کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن له‌رێگه‌ی رێكخراوی ئاسوده‌ و كۆمپانیای شادییه‌وه‌، خه‌لاتی بكوژانی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات

Sunday, 17/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 1 هه‌ولێر
له‌رۆژی 14ی6ی 2012 به ‌ئیعازو پاڵپشتی پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ڕێكخراوی ئاسوده‌ بۆ راپرسی و پرسی گه‌نجان كه‌ ملازمی زیره‌ڤانی(سیروان گه‌ردی) سه‌رپه‌رشتی ده‌كات به‌هاوكاری كۆمپانیای شادی بۆ چاپه‌مه‌نییه‌كان كه ‌سیخوری نێو چاپه‌مه‌نییه‌كان که‌سێکه‌ به‌ ناوی (عومه‌ر زۆر باش) خاوه‌نێتی، له‌ هۆتیل چوارچرا له‌ مه‌راسیمیكدا به‌ناوی خه‌ڵات كردنه‌وه ‌زیاتر له ‌14 ئه‌فسه‌ری گه‌نده‌لی پۆلیس و ئاسایشی خوێنڕێژی گشتی و هه‌ولێریان به ‌ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی گه‌وره ‌ماڤیای هه‌ولێر و عه‌لی حوسێن كۆنه ‌ئامر مه‌فره‌زه‌خاسه‌ی فورسانی سه‌رده‌می به‌عس و خاوه‌نی 3 (نوته‌شوجاعه‌ی) سه‌دام كه ‌ئه‌مرۆ به‌رپرسی لقی 2ی پارتییه ‌له‌ هه‌ولێر ئه‌و سیناریۆیه‌یان به‌رێوه‌برد!
ئه‌وه‌ی بۆ ئیمه‌ی رۆژنامه‌نووسان گرنگ بوو خه‌ڵاتكردنه‌كه ‌نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌لامانه‌وه ‌ئه‌وه ‌بایه‌خداربوو كه ‌بكوژانی ‌سه‌رده‌شت عوسمان خه‌لات كران، كه‌ زۆربه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك له ‌شێوه‌كان پشكی سیخوڕایه‌تی و تاوانیان هه‌بووه ‌له ‌شه‌هیدكردنی ئه‌و مرۆڤه جوامێره‌دا!

له‌ ناو ئه‌و تاوانبارانه‌دا:
1- عه‌میدی ‌ساخته ‌و ته‌زویره‌، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولیره‌، كه ‌بروانامه‌كه‌شی ته‌زویره ‌له‌مقده‌مه‌وه‌ كرایه ‌عه‌مید پله‌ی عه‌قیدی نه‌بینی: ئه‌م که‌سه‌ ده‌ستی هه‌بوو له‌ چاودێری نه‌كردنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان دوای ئه‌وه‌ی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ خۆی ئاگاداری كردبوه‌وه، ‌كه ‌به‌مۆبایل هه‌ره‌شه‌ی لێكراوه ‌و ئه‌ویش به‌پیلانی پاراستن به‌ده‌میه‌وه ‌نه‌چووبوو..ئه‌مه ‌نه‌ك خۆی به‌لكو ئه‌ڤین خۆشكیشی له ‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولیر 3 جار به‌دزی داووده‌رمانه‌وه‌ گیراوه‌، به‌ڵام ئه‌م نه‌یهێشتووه‌ بگیرێت و بۆی تێکه‌وتووه‌.

تاوانبار عه‌بدولخاڵق ته‌لعه‌ت

2- دوای ئه‌ویش عه‌مید تاریق نوری به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت ك ه‌شه‌و رۆژ چاودوێری ماڵی شه‌هید سه‌رده‌شتی له‌ ئه‌ستۆدابوو..
3- هه‌ر یه‌كه ‌له‌عه‌مید محمه‌د سه‌لیم مزۆری كه‌ بێڕه‌وشترین بارزانی یه‌له‌ناو ئاسایشی گشتی تا ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی مۆڵه‌تدانی سه‌نترو ریێكخراوه‌كانی له‌ ئه‌ستۆدایه، تا ئێستا ئه‌م خوێنمژ و سیخوره‌ی ئاسایشی گشتی 4 جار به ‌دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ناشرین و له‌ناو سه‌نته‌ره ‌به‌ناو رۆشنبیریه‌كانی پارتییه‌وه ‌ده‌ستگیر كراوه‌.


تاوانباران نه‌وزاد هادی و نوری حسێن

3- ئه‌م محمه‌د سه‌لیم مزۆرییه‌ له‌ رێگه‌ی چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی سیخوری ناو میدیاكانه‌وه ‌چاودیری شه‌هید سه‌رده‌شتی كردبوو تا ئه‌وه‌ی 6 رۆژ خۆی به‌دوایدا ده‌چوو..

4- هه‌ر یه‌كه ‌له ‌بارزان قه‌ساب و هیرشه ‌ره‌ش و یوسف گه‌رمیانی له‌نێو ئه‌و خه‌ڵاتكه‌رانه‌دا بوون كه‌راسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌كوشتنی زیاتر له ‌40 كه‌سی ناو هه‌ولیردا هه‌یه‌ و به‌تایبه‌تی بارزان و دلشاد یوسف كه ‌ئه‌ركی رفاندنی شه‌هید سه‌رده‌شتیان له‌ئه‌ستۆ گرتبوو تا گه‌یاندنیان بۆ سه‌ری ره‌ش.

دیاره ‌ئه‌وه‌ش زانرابوو هه‌ریه‌كه ‌له ‌ساڵح موسا گه‌ردی و نه‌زهه‌ت حالی و عیسمه‌ت ئه‌رگوشی و قاسم مزوۆری (مامۆستا قاسم) بكوژی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شتن ئه‌وانه ‌گشتیان بارزانیین.


 سیروان گه‌ردیی پیاوی پاراستن و تاوانبار و خوێنڕێژ

سیروان گه‌ردی كه ‌ملازمی زیره‌ڤانییه‌ و خاوه‌نی ئاستێكی زۆر رۆشنبیریش نییه، ‌به‌ڵام ته‌واویی كاته‌كانی ته‌رخان كراوه ‌بۆ سیخورایه‌تی و بانگیشه‌دان بۆ بارزانی و بنه‌ماله ‌خیانه‌تكاره‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا.

عومه‌ر زۆرباش خاوه‌نی كۆمپاینای شادی بۆ چاپه‌مه‌نی ‌له‌ناو كۆمه‌ڵگا‌ له‌ئاستی خوار سفردایه به‌هۆی چاپخانه‌كه‌یه‌وه ‌كه‌ دزی و گه‌نده‌ڵی له‌و ده‌زگایانه‌دا كات كه‌ كاریی له‌لا ده‌كه‌ن به ‌وه‌سڵی ساخته ‌و زیاد و كه‌می پرۆژه‌كان بۆته‌ خاوه‌نی 10 ملێۆن دۆلار بئه‌یستاش ئه‌ندامی ناوچه‌ی سنوری مه‌خموره‌بۆ مه‌لاس دان له‌ناو دزیی و گه‌نده‌لیه‌كاندا و. به‌خۆی كوڕه‌كانیه‌وه‌له‌رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی دوو مانگی رابردوو سیخوریان بۆ پاراستنی لقی 2 ده‌كرد.
جوانترین به‌ڵگه‌كه‌هه‌رچیمان نووسیوه‌جێگای باوه‌ری خوینه‌رانه‌، كه‌ئه‌و سه‌نته‌ری ئاسوده‌ی سیروان گه‌ردی پاراستن بۆ راپرسی و ته‌وزویر كردن و گه‌وره‌كردنی بالای شكاوی بنه‌ماله‌ی بارزانی بووه‌، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بۆ خه‌لات كردنی خیانه‌تكاران و تاوانبارانیش بۆته‌سه‌كۆی ریزگرتن له‌جاشخیانه‌ته‌كانی 31ی ئاب.
ئه‌مه‌ش لینكی هه‌واله‌كه‌یه‌له‌رۆژنامه‌ی هه‌ولیر كه‌پاراستن ده‌ریده‌كات:

http://hawler.in/news29427-1.htm


******************** یان هه‌واڵه‌که‌ لێره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ ***************

چواردە گەورە ئەفسەر و كەسایەتی رێزیان لێ نرا

ئومێد پشدەری

سەنتەری ئاسوودە بۆ راپرسی و پرسەكانی گەنج، بە هاوكاریی كۆمپانیای شادی بۆ چاپەمەنیی هونەری، لە ڕێوڕەسمێكدا لە هۆتێل چوارچرا، خەڵاتی بەسەر 14 گەورەئەفسەری هەر‌ێم و كەسایەتیدا دابەش كرد كە رۆڵیان لە پاراستنی ئاساییش و ئارامیی هەرێمی كوردستاندا هەبووە.
 
 لە پێناو رێزگرتن لە ئەزموونی خەبات و دڵسۆزییان لە ئەرك و پۆستی جیاجیادا، سەنتەری ئاسوودە بۆ راپرسی و پرسەكانی گەنج، لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) و بەرپرسی لقی دووی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عەلی حوسێن)، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەسەر 14 گەورەئەفسەری هەرێم و كەسایەتیدا دابەش كرد كە دڵسۆزانە ئەركەكانی خۆیان ڕاپەڕاندووە و رۆڵێكی كارایان لە پاراستنی ئەمن و ئاساییشی هەرێمی كوردستاندا هەبووە.
 
 جێی باسە، لەنێو گەورە ئەفسەرەكاندا هەریەك لە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمیدی مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) و بەڕێوەبەری ئاساییشی هەولێر عەمید (تاریق نووری) وەك باشترین دوو بەڕێوەبەری سەركەوتوو لە كارەكانیان دەستنیشان كران و خەڵاتیان پێ بەخشرا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە