها یەك ئاورێژى بۆ بكرێت؟ لەكاتێكدا بەردەمى زەویەكى فراوانەو چەمەو لە زستاندا ئاوى لێكۆدەبێتەوە؟ ئەمەیە داهێنان لەكفریدا، وەزارەتى پلان دانان!
سێیەم/
ئەو شیشەى كە لە دروستكردنى پردەكەدا بەكارهاتوە شیشى عادى و بۆ ماڵان بەكاردێت نەك بۆ پرد!؟ هەروەها ێەبى دنگەكان هەندێكیان تەقیوون لەبەر ئەوەى چیمەنتۆى كەمبووەو ئاوپەرژێن نەكرابوو لەكاتى خۆیدا.!
چوارەم/
پانى سایدەكە تەنها 6 شەش مەترە، بەڵام دەبوایە 9 نۆ مەتر بوایە! ئایا شەش مەتر رێگەى دەڕاسەیەك و تانكەرێك پێكەوە دەبێتەوە؟ یان ئەگەر ئۆتۆمبێلێك پەكى بكەوێت ئایا ناڕحەتى دروستناكات بۆ شۆفێرانى دیكە؟
پێنجەم/ ێەب و جیمەنتۆكان لەزۆر جیگەو شویندا تەقییون و درزیان تێكەوتووەو تەپیوون؟! ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زەویەكە باش نەكوتراوەتەوەو هەر لەكۆڵ كراوەتەوە.!
ئەوەى جێگەى پرسیارە..... قایمقامى كفرى مێش میوانى نییە، ئێمە گللەیی لەو ناكەین، چونكە ئەو زۆرجار وتوویەتى: (من خەلكى كفری نیم جى دەبێت باببێت)، هەروەها وتویەتى (من خەڵك دەخەمە رێ و عیلاقەم بەهیجەوە نابێ و هەركەس داواكارى و كیشەى هەبێت تەنها دەیانخەمە رێ) ئەمەیە قایمقام!.
بۆیە ئێمە رەخنە لە ئیدارەى گەرمیان و بەریوەبەرایەتى رێگەوبانى گەرمیان دەگرین كە هەڵویستیان نییەو هیچ ناكەن بەرامبەر ئەو كەمتەرخەمى و گەندەڵیانە. بۆیە داواكارم لە وەزارتى پلاندانان و لایەنى بەرپرس كە بێن لەكفرى چایەك بخۆنەوەو تەماشایەكى ئەو رێگایە بكەن، بزانن ویژدانیان قبوول دەكات بەوشیوەیە پارەو داهاتى ئەم وڵاتە بەفیرۆ بروات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست