کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کچه‌که‌ی کۆسره‌ت ده‌رنه‌چوو، وه‌کو ده‌رچوو گواستیانه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

Tuesday, 03/11/2009, 12:00


کچه‌که‌ی کۆسره‌ت ئه‌مساڵ ده‌نه‌چوو، که‌چی وه‌کو ده‌رچوویه‌ک بۆ پۆلی چوار له‌‌ هه‌ولێر ده‌وام ده‌کات.
ڕێناسی کچی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، که‌ له‌ خوێندندا توانای ئه‌و به‌شه‌ی خۆی نه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی باوکییه‌وه‌‌ له‌ به‌شی ده‌رمانسازیی (صیدلیه‌) له‌ سلێمانی وه‌رگیرا، هه‌موو ساڵیک  پاڵیان پیوه‌ ده‌نا و ده‌ریانئه‌چوان، له‌ به‌ر ته‌مبه‌ڵیی ناچار له‌ پۆلی سێیه‌م، ئه‌مساڵ هێشتیانه‌وه‌، چونکه‌ بووبووه‌ جێگای سه‌رنجڕاکێشانی هاوه‌ڵه‌کانی، بۆیه‌‌ کۆسره‌تی باوکی له‌ زانکۆی سلێمانییه‌وه‌ گواستییه‌وه‌ بۆ زانکۆی سه‌لاحه‌دین و نه‌قڵی هه‌ولێری کرد، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌، ئه‌وه‌یه‌ کاتێک ڕێناس خان له‌ هه‌ولێر ده‌وامی کرد، وه‌کوو قوتابییه‌کی ده‌رچوو  یه‌کسه‌ر چووه‌ پۆلی چوار، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین بکه‌ن، ده‌بینن، ئه‌مساڵ ڕێناس خان له‌ پۆلی چوارهه‌می (صیدلی) ده‌وام ئه‌کات‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە