کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو ڕۆشنبیر و پارتانەی وەک مریشک گارەگار دەکەن، بە بێ ئەوەی هێلکەیەکیان پێبکرێ

Sunday, 11/08/2013, 12:00

1667 بینراوە


سوپایەکی گەورەی قەلەم بەدەست لە کوردستان خۆی پێ (نوسەر ، ڕٶسنبیر ، کەسایەتی و ئەدیب و چیرۆک نووسە).
هەروەها بە ناو سەدان چاودێری سیاسیی و کەسایەتی سیاسیشمان هەیە.
زیاتر لە ١٠٠٠ ڕێکخراوی بەناو کۆمەلگای مەدەنی هەیە.
چەند دەرزەنەک حیزبی خۆ بە فول نەتەوەیی، ئیسلامی، لیبرالی ....هەیە
یەک سوپاس کەسایەتی خۆ بە چالاکوانی مەدەنی ، مافی مرۆڤ ، داکۆکی لەئازادیی هەیە
بەلام لەناو ئەو سوپایە هەمە رەنگە هەرکەناڵێک بکەیتەوە، بەیت و بالۆرەی ئەوە لێدەدەن، کە لەسەرخۆشەویستی نیشتمان ، کورد و کوردستان ، خوێنێ شەهیدان ..، مافی مرۆڤ ... قسەی زل و نووسینی بۆنکڕوزاویی دەنووسن. کەچێ ئەوا چەندین مانگە کوردانی رۆژئاوا لەچەندین لایەنەوە رووبەروی شەر و برسی بون بونەتەوە لەبەرامبەر سوپای ئەسەد، سوپای تیرۆریستی قاعیدە کە بە بەرەی نەسرە بەناو بانگە
ئابلۆقەی ئابوری لەخۆراک و داو دەرمان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، کەچی لەناو حزب و ڕێکخراوەمەدەنیەکان، ئەوەی بینی بێتم محمەد توفیق رەحیم بەناوی گۆران ئیدانەی کردوە. حزبی کۆمنستی کرێکاری کوردستان و ٢٠٠ ناوێک لە نوسەر و چالاکوانەکان، چەند خۆپیشاندانێکی ٢٠کەسی لەئەوروپا و کوردستان، ئیتر ئاوبێنە و دەست بشۆ.
ئیدانەکردنی ئەو سیاسەتە مەترسیدارەی پارتی (ئابلۆقە) لاوازترین هەڵویستە کەچی وەک وتمان تەنیا ٢ حزب تائیستا کردویەتی !
ئەگەر حزبێک لۆگۆ یان بەرنامەی حزبەکەی پڕ لە وشەی کوردو کوردستان بێت، یان ڕۆژنامەنووس و نوسەر و کەسایەتیەک ئەدیب و رٶژنامەنوس و چاودێری سیاسیی خۆی پێ فول نەتەوەیی و مرۆڤ دۆست و مەدەنی خواز بێ، بەلام نەوێرێت ئیدانەیەکی پارتی بکات ، یان کار و چالاکیەک بکات ، ئێ باشە ئەو هات و هاوارەی لەسەر مینبەرەکانی راگەیاندن و ناومال و بارەگاکان ، بۆچیمانە و بۆکەی هەلدەگرێ !؟
ئایا ئەوانە وەک ئەو مریشکە کوردیانە نین کەنیوەرۆیان دەمانوێست بخەوین هەر قیرە قیریان بوو ، بێ ئەوەی هیلکەیەکیش بکەن.
سەیری هەموو ئەوانە بکەن بۆ کۆچی دوایی شیرکۆ بێکەس، کە هیچ باج و مۆرەیەکی سیاسی لەسەر نیە، لە پارت و ڕێکخراو کەسایەتیەکان، شەرە وتار و نوسین و لۆگۆ بەرزکردنەوەیانە، بەلام بەشێک لەخاکی نیشتمان ئەو دەستکەوتەی بەدەست هاتوە ، واهەولی لەناوبردنی دەدرێ ، هاوکات گەلەکەی روبەروی مەترسیدارترین شیوە بۆلەناوبردن بۆتەوە لە (برسی کردن و کۆمەل کوشتن، کۆچ پێکردن و...) کەچی خەریکی گوتاردانی بابژی کورد و کوردستانە !؟
ئایا بەراستی ئەمە ئەوەناگەیەنێ کە ئەم نەتەوەیە ، بە رۆشنبیر و سیاسی و نەخوێندەواریەوە ، لە نزمترین پلەی مۆرالی نەتەوەییدا دەژی ؟

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)