کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ملازم جامی بارزانی و عەمید ڕەوان بارزانی گەیشتنە قوشتەپە !!!!

Thursday, 20/12/2012, 12:00






وا باس دەکرا کە گوایە هێزی تایبەتی یەکی کۆماندۆڤبەرەو کەرکوک بەڕێ کەوتووە. دواتر زانیمان کە ئەم هێزە لە پشت قوشتەپە جێگیر بووە.!ئەم هێزە بە فەرماندەیی عەمید ڕەوانی برای نێچیرڤان بارزانی و ملازم جامی بارزانی، لە هرەولێرەوە بەڕێکەوتن، بەلام دوای نیو کاتژمێر دوورکەوتنەوە لە هەولێر، لەودیوی قوشتەپە جێگیر بوون. کەسانێک بەناوی لایەنگرانی ڕەوان بارزانی هەرایەکیان لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک نایەوە بەوەی کە گوایە فەرماندە ڕەوان و ملازم جامی بۆ بەرگری لە ناوچە دابڕاوەکان گەیشتوونەتە کەرکوک!.
 چەند جێگەی بەزەیین ئەمانە کە خۆیان کردوۆتە دەستەمۆی ئەم مندالانە . ئەمانە ناوی پێشمەرگەشیان زڕاند . پێشمەرگە وا لە سەنگەری بەرگریدان و کەچی ئەمانە هاتوون خۆیان کردۆتە قەشمەری خەلک لە تەنیشت قوشتەپە. دیارە لای ئەمانە هێشتا پێش ٢٠٠٣ یە و وا دەزانن سەنگەرەکانی سوپای عێراق لەم دیوی پردێ و نزیک قوشتەپەن؟. چەند کوناحن و جێگەی بەزەیین لایەنگرانی فەرماندە ڕەوان بارزانی، خۆ ئەمەشیان گەندەڵی و بزنێس نییە کە ڕەوان و دارودەستەکەی دوور لە چاوی خەلک و بە شاراوەیی بیکەن، بەرەی بەرگری لای خەلک ئاشکرایە کە لە خووارووی کەرکوکە نەک قوشتەپە. ئێوە ئابڕووی ناوی پێشمەرگەتان برد. ئەم هەرایەتان تەنیا بۆ خۆ دەرخستن بوو، بەلام ئابڕووی خۆتان برد و خەلک قەشمەریتان پێدەکات. دەک داوەشێن، خەلک جیاوازی نێوان کەرکوک و قوشتەپە دەزانن، خەلک گەمژە نیە، پیشەی ئێوە گەندەڵی و دزییە، ئێوە ئەم گەلە تاڵان دەکەن، چۆن ئەمڕۆ بەرگری لێدەکەن؟


جامی بارزانی



ڕه‌وان بارزانی

ئەگەر ئەمە قەشمەری نەبێت بە ناوی پێشمەرگە ئەی چۆن جامی پانزە ساڵان دەبێت بە ملازم؟ چۆن بێ ئەوەی ڕەوان بارزانی شەهادەی هبێت و تاقەتی ئەوەی نەبێت یەک دەقیقە لە کۆلێجی سەربازی ئامادە بێت، لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە پلاەی عەمیدی پێ دەبەخشرێت ؟. ئایا ئەمە غەدر نیە لە ناوی پێشمەرگە؟، ئایا ئەمە سوکایەتی نیە بە پلە سەربازییەکان و خزمەتی پێشمەرگایەتی؟. ئێوە وەرن بگەڕێنەوە ناو شار و لە دزی و گەندەڵیەکانتان بەردەوام بن و واز لە پێشمەرگەش بێنن. خەلک دەزانن ئەم نمایشەی ئێوە خۆ دەرخستن و درۆیە، پێشمەرگەش دەزانێت کاری ئێوە درۆیە، کەواتە داوەشێن و قوڕکەن بە سەرتانا و چیتر خۆتان سوک و ڕیسوا مەکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە