ئەمڕۆ هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەد، بەرهەم ساڵحی لە یەکێتی دەرکرد
Saturday, 09/11/2013, 12:00
1744 بینراوە
پەیامنێری کوردستانپۆست/ سڵیمانی
سەرچاوەیەک لە نێو یەکێتیی میشتیمانی کوردستان، کە خۆی وەکو کاروان ناوێک پێناساندین ئەم هەوالەی بە پەیامنیرەکەمان راگەیاند.
ئەمڕۆ 08 / 11 / 2013 دوای ئەوەی هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەد دەزانێت نارەزاییەکانی ناو یەکێتی لە لوتکەدایە و ئەویش هۆکاری سەرەکی ئەو کێشە و گرفتانەی ناو یەکێتی بۆ بەرهەم ساڵح دەگەڕێنێتەوە، چونکە دەزانێت ئەو سەرپەرشتی نارەزایییەکان دەکات، بۆیە بانگی بەرهەم ساڵح دەکات، لەسەرەتادا بەوە نیگەرانی خۆی دەەردەبڕێت، دوایی پێیدەڵیت: ئیتر پێویست ناکات لەمەولا لە یەکێتی بمێنیتەوە، دەتوانی برۆیت بۆ خۆت بچیتە ناو حزبێکی تر، یان حزبێک بۆ خۆت دروست بکەیت، لە ئیستاوە بۆشت نییە نەخۆت و نە ئەوانەی لەگەڵتان بێنە کۆنگرە.