کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست وەهمیەتى باسەكانى بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود لەمەڕ دەوڵەتى كوردى ئاشكرا دەكات

Monday, 28/02/2011, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست_هەولێر:
ماوەى چەند رۆژێكە بنەماڵەى مه‌سعود بارزانى و پارتییەكان دەنگۆى دروستبوونى دەوڵەتى كوردیان بڵاوكردوەتەوە، كە ئەویش جگە لە وەهم و پیلان بۆ خاوكردنەوە و هێوركردنەوەى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان هیچى تر نییە.
سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو لە نێو سەركردایەتى پارتى تایبەت بە پەیامنێرى كوردستان پۆستى راگەیاند، كە ئەمڕۆ واتە 2 شەممە رێككەوتى 28-2-2011 سەركردایەتى پارتى كۆبوونەوەیان بە قیادەى هێزى زێرەڤانى كردووە، هاوكات ئەو هێزەشیان دابەشكردووە بۆ دوو میحوەر، كە ئەویش دەبێت لە یەكى مانگەوە دەست پێبكات، میحوەرەكانیش میحوەری هەولێر و میحوەرى دهۆك و زاخۆ، هاوكات ئەوەشیان پێ وتراوە كە دەبێت خۆیان لەو شوێنانەى بۆیان دیارى دەكرێت قایم بكەن.ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ له‌ نێو خودی هیزی زێره‌ڤانی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ رووبدا بۆیه‌ ئاڵوگۆریان به‌ هێزه‌کان کردووه‌.
لە درێژەى لێدوانەكەیدا بۆ سایتى كوردستان پۆست سەرچاوەكە ئاماژەى بە چوونى نوێنەرانى پەرلەمانى كوردستان كرد بۆ مەیدانى ئازادى و ناو خۆپیشاندەرانى شارى سلێمانى، كە ئەوەش تەنها بۆ کات کوشتنه‌ و مەشغوڵكردنى خۆپیشاندەرانى سلێمانیە و ئەو خاڵانەشى كە لە لایەن پەرلەمانتارەكانەوە وەرگیراون لە خۆپیشاندەران ناخرێنە وارى جێبەجێكردن.
هەمان سەرچاوە ئەوەشى روون كردەوە كە قسە و باسى دەوڵەتى كوردى لە لایەن بنەماڵە و پارتیەوە تەنها و تەنها بۆ مەشغوڵكرنى خەڵكى كوردستانە، وتیشى: كە لە ماوەیەكى نزیكدا مەسعود بارزانى لێدوانێكى وەهمى نەتەوەیى دەدات بۆ راى گشتى لەمەڕ دروستكردنى دەوڵەتى كوردى، كە ئەوەش تەنها سیناریۆى بنەماڵەى بارزانیە بۆ هێوركردنەوەى خەڵكى ناڕازى لە گەندەڵى و دزى و بكوژى بنەماڵەى مەسعود و تاڵەبانى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە